چی بۆ كه‌ركوك بكه‌ین؟ ... عبدالرحمن به‌نده
باوه‌گوڕگوڕی
به‌شی یه‌كه‌م
كوردی بوونی كه‌ركوك راستی یه‌كی
به‌ڵگه‌نه‌ویسته، (كورد-كه‌ركوك-كوردستان) سێكوچكه‌یه‌كی سه‌قام گیریان
دروست كردووه (3k)
بووه به هێمای به‌رزی راستی یه‌كی مێژوویی و زمانی
گۆشكردنی هه‌ر منداڵێكی ساوای
كورد. ناحه‌زانی كوردیش دانیان به‌م حه‌قه‌دا ناوه ته‌نانه‌ت خوودی سه‌دام
له كۆتایی
هه‌شتاكان دا به هۆی لێبووردنێكی گشتی یه‌وه له ژێر فشاری نێو ده‌وڵه‌تی
پاش ئه‌نفاله
به‌د ناوه‌كه بۆ كورد ده‌ری كرد كه ته‌نها بهیێز هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ی
نه‌ده‌گرته‌وه
به‌ڵام به هۆی چاكه‌یه‌كه‌وه كه گوایه كاتی خۆی خێڵی سه‌دام لێ یان
قه‌وماوه په‌نایان
بردۆته به‌ر عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانی له (ناوچه‌ی داقوق له 20 كیلۆمه‌تری
شاری كه‌ركوك له
كوردستان) ئه‌وانیش وه‌كو ئیلتزامێكی عه‌شایه‌ری و مرۆڤ دۆستانه خێڵی
سه‌دامیان
پاراستوه،له به‌ر ئه‌وه بییاری دا ئه‌و لێبوردنه بهیێزشیان
بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له
خۆی دا ئاماژه پێكردن و دان پێدانانێكی سه‌ریحی گه‌وره‌ترین دكتاتۆری دژ
به كورده
به‌سه‌لماندنی كوردستانی بوونی كه‌ركوك. هه‌روها له به‌رگی پێنجه‌می قاموس
ئیعلامی توركی
بهیێز شه‌مسه‌دین سامی له لاپهیه (3846) دا نووسیویه‌تی (3÷4) سێ له
سه‌ر چواری شاری
كه‌ركوك كوردن چارهگهكهی تری توركمان و
عه‌ره‌ب
و مه‌سیحی و
جووله‌كه‌ن. سهرژمێریهكانیش كه له كه‌ركوك دا كراون هه‌رچه‌نده هه‌ر
له له سه‌ره‌تاوه
زۆربه‌ی كورد بوون و كوردستانی بوونی شاره‌كه ده‌سه‌لمێنن وه‌كو له‌م
خشته‌یه‌ی خواره‌وه
دا ده‌رده‌كه‌وێت:
سه‌رژمێری
ساڵی |
كورد |
عه‌ره‌ب |
1957 |
48. 3% |
28. 2% |
1965 |
38. 08% |
38. 96% |
1977 |
37. 53% |
44. 4% |
ئاشكرایه
كه رێژه‌ی كورد له‌وه زیاتره چونكه تاكو ساڵی (1977) ژماره‌یه‌كی زۆری
گه‌نجه‌كان له به‌ر
سه‌ربازی ناوی خۆیان له كاتی سهرژمێردا تۆمار نه‌ده‌كرد و حكومه‌ته یه‌ك
له دووا
یه‌كه‌كانیش به به‌رنامه‌یه‌كی بۆ دایێژراو فرت و فێڵی زۆریان تیا
كردوه،بۆ نمونه له
سه‌ر ژمێری ساڵی (1957) له سه‌رده‌می پاشایه‌تی زانیاری و كارته‌كان بۆ
كه‌ركوك ته‌نها به
زمانی عه‌ره‌بی و توركی نوسرابوو كه مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز ئه‌و كاته
به نووسینێك زۆر
به توندی ره‌خنه‌ی له‌و كاره نیاز گڵاوه گرت،چونكه ده‌بوایه پێش
ئه‌وان به كوردی
بنووسرایه له به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژمێری پێشتر به‌هه‌موو كه‌م و كویی
یه‌كانه‌وه كورد به‌شی
زۆرینه‌ی كه‌ركوك بووه. له‌سه‌رژمێری ساڵانی (1977-1987-1997) سه‌رباری
دابیینی كۆمه‌ڵێ
شار و شارۆچكه و كاول كردن و ئه‌نفالی به‌دناو، فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای
عه‌ره‌بیان بۆ
سه‌رژمێری ناوچه كوردنشینه‌كانی كه‌ركوك داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌سته‌كانیان به ته‌واوی
جێبه‌جێ بكات وه‌كو:
*
ئه‌و خێزانه‌ی نه‌خوێنده‌وار بن یا عه‌ره‌بی نه‌زانن به
عه‌ره‌ب تۆماریان بكه‌ن وپه‌نجه مۆریان پێ بكه‌ن.
