كهلاریهكان خهباتگێرن یان ئاژاوهگێرن ... هیشام ئاكره‌یی
karzan@spray. se
ته‌نانه‌ت
ئاژاوهكهش تاوانی ده‌سه‌ڵاته نه‌ك خۆپێشانده‌ران ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری
كه‌لار، وه‌ك حكومه‌ت و حزب، و چه‌ند پارتی چهپلهقووت بۆ یه‌كێتی،
بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی خۆپێشاندانیان له‌شاری كه‌لار كردوه،
كۆمه‌ڵێ كه‌سانی گوێرهشێوێنن و له‌ناویاندا ئه‌نسا ر و ئیسلامیش هه‌ن. . .
(ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ)
لایه‌نگرانی یه‌كێتی
سه‌باره‌ت به‌و خۆپێشاندانه ده‌لێن: ئه‌وانه سه‌ر به ئیسیلامیهكانن و
باڕه‌گای ژنانیان سووتاندوه و به‌شێكی تریش هیرشیان كردوه سه‌ر
په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه،ئه‌وان ئه‌و قوتابیانه بوون كه ساقیتن و له
قوتابخانه سهرنهكهتوون. (ڕاگه‌یاندنی حزبی)
هه‌ندێ كه‌سانی تری
لایه‌نگری یه‌كێتی، ده‌ڵێن: هێزی پۆلیس ناچاركرا ته‌قه له خۆپێشانده‌ران
بكه‌ن، چونكه ئه‌و خۆپێشانده‌رانه به‌ردی گه‌وره‌یان پێ بووه وئه‌وه‌ی
به‌ر بگرته پۆلیس مستحهقی گولله‌یه. (تابووری پێنجه‌می سه‌ر به
یه‌كێتی)
ئه‌م بۆچوونانه‌ی
سه‌ره‌وه، پێویسته لێكبدرێنه‌وه و بزانرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و
یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت باردووخهكه به‌ره‌و كام ئاقار ببه‌ن و چ جۆره
سیسته‌مێكی سیاسی و ئیداری له كوردستان دورست بكه‌ن.
من نامه‌وێت كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به‌راورد بكه‌م ئه‌گینا ده‌ڵێن كوردستان و ئه‌روپا كوجا
مه‌رحه‌با، به‌ڵام له گه‌ڵ عێراقی هیوا وئاشتی، عێراقی فێدرالی به‌راورد
ده‌كه‌م. ئه‌و عێراقه‌ی كه یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌ڵێن،
كوردستان ده‌كه‌ینه نموونه بۆ عێراق. . . .
له‌عێراقی هیوا
وئاشتیدا، ڕۆژانه و بێ بسووله و ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌ت، ده‌یان خۆپێشاندان
ده‌كرێن و ده‌یان دروشم دژی ئه‌مریكا،شیعه، سوونه و حكومه‌ت به‌رز
ده‌كرێنه‌وه، زۆر جار خۆپێشانده‌ران توندوتیژیش به‌كار دێنن، به‌ڵام
تاوه‌كوو ئێستا پۆلیسی عێراق نه‌وێراوه، ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بكه‌ن.
. حهدیان چییه پاشان به ڕاجیمه و دۆشكه وه‌ڵامی پۆلیس و ئه‌مریكیه‌كان
ده‌درێته‌وه. .
زۆرجار، ئه‌مریكا و
حكومه‌ت و پۆلیسی عێراق دڵنیان له‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران سه‌ر به حزبی به‌عس
و ئهلقاعیدهشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، نه ئه‌مریكا و نه پۆلیسی عێراق
ته‌قه له‌و كه‌سانه ناكه‌ن. . . له كه‌ركووك و تكریت و به‌غدا و سامه‌را
و به‌عقوبه و گه‌لێ شاری تری عێراق چه‌ندین جار ڕه‌سمی سه‌ددامیان
به‌رزكردۆته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی خۆپێشانده‌ران به چه‌ك نه‌دراوه‌ته‌وه.
. . .
به‌م شێوه‌یه بێت،
پێویسته عێراق ببێته نموونه بۆ كوردستان و له چه‌ند مانگێكی تر به
ئه‌مری ده‌ستووری تازه‌ی عێراق خۆپێشانده‌رانی كه‌لار بۆیان ده‌بێت له
به‌غدا شكاوهت له ده‌سه‌ڵاتی كه‌لار و كوردستان بكه‌ن، هه‌ر وه‌ها بۆیان
هه‌یه حزبیش دروست بكه‌ن و بێ موافه‌قه و اهزامهندی ده‌سه‌ڵات
جهریدهش ده‌ربێنن.
