به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یاری زانی کورد له هه‌نده‌ران
بێچوه شێره‌که‌ی
قه‌ڵاو مناره. لاوی کورد هیچکاتێك که‌متر نین له لاوانی جیهانی به‌ڵام
به‌داخه‌وه ڕاهێنهرو به‌رپرسه‌کانی کوردستان که‌مترن له ڕاهێنهرو
به‌رپرسانی ئه‌وروپی تاوه‌کو ئێستا نه بستراوه لاوێکی کورد له
کوردستاندا بگاته ئاستی یانه‌ی ئه‌وروپی یان یانه‌یه‌کی ئه‌وروپی بتوانێت
بیکڕێن به پاره‌یه‌کی باش ئه‌م جاره چاوپێکه‌وتن وبه‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
لاوێکی کوردی تازه پێگه‌شتو له ووڵاتی سوید، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له
یاری زانه باشه‌کانی باشوری سوید.
زۆر جار میدیای سویدی
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کاندا زۆر به تێر‌و ته‌سه‌ل باسیان کردوه که‌وا یه‌کێکه
له یاری زانه باشه‌کانی ته‌مه‌نی خۆی. هه‌ر بۆیه کوتوپڕ بڵاوکرایه‌وه
که‌وا لاوێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ کڕاوه بۆ باشترین یانه‌ی ئیتاڵیا ئه‌ویش
یانه‌ی (ئۆدێنسێ یه) که زۆربه‌ی ساڵ به‌شداری ده‌کات له خولی (ده‌وره‌ی
شامپیون ی پله نایابه‌کانی گشت ئه‌وروپا) یاری زانی به‌ناو بانگ
نه‌ژاد فه‌رهاد ئه‌سعه‌د له ساڵی 1988
له شاری هه‌ولێر له گه‌ڕه‌کی خانه‌قا له دایك بووه، له ته‌مه‌نی 4
ساڵیدا شار‌و کوردستانی به‌جێهێشت ڕووی کرده هه‌نده‌ران له ووڵاتی سوید
نشته‌جێ بووله شاری (ترولهێتان) نه‌ژاد هه‌ر له منداڵیه‌وه زیره‌ك و
به‌هره‌دار بووه عه‌شقی تۆپی پێ بووه، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا چۆته
هه‌مان یانه‌ی شاره‌که‌ی، پاش گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی بۆ شاری مالمۆ
یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی کرد به باشترین یانه‌ی شاره‌که که ئه‌ویش یانه‌ی
مالمۆ ئێف ئێف بوو.
نه‌ژاد له ته‌مه‌نی
13 ساڵیدا بڕوانامه‌ی وه‌رگرتووه باشترین ته‌کنیك که‌ر بووه له باشووری
سوید که له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شاری مالمۆ ئه‌نجام درا که وا زیاتر
له کاتژمێر تۆپ به قاچ و سه‌ری نه‌ی خاته‌وه.
نه‌ژاد
ناز ناوی (دی دی) یه لای هاوڕێکانی، له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا هه‌ڵبژارده‌ی
باشوری سوید بوو له ته‌مه‌نی 16 ساڵتدا بوو به هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ران سه‌ری
سوید له ته‌مه‌نی خۆیدا
چه‌ندین یاری نێو
ده‌وڵه‌تی کردووه له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئینگلترا
وپۆڵۆنیا و فه‌ڕه‌نسا. . . . هید.
چه‌ندین یانه‌ی
ئه‌وروپا حه‌زیان ده‌کرد که‌وا یاریان بۆ بکات به‌ڵام خۆی بڕیاری نه‌دا
که‌وا یاریان بۆ بکات تا دوا جار یانه‌ی ئۆدێنسی ئیتاڵیا هاتن به‌شوێنیدا و
پڕۆتۆکۆل (عه‌قد)
نوسرا له نیوانیاندا
بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یاری ده‌کات بۆ یانه‌ی ئۆدێنسی. کاتێك ڕۆژنامه‌کان
به‌ئاشکرا بڵاویان
کرده‌وه یه‌کسه‌ر ته‌له‌فیزونی که‌ناڵی 4 ی سوید که‌شه لای و چاوپێکه‌وت
نیان له گه‌ڵ ساز دا
تاوه‌کو سواری فڕۆکه‌که‌ش بوو که‌ناڵی ته‌له‌فیزونی له گه‌ڵدا بوو دوا
قسه‌ی ئه‌وه‌بوو که‌وا خۆی زۆر ماندو بکات بگاته ئاستی یاری زانی
نێوده‌وڵه‌تی زه‌ڵاتان ئیبراهیم ئۆفیچ یاری زانه به‌ناو بانگه‌کانی جیهان
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بیری خوردنه به‌له‌زه‌ته‌که‌ی دایکی ده‌کرد.
له کۆتایدا هیوای
سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین که‌وا بتوانێت سه‌ری خۆیی و خێزان و
نیشتیمانه‌که‌ی به‌رز بکاته‌وه، زمانی کوردیشی زۆر پوخته‌یه بۆ قسه‌کردن.
ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی / یاری زانی هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی کۆن |