كێ دوراندی؟ ... بێستون به‌رواری
دوای چه‌ندین مانگ و به‌سه‌دان كور و كوبوونه‌وه ره‌شنوسی ده‌ستوری عیراق
نوسرا وتا دوایی خولكه‌ش گورانكاریه‌كان له‌سه‌ری به‌رده‌وامن. له كاتی
نوسینی ره‌شنوسه‌كه گوێمان له زور به‌لێن و هێرشی گه‌رم بوو،وورده
وورده خه‌ته سوره‌كان كال بوونه‌وه،ئه‌وه‌ی
كه شه‌ری نه‌ته‌وه‌كان بوو سه‌ركرده‌كانی كورد ناویان نا شه‌ره ده‌ستور،
سه‌ركردایه‌تیمان هه‌ندێك دره‌نگ هه‌ستی به گرانی ئه‌و شه‌ره‌ی كرد
وئه‌وجا كه‌وته خو كووكردنه‌وه و. . . هه‌رچه‌ند ئه‌و شه‌ره
گه‌رمترده‌بوو وه‌فدی كوردی ساردترده بوونه‌وه به‌لام ئالای سپی یان
به‌رزنه‌كرده‌وه و پاشه‌كشه‌شیان نه‌كرد بگه‌رێنه‌وه كوردستان. دوای ئه‌و
هه‌موو ووشكیه‌ی (برا) كانمان و فیشاری (هاوپه‌یمانه) كانمان نوێنه‌رانی
كورد به نزیكه‌ی نیوه‌ی داخوازه‌كانیان رازی بوون یانكو فیفتی فیفتی. له
قسه‌كانی زوربه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی كوردی به‌سه‌روكیشه‌وه دیاره خوشیان
پێی رازی نین به‌لام كێ ئه‌و جورئه‌ته‌ی هه‌یه ئاشكرای بكا؟وكێ ئاماده‌یه
ئه‌و دوراندنه له ئه‌ستو بگرێ ودان به هه‌له‌ی خوی بنێ؟لێره‌دا گومان
له دلسوزی وه‌فده‌كه ناكه‌م به‌لام داوایان لێ ده‌كه‌م ئاشكرا قسه بكه‌ن
وراستیه‌كان ده‌رخه‌ن نه وه‌ك به‌دلی خویان ره‌شنوسه‌كه ته‌فسیر كه‌ن
چونكه ره‌شنوس به عه‌ره‌بیێكی ره‌وان نوسراوه وپێویستی به ته‌فسیر
نیه.
دوێنێ ئێواره سه‌روك بارزانی كه سه‌روكی وه‌فدی كوردیش بو له‌به‌ر ده‌م
په‌رله‌مان قسه‌ی فه‌رمو، له ره‌نگو ده‌نگی دیاره ده‌زانێ زور كه‌م و
كورتی له ره‌شنوسه‌كه هه‌یه‌و دلنیاش نیه كه جێگای ره‌زامه‌ندی گه‌لی
كورد بێت بویه به ئازایه‌تی خوی له ژێر باره‌كه كێشا و روی له
په‌رله‌مانتاران كرد و فه‌رموی (بریاری كوتایی لای ئێوه‌یه،ئێوه چ
بریارێك بده‌ن ئێمه‌پێره‌وی بریاری ئێوه ده‌بین) ئه‌م قسه‌یه له هه‌مو
بلاوكراوه‌كانی حیزبی و حكومی كوردستان بلاوكرایه‌وه وله مێژوی كوردیش
ده‌نوسرێته‌وه كه ره‌شنوسه‌كه به ره‌زامه‌ندی گه‌لی كورد ونوێنه‌رانی
بووه. بویه داواكاریم دوباره‌ده‌كه‌مه‌وه‌كه ئاشكرا قسه بكرێت
وراستیه‌كان ئاشكرا بكرێن. بلێین:له ره‌شنوسه‌كه‌دا
مافی چاره‌نووس نه‌هاتووه سنوری كوردستان دیار نه‌كراوه وكه‌ركوك له
ده‌ستی عفریت دایه و به پێی ده‌ستور پێشمه‌رگه ده‌بیته هه‌یته.
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر كورد ده‌نگی به ده‌ستور دا واده‌رده‌كه‌وێ كورد په‌زه و
په‌رله‌مانیش په‌زله‌مانه وسه‌د ئافه‌رێن سه‌روكایه‌تی كوردستان.
سوید:سالا. 8ی سێپتێمبه‌ر/2005 بێستون به‌رواری
|