لای یه‌كیتی بانیكه‌و دوو هه‌وا  ... رێبوار گه‌رمیانی

 كه‌لار

 

له‌ رۆژی 7. 9 جه‌ماوه‌ری هه‌میشه‌ به‌ش خوراوو ماندووی گه‌رمیان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خۆیان كرد كه‌ ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری یه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌و شاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر هێمن و دوور له‌ هه‌ر تووندو تیژیه‌ك، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جه‌لادانه‌و دوور له‌ هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان چه‌قۆ وه‌شێنه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی كه‌وتنه‌ وێزه‌ی خه‌لّكی بێ دیفاع و چه‌ند جار برینداری ده‌ستی به‌عس و یه‌كێتی و ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌شیاو بوو كردیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌لّكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو سه‌یرتر بوو تاوان باركردنی ئه‌نسار ئیسلام بوو به‌م كاره‌، پاساوی كاره‌كه‌ی خۆیان به‌مه‌ دایه‌وه‌ كه‌ گوایا ئه‌نسار ئیسلام هه‌ستاوه‌ به‌م كاره‌، پێشه‌كی ئه‌مه‌وێت یه‌كێتی بخه‌مه‌ به‌رده‌م دوو گریمان:

1-گریمان وایه‌و راسته‌ ئه‌نسار ئه‌م كاره‌ی كردووه‌، ئایا شتێكی خراپیان كرد داوای سه‌ره‌تاییترین مافی ئه‌و خه‌لّكه‌یان كرد، ئایا ئه‌نسار خراپ بوو وا یه‌كێتی به‌ فیشه‌ك وه‌ڵامی دانه‌وه‌، ئایا ئه‌نسار بوونی زه‌رووره‌تێكه‌ بۆ ساحه‌ی كوردستان یان نا خۆ ئه‌وه‌تا شتێكی باشیان كرد له‌ سه‌ر مافه‌ زه‌وت كراوه‌كانی خه‌لّكی كوردستان هاتنه‌ ده‌نگ،ئه‌م جاره‌ له‌ جیاتی چه‌ك رێپێوانیان گرته‌ به‌ر بۆ داواكردنی مافه‌كانی خه‌لّكی بێ به‌ش له‌ هه‌موو شتێك، ئایا رووداوی خێلّی حه‌مه‌ شه‌ریفانه‌تر بوو یان ئه‌مه‌؟ خۆ له‌ خێلّی حه‌مه‌ چه‌كدار به‌رامبه‌ر چه‌كدار بوو، به‌ڵام له‌ كه‌لار خه‌لّكی بێ چه‌ك به‌رامبه‌ر ئاسایش بوو. خۆ له‌ كاتی لێدانی ئه‌نساردا زۆریان هاوار كرد كه‌ ئیتر نه‌مان و هه‌مووی خه‌لّكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوون و ده‌ركران و جارێكی تر ناتوانن پێ بخه‌نه‌وه‌ كوردستان، له‌وه‌ ئه‌چێت یه‌كێتی ئه‌مه‌ی له‌ بیر چوو بێت،یان ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نسار هه‌ر ئه‌و خه‌لّكه‌ سته‌م دیده‌ی كوردستان بوون و له‌ تاو زوولّم و زۆر له‌و شاخانه‌ كۆبوبونه‌وه‌

2-ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت داخۆ یه‌كێتی چی ده‌وێت له‌مه‌ زیاتر به‌ كوردی بكات، ئایا ئه‌گه‌ر خه‌لّكی داوای مافی خۆیان بكه‌ن یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی یه‌كێتی به‌م شێوه‌ ده‌بێت بۆ جه‌ماوه‌ر، ئایا یه‌كێتی هه‌ر به‌ هینی هه‌شتاكان میز ده‌كات و واده‌زانێت به‌م شێوه‌ زولّمی بۆ ده‌چێته‌ سه‌ر و ئه‌مه‌ دوا سه‌رهه‌لّدانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌بێت، یان له‌ بیریان چۆته‌وه‌ كه‌ سه‌دامی فاشی رۆژگاری گه‌شته‌ كوێ؟ئایا ئیتر له‌مه‌ زیاتر چیان له‌ خه‌لّكی ره‌ش و رووت ده‌وێت؟

با یه‌كێتی بزانێت كه‌ خه‌لّكی گه‌رمیان ئه‌وه‌یان بیر نه‌چۆته‌وه‌ له‌ كاتی كاره‌ساتی درندانه‌ی ئه‌نفال هه‌ر یه‌كێتی و به‌رپرسه‌كانیان بوون رێگایان له‌ خه‌لّك گرت و نه‌یانهێشت خه‌لّكی له‌ چنگی درنده‌كانی به‌عس رزگاریان بێت و ژن و منالّی گه‌رمیانیان كرد به‌ ساتر و خۆیان له‌ په‌نادا حه‌شار دان ئه‌و جاشانه‌ش كه‌ كه‌وا سوری به‌ر له‌شكری به‌عس بوون بۆ سه‌ر دێهاته‌كانی گه‌رمیان هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌مرۆش ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌لّكی برینداری گه‌رمیان سور بووه‌،!!!

با خه‌لّكی شاره‌كانی تریش بێنه‌ ده‌نگ و برژێنه‌ سه‌ر جاده‌كان با ئه‌م زولّمه‌مان به‌ سه‌ردا تێنه‌په‌رێت، با زۆرداران بزانن ئێمه‌ ئه‌نفال و كیمیا باران چۆكی پێ نه‌داین كلاشنكۆفه‌ ژه‌نگاویه‌كه‌ی ئه‌وان نه‌ك خاومان ناكاته‌وه‌ به‌لّكو پته‌وترمان ده‌كات به‌رامبه‌ریان، داواشم له‌ كورانی گه‌رمیان و خه‌لّكی به‌ شه‌ره‌فی كورده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌موو میدیاكان و ریكخراوه‌كانیان لێ تێ بگه‌ینن و به‌رامبه‌ر به‌م زۆرداریه‌ی له‌ كورد ئه‌كرێت بێ ده‌نگ نه‌بن

 رێبوار گه‌رمیانی _ كه‌لار