هه‌ر له عێراقی
عه‌ره‌بی، كاتێك خۆپێشاندان ده‌كرێن، كرده‌وه‌ی نابه‌جێش له‌گه‌ڵیاندا
ڕۆدهدهن. . ڕۆداوی پردی ئیمامه‌كان له به‌غدا، جۆرێكی ئاژاوه بوو، كه
توند تر بۆ له دزی و سوتاندنی باره‌گا. . یه‌كه‌مین لایه‌ن كه خه‌ریكه
ته‌حویلی دادگا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری
عێراقه. . . چونكه ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و جۆره كرده‌وانه نه‌كردبوو.
له شاری كه‌لاریش،
پێویست بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و قائمهقام خۆیان بۆ ئه‌و جۆره كرده‌وانه
ئاماده كردبا. خۆ ئامادهنهكردن بۆ ئاژاوه له‌ناو خۆپێشانداندا، خه‌تای
ڕێكخه‌رانی خهۆپێشاندانهكه نییه، به‌ڵكوو خه‌تای پۆلیس و ده‌سه‌ڵاته.
له دونیادا ده‌توانین ده‌یان نموونه‌ی لپێرسینهوهی پۆلیس بێنین چونكه
وه‌ك پێویست خۆیان ئاماده نه‌كردوه بۆ خۆپێشاندان. . بۆیه هه‌تتا
ئاژاوهكهش تاوانی ده‌سه‌ڵاته نه‌ك خۆپێشانده‌ران.
بۆ نموونه ئه‌مریكا،
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیار نه‌بێت له كوشتنی عێراقیه‌كان، ڕۆژانه ده‌یان
سه‌ربازی خۆی به‌كوشت ده‌دات. . له عێراقی هیوا و ئاشتیشدا به‌رده‌وام
حكومه‌ت به‌رپرسیار ده‌كرێت له كوشتنی هه‌ر كه‌سێك، و دانی قه‌ره‌بووی
زیان به كه‌سوكاری شه‌هیدانی عێراق، ئیعتراف كردنه به به‌رپرسیاری
حكومه‌ت و بۆیه له جیاتی گیانی شه‌هیدان پاره به كه‌سوكاریان ده‌درێت
وه‌ك قه‌ره‌بۆی زیان.
لایه‌نگران و
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی، نه‌ك ته‌نیا له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاده‌كات، به‌لكوو
هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌قه كردن له خۆپێشانده‌ران بكه‌نه كارێكی ئاسایی، و
خه‌ڵكه‌كه وا تێبگه‌یه‌نن، كه ئه‌وه‌ی به‌ر فرهبدات، ته‌قه لێ ده‌كرێت
و ئه‌و كرهوهیه به‌شتێكی ڕه‌وا داده‌نێن. .
ههلبهته به‌نده
له‌گه‌ڵ كاری توند‌و تیژدا نییه، له هه‌ر لایهكهوبێت. . به‌ڵام
له‌سه‌رتادا ده‌بێ ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یكی یاسایی كاربكات و توندوتیژی
به‌كار نه‌هێنێت و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌ماوه‌ر دابین بكات. ئه‌وه‌ی
له شاری گه‌لار كرا ده‌توانین بخه‌ینه خانه‌ی تیرۆر و ئاژاوه‌ی
ده‌سه‌ڵات.
چونكه ئه‌گه‌ر به‌م
شێوه‌یه هه‌ڵسووكه‌وت بكرێت، ئه‌وه ئیسرائیل هه‌قی كوشتنی هه‌موو
فه‌له‌ستینیه‌كانی هه‌یه. . فه‌له‌ستینیه‌كان ڕاپه‌ڕینی به‌رد ده‌كه‌ن.
فه‌له‌ستینه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رد چه‌كیش به‌كار دێنن، و ئه‌گه‌ر ئیسرائیل
به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌ڵسووكه‌وتیان كردبا، ئێستاكه
عههربێكی فه‌له‌ستینی نه‌ده‌ما. . . .
ئه‌ندامێكی یه‌كێتی
كه خۆی به دیموكرات دایده‌نا و خه‌ڵكانی تر به نافام و داوای لاسایی
كردنی ئه‌وروپای ده‌كرد، سه‌باره‌ت بهخۆێشاندانی كه‌لار وتی: ئه‌وه‌ی به‌ر
فرهبدات و جامه‌كان و دوكانه‌كان بشكێنیت، مسته‌حه‌قی ئه‌وه‌یه به
گولله وه‌ڵامی بدرێته‌وه. نازانم له كام قامووسی دیموكراسیدا ئه‌و
به‌ڕێزه ئه‌و یاسایه‌ی خوێندوه و له‌كام وه‌ڵاتی دیموكراسیدا وه‌ڵامی
به‌رد به گولله ده‌ردێته‌وه. . .
ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ی
وت له ئه‌وروپا پۆلیس هه‌موو پرسیارێك ده‌كات، پاشان ڕازی ده‌بێت
خۆپێشاندان بكرێت و ئیجازه ده‌دات. ئه‌و به‌ڕێزه نازانێت پۆلیس له
ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس خۆیان بۆ (ئه‌و) خۆپێشاندانه ئاماده‌بكه‌ن،
هه‌موو پرسیارێك ده‌كه‌ن، و بۆ ئه‌وه‌ی بارودووخهكه له ده‌ستیان
ده‌رنه‌چێت. .
ههلبهته پێم
سه‌یر نییه، قائمهقام و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌لار، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی
جه‌ماوه‌ری شاری كه‌لار بده‌نه‌وه. پێم سهیریسش نییه له خۆپێشانداندا
كاری سوتاندن و دزی و جهردهییش بكرێت. . چونكه له‌م جۆره
ده‌سه‌ڵاته‌دا، هه‌ر ئه‌و كرده‌وانه لێ ده‌وه‌شێته‌وه. . كه به‌عسی بۆ
به به‌پرسیار، كه ئیستخباراتی سه‌ددام بۆ به زانیاری و پۆلیس، كه هێزی
ئارئار (ڕاو ڕووت) بۆ به به‌پرسیاری حزب، هه‌ر ئه‌م جۆره كارانه
ده‌كه‌ن. .
كاتێك به‌رپرسیار،
گه‌وره دزی شاره‌كه بێت، كاتێك جهردڤان له‌ناو شاردا پیاسه بكه‌ن،
ئاساییه له‌ناو خۆپێشاندانیشدا ئه‌م جۆره كارانه ڕۆبدهن.
به له‌به‌رچاو گرتنی
كرده‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و دابونه‌ریتی پارتایه‌تی له كوردستان،
پێویسته گه‌لی كورد به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وان په‌سه‌ند
بكه‌ن، كۆمه‌ڵێ پرسیار له خۆبكهن و له‌وانه، ئه‌و كه‌سانه كێن
ئه‌وانه‌ی دزی و جه‌رده‌ییان له ناو خۆپێشاندانی شاری كهرلاردا كردوه؟؟؟
یان ئه‌و كه‌سانه كێن ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان بۆ ئاژاوه‌گێڕان هانداوه؟؟؟
ئایه ده‌كرێت
ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆی سیاسی و ئیداری ئه‌و خۆپێشاندانه
بشارێته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دابێت چه‌ند كه‌سانێكی هاندابێت بۆ ئه‌و
جۆره كرده‌وانه؟؟؟ یان ده‌سه‌ڵاتی كوردستان دووره له‌م جۆره
كرده‌وانه؟؟؟ ئایه ئاسان نییه چه‌ند كه‌سانێكی كرێ گرته له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م جۆره كارانه‌یان كردبێت؟؟ ئایه ناكرێت هه‌ر خودی
هێزی پاراستن ئه‌و كاره‌یان كردبێت و به مه‌ته‌ڵی عهربییان كاركردبێت
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت (حامیها حرامیها) واته (خودی پاراستنه‌كه دزه‌كه بێت)
؟؟؟
له‌و هه‌موو
پرسیارانه‌ش گرنگ تر ئه‌وه‌یه، بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری كه‌لار ئاماده‌ن،
رێكخراوێكی تیرۆركاری وه‌ك ئهنساو ئیسلام، به خاوه‌ن هێز و گه‌وره پێشان
بده‌ن، له كاتێكدا ده‌ڵێن ناوچه‌ی سلێمانی له تیرۆریستان پاك
كراوه‌ته‌وه. . .
له‌وانه‌یه
ده‌سه‌ڵاتدرانی كوردستان به قسه‌ی دۆستانی خۆیان كردبێت كه ده‌ڵێت، (اللی
جبرنی علی المر اللی امر منه) (ئه‌وه‌ی ناچاری كردم تاڵی بخۆمه‌وه، شتێكی
تاڵ تربووه) . .
به ڕای گه‌لێ كه‌س
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌لاری ناچاركردوه ئه‌نسار و ئیسلام گه‌وره
بكات، داخوازیه سیاسیه‌كانی جه‌ماوه‌ر كه‌لار بووه. . . .
خاڵێكی گرنگ ئه‌م
بابه‌ته، هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه بۆ دروست كردنی حاڵه‌تێكی
ترس لای جه‌ماوه‌ر و به‌و شێوه‌یه ده‌می خه‌ڵك بگرن و نه‌هێڵن هیچ
ریكخراوێكی سیاسی دژ به ده‌سڵاتداران و له پێناو نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و
فه‌سادی ئیداری و سیاسی كار بكه‌ن. .