*ئه‌و
خێزانانه‌ی له رووانگه‌ی
ئاینی محه‌مه‌ده‌وه ده‌یانگووت ئێمه شێخ زاده یا سه‌ید زادهین
راسته‌وخۆ سهرژمێرهكه
ده‌ینووسی عه‌ره‌ب كه گوایه پێغه‌مبه‌ر عه‌ره‌ب بووه و ئه‌وانیش نه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌رن كه‌وابوو پێویسته خۆیان به عه‌ره‌ب بنووسن ئه گینا له
پێغه‌مبه‌ر بێ به‌رین. به‌م شێوهیهزۆر كه‌س به
فرت و فێڵ و به‌هانه‌ی پیوو پووچ به عه‌ره‌ب ناو نووس كران.
*سه‌رژمێره
عه‌ره‌به‌كان له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ندێ عه‌شیره‌تی كوردیان
ده‌گه‌یانده‌وه سه‌ر عه‌ره‌ب وه‌كو
عه‌شیره‌تی شێخ بزێنی بۆ حه‌مدانی ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌ی
شێخ بزێنی ته‌نها
گوندێك به ناوی (عه‌مدۆن) ه‌وه هه‌یه،له نه‌خشه‌دا كه چاپی عه‌ره‌بی
یه به (حمدون) نووسراوه،عه‌شیره‌تی جه‌باری یۆ جبوری و……هتد. هه‌ڵبه‌ته
زۆربه‌ی كه‌سانی سه‌ر به‌و عه‌شیره‌تانه كه ئاگادار نه‌بونه به عه‌ره‌ب
نووسراون.
به‌عه‌ره‌ب
كردنی كه‌ركوك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
به چه‌ند شێوه‌یه‌ك بووه كه له خواره‌وه به كورتی لێ یان ده‌دوێین.
هه‌ر له
ساڵانی دووای دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقی و لكاندنی كوردنهویستانهی
كوردستان به
عێراقه‌وه،حكومه‌ته یه‌ك له دووای یه‌كه‌كان به هۆی بوونی زێیی ره‌ش
له شاره‌كه و شوێنی
ستراتیژی كه‌ركوك له گواستنه‌وه‌ی بازرگانی نێوان كوردستان و به‌غدا
وجێگه‌ی
سهبهتهنانهكهی كوردستان (رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نم و جۆی كوردستان له
كه‌ركوك به‌رهه‌م
دێت) تێكیا بوونه به هۆی گۆیینی دیموگرافی لیوای كه‌ركوك.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می
سه‌ده‌ی رابردووله نێوان ساڵی (936 1تا1952) پرۆژه‌ی ئاودێری حه‌ویجه
هاته ئاراوه كه
بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی یاسین هاشمی كار بۆ جێ‌نشین كردنی
عه‌ره‌به ره‌وه‌نده‌كانی ئه‌و
دیوو زنجیره شاخی حه‌مرین (سنوری جوگرافی كوردستان) له ناوچه‌ی
حه‌ویجه‌دا كرد و به
هه‌زاره‌ها خێزانی عه‌ره‌بی تیا نیشته‌جێ كرد.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمی به عس
و
عبدالسلام عارف له ساڵی (1963) ه‌وه تا روخانی به‌عسی فاشی ماوه‌ی (40)
ساڵی
ره‌به‌ق به بیانووی دروست كردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی بۆ كۆمپانیای نه‌وت
كه‌وتنه ده‌ركردنی
كورد له شاره‌كه و هێنانی عه‌ره‌ب له ناوهیاست و خوارووی عێراق و دروست
كردنی
مستهوتهناتی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك و ده‌وروپشتی به خه‌یاڵی خۆیان تۆڵه‌ی
قودس له كه‌ركوك
ده‌كه‌نه‌وه.
