راپه‌رینی شاری كه‌لار میژوویه‌كی نۆێ تۆمار كرد و ده‌بێت جیگه‌ی پشتگیری
كردنی هه‌موومان بێت! ... فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
ریگه مه‌ده‌ن ڕِهووشتهكانی به‌عس له په‌ره سهندنابێت له كوردستان
ئه‌مرۆ
شاری كه‌لار بووه گۆره‌پانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ل ده‌سته‌لاتی سته‌م
و چه‌وسانه‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه سهركوتكهران، له‌گه‌ل ده‌سته‌لاتی
سه‌رمایه‌و سهروهتداران، له‌گه‌ڵ دزو ئاودیوكهرانی چه‌ندین ساڵ.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی شاری كه‌لار خۆپیشاندانێكی
جه‌ماوه‌ری فراوان سازكرد كه تیدا هه‌زاران كه‌س به‌شدرای تیدا ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م سنته‌ری هه‌له‌بجه كۆبوونه‌وه‌و پاشان
به‌ره‌و قائمقامی یه‌تی كه‌لار كه‌وتنه ڕێ به‌مه‌به‌ستی نارازایه‌تی
ده‌ربرین دژ به گه‌ندلی و دزی و گرانی نه‌بوونی ئاو و كاره‌باو
سووته‌مه‌نی و به كورتی ژیانیك كه ته‌نگی به ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره
هه‌ڵچنیوه. دواتر قائمقامی كه‌لار دێته نزیك خۆپیشاندهرهان و
ده‌یه‌ویت قسه‌وباس بۆ خوپیشانده‌ران بكات، به‌لام له‌گه‌ڵ تووڕه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی فراوانی خه‌لكدا رووبهرووبووهو به شعاردان وده‌نگ هه‌لبرین
خوازیاری ئه‌وه ده‌بن كه (ده‌بێ قایمقام ده‌ست له‌كار
بكێشێته‌وه،دزه‌كان…دزه‌كان…دزه‌كان…كاره‌با…كاره‌با …كاره‌با)
به‌ردبارانیان كرد‌و ئه‌و ناوه‌یان پێ به‌جێ هێشت. دواتر قائیمقام فه‌رمانی
ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران ده‌دات وئاسایش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان
ده‌كه‌ونه په‌لاماردان و ته‌قه‌كردن له خه‌لك به‌مه‌بستی بلاوه پی
كردنیان. ئه‌مه ده‌بێته هۆی بریندار بوونی چوار هاولاتی شاری كه‌لار كه
دواتر به‌داخه‌وه یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات. پاشان خۆپیشانده‌ران
ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌رده‌بارانكردن وپه‌لاماردانی ئیداراتی حكومه‌ی
وسووتاندنی هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و
ئاگریان به‌ردایه چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك و سووتاندیان. سه‌رئه‌نجام به‌هۆی
په‌لامارو نوواندنی تووندوتیژی سه‌رباری برینداربوونی چوار هاولاتی
هه‌روه‌ها ده‌سگیر كردنی نزیك به 30 كه‌سی تر. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی
كه تا ئیسته بارودۆخی شار‌و نه‌گونجاو نا ئه‌من و جهویكی میلیتارستی بالی
كیشاوه به‌سه‌ر كه‌شه‌كه‌دا.
ئاشكرایه كه ڕاپه‌ڕینی ئه‌مڕۆی خه‌لكی كه‌لار كه بۆ دابین كردنی مافه
سه‌ره‌تای یه‌كانی خۆیان هاتبوونه مه‌یدان ده‌بێت جێگه‌ی پشتگیری كردنی
هه‌موولایه‌كمان و به تهنگهوهچوونیان بین. به‌رگری كردن له خه‌لكی
راپه‌ریوو بهدهنگهاتووی شاری كه‌لار ئه‌ركیكی ئینسانی وپیشرهوانهی
هه‌موو ئینسانیكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئازادیخوازه. هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لكی
ئه‌م شاره له‌پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئاو و كاره‌با و
سوته‌مه‌نی و دژ به گه‌نده‌لی ئیداری وبنبڕكردنی دیارده‌ی دزی و
هه‌ڵلوشینی سه‌روه‌تی خه‌ڵكی كوردستان. بۆیه ده‌بیت جیگه‌ی پشتگیری و
هاوكاری یه‌كی لیبراوانهو جدی بیت. به‌دلنیای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ خه‌لكی
كه‌لار پێ هه‌ستا دریژه‌ی هه‌مان خه‌باتی جه‌ماوه‌ری یه كه سه‌رتاسه‌ری
شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه، كه راپه‌رینی حوزه‌یرانی
خه‌لكی شاری رانیه جاریكی تریش بووه‌وه به ده‌روازی راپه‌رین و
هاتنه‌مه‌یدان دژ به زه‌وتكردنی مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و
فهردییهكانهوه، دژ به گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئه‌و فه‌رهود كردنه
فراوانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لكی كوردستان له‌لایه‌ن تاقمیكی مافیای
یه‌وه. ڕۆشنه خه‌ڵكی كوردستان چی دی ته‌حمول ناكه‌ن كه كۆمه‌لێك له
چراخانی به‌هه‌شتی دروستكراوی سه‌ر زه‌ویدا بژین و زۆربهیهكیش نان و ئاو
و كاره‌باو سووته‌مه‌نی و ماف و ئازادیه سه‌ره‌تای یه‌كانیان لێ زه‌وت
بكریت.
به‌دلنیای گرتن و كوشتن و سزادان و راونان و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران
و نا ئه‌من كردنی ژیان و گوزره‌انی خه‌لكی كوردستان رۆژ به رۆژ ئاواره
بوون و رووكردنه هه‌نده‌ران زیادو زیاتر ده‌كات و ئه‌م بارودۆخه‌ش
ده‌بیته هۆی فراوانتر بوونه‌وه‌ی ده‌وره‌یه‌كی تری ئاواره بوون و ناچار
كردنی ئه‌و خه‌لكه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نا دیار. بۆیه ئێمه وه‌ك
فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی سهرابری به تووندی مه‌حكوم
كردنی ئه‌م ده‌ست دریژی و تاوان و كوشت و كوشتار‌و ته‌قه‌كردنه له خه‌لكیك
كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه داوای سه‌ره‌تایترین ماف و ئازادیه‌كانی خۆیان
ده‌كه‌ن و جی دی ئاماده نین كه مل به‌و هه‌موو گه‌نده‌لی و دزی و
فه‌ساده سیاسی و ئیداریه بده‌ن. بۆیه هاوكات بانگه‌وازی هه‌موو ده‌نگیكی
ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست ده‌كه‌ین كه له‌پاڵ مه‌حكوم كردنی ئه‌م ده‌ست
دریژیانهدا، خوازیاری ناساندن ودادگای كردنی وسزادانی تاوانباران و
قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ره‌روزیانه‌كانی هاولاتیان بن و پێ له‌سه‌ر
هه‌موو ماف و داواكاری یه‌كانیان دابگرن و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان
ده‌كرێت داكۆكی له ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان بكه‌ن!
فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
7 / 9
/ 2005 |