هه‌ڵوێست به مووچـــــــــــه! ... له په‌راوێزی ئیمزای 4 حزبی كوردیی
دژ به خۆپیشاندانی خه‌ڵكی كه‌لار
ڕۆژی
7/9/2005 واته هه‌مان ڕۆژ كه خه‌ڵكی ناڕازی و ئازادیخوازی شاری كه‌لار
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاورایان كرد "نا" بۆ گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئاو‌و
كاره‌با و قیرتاومان ده‌وی، چوار حزبی كوردستانی كه حزبه‌كانی "
زه‌حمه‌تكێشان، سۆشیالست، یه‌كگرتوویی ئیسلامی و شیوعی كوردستان"بون
له‌گه‌ل مه‌لبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی یه‌كێتیدا به‌یاننامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد
كه له رۆژنامه‌ی كوردستانی نویی رۆژی 8/9دا بلاوبۆته‌وه، تیایدا به
ئاشكرا دژ به خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری كه‌لار ده‌وه‌ستنه‌وه
و ڕاده‌گه‌یه‌نن كه. . "
ئێمه
ئه‌م حیزبانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه،ئه‌مجۆره كارانه ئیدانه
ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌م جۆر وشێوازه نامه‌ده‌نییانه له به‌رامبه‌ر
داخوازی و مافه‌ره‌واكانمان، ره‌وتی راسته‌قینه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی
به‌ئاراسته‌یه‌كی خراب برد و هه‌وڵه‌كه‌مانی ناشرین كرد. بۆیه‌ئیدانه‌ی
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ده‌كه‌ین: ته‌قه كردن له‌خۆپیشانده‌ران و چوونه سه‌ر
فه‌رمانگه‌كان. . " ئه‌م حیزبانه وا به خێرایی بۆ كۆبونه‌وه‌و بۆ
ئیمزایان كرد؟ مه‌سه‌له چییه كه پێویست ده‌كات ئه‌م حزبانه كۆببنه‌وه
له‌سه‌ری؟ ئه‌ی بۆ چی له ته‌قه‌كانی ئاسایشی سلێمانی له به‌رانبه‌ر
شۆفێره‌كاندا كۆنه‌بونه‌وه و ئیدانه‌ی ئاسایش بكه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی كه
ته‌قه‌یان له‌خویندكاران كرد كۆنه‌بونه‌وه‌و ئیدانه‌ی ئاسایش بكه‌ن؟ ئه‌ی
بۆچی ڕۆژانه ده‌یان سه‌ركوت و زیندانیكردن و تالان و بڕۆ ده‌كرێت ئه‌م
حیزبانه فزه‌یان لێوه نایه‌ت؟ ئه‌ی بۆچی كوردستان به ئاشكرا لیكێنرا به
عێراقه‌وه و به‌ئاشكرا یه‌كێتی و پارتی مه‌سه‌له‌ی جیابونه‌وه‌ی كوردستان
و ریفراندۆمیان فتكرد، بۆچی ئه‌م حزبانه فزه‌یان لێوه نایه‌ت؟ ئه‌ی بۆ
یه‌كجاریش ئه‌م حزبانه نه‌هاتن و ڕاوه‌ستاوانه خواستی به‌ڕه‌سمی ناسین و
به‌یاسایی كردنی ئازادییه سیاسیه‌كان و له‌وانه ئازای خۆپیشاندان و
ڕاده‌ربڕین و مانگرتن و . . . به‌رزبكه‌نه‌وه و بیكه‌نه دروشمی خۆیان؟. .
. چونكه ئه‌وكارانه كه به‌قازانجی خه‌ڵكه و ئیشی ئه‌وان نیه و ئه‌وان
وه‌زیفه‌ی تریان هه‌یه كه یه‌كێتی یان پارتی پێیان ده‌سپێریت. به‌ڵام
ئه‌مجاره چونكه یه‌َكیتی پێویستی به‌وه‌هه‌بوو كه ئیمزای ئه‌م حزبانه
بدات له به‌یاننامه‌یه‌ك كه خۆی نوسیویه‌تی و پێویستی پیی هه‌یه،
به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رتاپا چه‌واشه‌كارانه و سه‌رلێتێكده‌رانه‌یه.