پاش
كوده‌تا شوومه‌كه‌ی 8 شوباتی به‌عسی یه‌كان كه هه‌ر هاتنه سه‌ر حوكم
له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا حوكمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر (عبدالجبار
پیرۆزخان-نوری
سید ولی-نوری عبدالله-حسین به‌رزنجی- كریم-شێخ مارفی به‌رزنجی و
ده‌سته‌یه‌ك له
هاویێكانیان) له شاری كه‌ركوك دا درا و ره‌ش بگیرێكی به‌رفراوان له شار‌و
لادێكان ده‌ست
پێ كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی بێ خه‌تایان له به‌ندینخانه‌ی (مسه‌یب)
قایم كرد كه بووه
هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه پاش ئه‌وه‌ی كه‌به‌ر بوون روو له
شاری هه‌ولێر و سلێمانی
و
به‌غدا بكه‌ن، تائێستاش خۆیان و نه‌وه‌كانیان هه‌ر له‌و شارانه
جێنشینن.
گه‌یه‌كی
جمهوری هه‌ژار و كورد نشینیان له شۆییجهی كه‌ركوك ته‌خت
كرد و ئهنفالێكی بێناویان پیاده كرد، بییاری فه‌رهود كردن وحه‌ڵاڵ كردنی
مالڕ و
سامانی كوردیان ده‌ركرد، چه‌نده‌ها گوندیان
وه‌كو
(سێكانیان،یاروه‌لی،سۆنه‌گۆلی،قه‌ره‌ده‌ره،قوشقایه،قوتان،قزڵقایه،باجوان،شۆراو…….
هتد) وێران
و
خاپور كرد.
ژماره‌یه‌كی زۆریان له هێزی سه‌ركوت كه‌ر
(ئه‌من،پۆلیس،ئه‌فسه‌ر،ده‌ره‌جه‌دار……هتد) بۆ بۆ دوو مه‌به‌ست بۆكه‌ركوك
هێنا:
یه‌كه‌م:بۆ سه‌ركوت كردنی
هه‌ست و بیری كوردی ئازادی خواز له شاره‌كه‌دا.
دووه‌م:جێ‌نشین كردنیان به
مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی عه‌ره‌ب له كه‌كوك دا.
درێژه كێشانی ئه‌م سیاسه‌ته تا
كوده‌تا نهگریسهكهی گه‌لاوێژی (1968) درێژه‌ی هه‌بوو پاشان سه‌رباری
به‌رفراوان كردنی
سیاسه‌تی پێشوو بێ شه‌رمانه و بێ په‌رده هه‌ر وه‌كو كاربه‌ده‌ستی پایه
به‌رزی رژێم
ساڵی (1974) (نعیم حداد) له زانكۆی سۆفیا ده‌ڵێ (ئێمه نه‌ك ته‌نها
كرێكاری كورد له
كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌ین به‌ڵكو هه‌موو كورد له‌و شاره‌دا له پێناوی نه‌وت دا
ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ین) .
عبدالرحمن
به‌نده
باوه‌گوڕگوڕی
|