ده‌رهێنانی به‌یانی
هاوپه‌ش له لایه‌ن یه‌كێتی و حزبی شیوعی و یه‌كگرتوو و سۆسیالیست،
سیكناڵێكی ترسناكه بۆ نه‌هێلانی ئوپۆزسیون و ڕای دژ له كوردستاندا. . .
ئه‌م جۆره ههڵسووكهوتهتانه ته‌نیا ڕۆداوهكهی شاری كه‌لار
ناگرته‌وه، به‌ڵكوو به كۆمه‌ڵی خاڵی تره‌وه‌ش گرێدراوه. . . وه‌ك
ته‌قه‌كردن له خۆپێشاندانه‌كانی شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها بێده‌نگی ئه‌و
پارتانه‌ی له ڕه‌شنووسی ده‌ستوور.
ئه‌م شێوه‌یه‌ی
به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركوتكردنی ئازادیه سیاسیه‌كان، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
ئازادییه‌یه كه له عێراق هیوا ئاشتیدا هه‌یه. . .
له عێراقدا
هه‌مووحزبه‌كان ئازادانه كار ده‌كه‌ن وبه‌یان ده‌ردێنن. له عێراقدا
ئوپۆزسیۆنێكی به‌هێز هه‌یه، تیایدا لایه‌نه‌كان ئازادانه ڕای خۆیان
ده‌رده‌بڕن. . . پارت هه‌ن حكومه‌ت به خائن له‌قه‌ڵه‌م دده‌ن، هه‌ن كاری
تیرۆریستی به به‌رگری و جیهاد له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، زۆر پارتیش دژی
ده‌ستوورن. هه‌موو ئه‌و بیروبۆچوونانه به‌بێ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له عێراق
عه‌ره‌بیدا كارده‌كه‌ن و خه‌باتی خۆیان ده‌كه‌ن. . .
كه‌چی له كوردستان،
پارته یچووكهكان بۆنه‌ته پاشگۆی پارتی و یه‌كێتی و نا‌وێرن هه‌تتا
به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربێنن. . . ئیتر له پێناو پاره و به‌رژه‌وه‌ندی بێت
یان له‌ترسی ده‌سه‌ڵات و زیندانی سیاسی بێت. . .
پێویسته بوترێت،
ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی دهسهڵاتدرارانی كورد، عێراق ببێته
نموونه بۆ كوردستان له ڕۆی ئازادیه سیاسیه‌كانه‌وه. . . ئه‌وه‌ی له
ئێستا كوردستان پیادهدكرێت، ڕێخۆشكردنه بۆ نه‌هێلانی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی
ئازادیی. .
ههلبهته
ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراق، پێان خۆشه كوردستان به‌ره‌و دكتاتووری بڕوات،
چونكه به‌و شێوه‌یه جه‌ماوه‌ری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدرانی كوردستان له
یه‌كیتری داده‌بڕێن، دوژمنایه‌تیه‌ك دێته ئاراوه و به‌و شێوه‌یه
تاوه‌كوو ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هێز ده‌بێته‌وه، كوردستان وه‌ك خۆی
ده‌مێنێته‌وه و له‌جیاتی خۆ ئاماده‌كردن و بونیادنان، خه‌ریكی یه‌كتری
ده‌بین. . .
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
ڕاسته داگیركه‌ران ئه‌نفالی ئێمه‌یان كردوه، و ڕاسته خه‌باتكاران
ئه‌شكه‌نجه‌دراون له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و سه‌ددامه‌وه، به‌ڵام كوردیش
شه‌ڕی كردوه و سه‌ربازی كوشتووه و به هزاران پێشمه‌رگه له لادێكانی
كوردستان بوون و ئه‌وانه‌ش شه‌ڕی داگیركه‌رانیان كردوه.
ئه‌گه‌ر به قسه و
كرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بێت، كورد مسته‌حه‌قی كوشتن و
ئهنفالبوونه، چه‌نكه شه‌ڕی داگیركه‌رانیان كردوه. . . له‌مه‌و دوا
بۆمان نییه ڕه‌خنه له توركیا و ئێران و سوریا بگرێن، كاتێك
خۆێشاندهرانی كورد ده‌كوژن، چونكه كورد له ئێران و توركیا وسوریاش
خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و به‌ر ده‌گرنه پۆلیسه‌كان و باڵه‌خانه ڕه‌سمیش
ده‌سووتێنن. . . . .
كه‌واته
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به ئیعترافی خۆیان هیچ جیاوزاییهكیان نه‌هێشت له
نێوان خۆیان و داگیركه‌رانی كوردستاندا و كه‌مێك ماوه ببنه مامۆستای
داگیركه‌ران له سه‌ركوتكردن و گوێره شێوێنی. . . .
|