ئه‌م حزبانه بۆیان نیه پرسیار بكه‌ن و له‌هۆی روداوه‌كان ناكۆلنه‌وه،
ئه‌گینا ناپرسن خه‌ڵكی كه‌لار بۆ په‌لاماری داموده‌زگاكانی دا؟
گێره‌شێوێنه‌كان به‌رپرسانی یه‌كێتی و ئاسایشه‌كه‌ی بون، یان خه‌ڵكی كه‌لار
و خۆپیشانده‌ران؟ خۆپیشانده‌ران دووسه‌عات و چل و پێنج ده‌قیقه له ژێر
ئه‌و هه‌تاوه گه‌رمه‌دا چاوه‌ڕیی جه‌نابی قائیمقامیان ده‌كرد، كه پیی
شه‌رم بوو بێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش تاهات رقی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌ستور تر
ده‌كرد به‌تایبه‌ت كه رقی خه‌ڵكی كه‌لار په‌نگی خواردبوه‌وه
له‌به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بونی ئاو‌و
كاره‌با و شه‌قامی قیرتاوكراو و چاوه‌ڕوانی 14 ساڵ بۆ دابینكردنی
سه‌ره‌تاتیرین داواكارییه‌كانیان. . . دوایش كه قائمقام هاته ده‌ره‌وه،
به‌دور له خه‌ڵك و له‌سه‌ربانی كۆشكه‌كه‌یه‌وه به بی بڵند گۆ قسه‌ی
ده‌كرد كه كه‌س گویی لینه‌بوو ئه‌ویش چوه‌وه ژوه‌ره‌وه به‌بی هیچ حساب
كردنێك بۆ خواست و ویستی خۆپیشانده‌ران، ئینجا خه‌ڵك به‌ردیان گرته
ئۆتۆمۆبیلی قایمقام و جامه‌كه‌یان شكاند و وه‌لامی ئه‌مه به ته‌قه له
خۆپیشانده‌ران درایه‌وه و چه‌ندین كه‌س له‌ونێوه‌دا بریندار بوون و كه‌وتن
و ده‌ستی یه‌كێتی نیشتمانی جارێكی تریش به خوێنی خه‌ڵكی ئازادیخوازی
كه‌لاریش سوربوو. یه‌كێتی باجی ئه‌و خوێنه‌ی به‌م حیزبانه‌دا و به‌وه‌ی كه
پاساویان هێنایه‌وه بۆ ته‌قه‌كردن، به‌وه‌ی كه ئیدانه‌ی خۆپیشاندانی
خه‌ڵكیان كرد، یه‌كێتی پێویستی به ئیمزای ئه‌م حزبانه هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی
بلێت خه‌ڵك په‌لاماری فه‌رمانگه‌كانی داوه ئاژاوه‌گێرییان كردوه بۆیه
ته‌قه‌یان لیكراوه، به‌لام خه‌ڵك نه‌ك وه‌لامی داواكارییه‌كانی
وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵكو ته‌قه‌ی لێكراو له‌زه‌ویدا ئاهو ناڵه‌ی بوو، ئینجا
په‌لاماری فه‌رمانگه‌كانی دا، خه‌ڵك خوێن گرتی و بی ئومێد بوو له قائمقام
كه وه‌لامیان بداته‌وه ئنجا په‌لاماری دا به‌لام یه‌كێتی نیشتمانی خواست
و داواكاری به‌رحه‌قی خه‌لك به‌رچاوی گرت و ته‌قه‌ی لێ‌كردن وه‌ك عاده‌تی
هه‌میشه‌یی، خۆ ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نیه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
پڕوپاگه‌نده‌كانی یه‌كێتی دروست بن به‌وه‌ی كه ئاژاوه‌گێری تێدابوه!!
بۆچی ئاژاوه گیران ده‌ستگیر ناكات و ته‌قه له‌خه‌ڵكه‌كه ده‌كات. هیچ
پاساوێك بۆ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی كه‌لار نیه، هه‌موو پاساوه‌كان
بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی ڕیگایه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازكردن له تاوانیك
كه كردویه‌تی و ئه‌م حزبانه‌شی كرده محامی خۆی بۆ رزگاردنی، كه
ئه‌نجامه‌كه‌شی محامه‌یه‌كانی بونه شه‌ریكه تاوانبار.
ئه‌م
حزبانه به‌م ئییمزایایه‌یان جاریكی تریش نیشانیان دایه‌وه كه ئه‌وان
هه‌میشه ئاماده‌ن له پێناوی ئه‌وه‌ی موچه‌كانیان نه‌برێت و دڵی یه‌كێتی
رازی بكه‌ن، خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئیدانه بكه‌ن و سه‌ركوتی بكه‌ن و
به‌م كاره‌شیان بۆجاریكی تر نیشانیان دایه‌وه كه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكی
كوردستان و خواست و ویسته‌كانی ئه‌واندا نین و له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌ستاون.
ئه‌م حزبانه ئاره‌زوی خۆیانه چۆن هه‌ڵوێستی سیاسی ده‌رببڕن له‌سه‌ر
ڕوداوه‌كه‌و ئاره‌زی خۆیانه كه ئیدانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ش بكه‌ن به‌لام
بۆیان نیه راستیه‌كان چه‌واشه‌بكه‌ن و حه‌قیقه‌ت له‌كه‌داربكه‌ن له پێناو
موچه‌دا.
ئێمه
له رێكخراوی كوردستانه‌وه، به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌لوێست فرۆشتنی ئه‌م
حزبانه ده‌كه‌ین و جه‌ماوه‌ری كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ئازادیخوازی
شاری كه‌لار بانگه‌واز ده‌كه‌ین كه له هه‌لوێستی ئه‌م حزبانه خۆش نه‌بن
و ڕیگایان پینه‌ده‌ن كه راستیه‌كان هه‌لبگرێنه‌وه له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیاندا.
رێكخراوی كوردستان
حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی عێراق
8/9/2005 |