ئاخێک بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی نه‌یانهێشت لهئامێزتا ئۆقره‌بگرم. ... خاڵه
حه‌مه
(1)
خۆشمویستیت و
نه‌یانهێشت
له ئامیزتا
تێرتێر بنوم
عاشقانه
له‌ژێر سێبه‌ری
دارتوه‌که‌ی
(حه‌وشی
گه‌وره‌و
داڵانی سه‌ر
(کارێزه‌که‌ی) باوانمدا
له‌ژێر سایه‌ی
باڵای به‌رزی
خه‌مه‌کانتا
وه‌ک ساوایهیهک
وه‌ک منداڵێک
سه‌رخه‌وێکی دوور
بشکێنم.
پڕ سییه‌کانم
له‌و شه‌ماڵه
کوێستانییه
هه‌ڵبمژم
سه‌روپرچی
شه‌نگه‌بێریی و
داربه‌ڕوه‌کانی
سه‌رشاخ و
شۆڕه‌بییه‌کانی
گوێ چه‌م و
گوڵی باخ و
چناره‌کانی
(سه‌رچنار) تی دائه‌هێنا. .
(2)
ئاخ نه‌یانهێشت
له دامێنی
(قه‌ڵا) به‌رزه‌که‌ی هه‌ولێردا
له‌سه‌ر ئێسک و
کاسه سه‌ری
به‌جێماوی
دڵڕه‌شه‌کانی
بیابان و
خوێنمژه‌کانی
(هۆلاکۆ) و
بێ ئابڕوهکانی
(ئه‌ستان) ه و
کڵاو قوچه
بێ شه‌رمه‌کانی
(سه‌فه‌وی)
نوێژێکی کوردی
دابهستم
پڕ به مستم
به‌به‌ردی
نه‌فره‌ت و تۆڵه
سهنگبارانی
بیری ڕه‌شی
وه‌چه‌یان که‌م. .
له‌سه‌ر
به‌سته‌ڵه‌کی مێژوو
ئاگری پیرۆز
گهشکهمهوه
خۆزگه‌و حه‌زو
ئاواته‌کانی
شه‌هیدان
کۆکه‌مه‌وه. .
(3)
ئاخ نه‌یانهێشت؟
له (شاری
هه‌ڵمه‌ت و قوربانی)
تاجی پڕشکۆی (شێخ
مه‌حمود)
لهگوڵاوی خه‌م
هه‌ڵکێشم
به‌ڕوخساری
داگیرکارا
ههڵیکێشم. .
له (قامیشلو)
له‌ماڵه بێ
نازه‌که‌ی (جگه‌رخوێن) ا
له‌دیار به‌کر
له‌ژێر داری
سێداره‌که‌ی پیری پیران
(شێخ سه‌عید) ا
له (مهاباد)
له‌سه‌ر کورسی
ده‌سه‌ڵاتی تۆزلێنیشتوی
(پێشه‌وا) دا!
چه‌پکه گوڵی
ده‌ستم دانێم
تێرتێر بگرێم. .
تێرتێر ماچی
که‌وشه کۆن و
په‌تی چه‌وری
سێداره‌که‌ی گه‌ردنیان که‌م
پڕاوپڕی هه‌ردوو
چاوم
دوانیگایان
لهبیلبیلهی
چاوی خه‌ما هه‌ڵبگرم و
پڕبهسینهم
هه‌ناسه‌یان
گردکهمهوه
زهیهوانی
خه‌مه‌کانی دوای ئه‌وانبم
وه‌ک خۆیانبم. .
(4)
هۆ عاشقه
شێتۆکه‌که!!
هه‌ر دوێنێ بوو
کهنهیانهێشت
چاوه‌کانی ئێمه‌ی
هه‌ژار
دوور ببینێ
ده‌سته‌کانی
ئێمه‌ی نه‌دار
سه‌ر ده‌ربێنێ
هه‌نگاوه‌کانمان
گه‌وره‌بن
رامان و هزرو
بیرمان
په‌ل بهاوێ
گفتارو گفت و
په‌یاممان
ڕێک نه‌که‌وێ
کردار‌و سۆز‌و
خه‌باتمان
سه‌رنه‌که‌وێ. .
(5)
هۆ عاشقه
شێتۆکه‌که
له‌گه‌ڵ تۆمه
سه‌یری ڕۆحی
کڵۆڵم که
ڕابچڵه‌کێ
ئه‌م نیشتمانه
پڕ زێڕه‌ی که تۆ هه‌ته
دوژمنانی بێ
مروه‌ته
که‌م (فرسه‌ت) ه
که‌ده‌ستیان بوو
له‌ماڵه‌که‌ی
باوانتا
ده‌ست بۆ (شه‌م)
ت درێژ ئه‌که‌ن
که‌هێزیان بوو
ژن و پیاوان
کچ و کوڕان
ساوا‌و منداڵ
چوار وه‌رزی ساڵ
داروبه‌ردی
نیشتمانت ئه‌نفال ئه‌که‌ن
وه‌کوو جرجی ناو
زێراب و
ئاوده‌ستخانه
ماڵ به ماڵت
ئه‌پشکنن
جل و به‌رگه
خوێناویه‌که‌ی شه‌هیدانت
له نوێژ ئه‌به‌ن
مێژووت ئه‌که‌ن
به‌سه‌ر نوکی شمشێره‌وه
چراکانی
به‌رهه‌یوان و
پشکۆی گه‌شی ناو
ته‌نوری ماڵه‌که‌شت
خامۆش ئه‌که‌ن. .
(6)
ڕابچڵه‌کێ
جادووگه‌ران!!
له‌سه‌ر ڕێتا
گه‌رای مه‌رگ و
دوو دڵیان بۆ
هه‌ڵڕشتی
له‌سه‌ر جێتا
خه‌میان کوشتی. .
ده‌ستوری
بێ سنوری جه‌نگی
(قه‌مه) و
ئهژدههاکانی
بیابانیان هێنایه‌وه
کلتوری ڕه‌ش و
سه‌ر بڕینی
ئه‌ڤیندارانی ئازادی و
ده‌ست بڕینی
نه‌داران و
گوێ بڕینی
لاوه‌کانیان
به‌ئامڕازی
یاساکه‌ی کۆن هه‌ڵدایه‌وه!!
له‌شکری ئه‌م
جهجاڵه پشقل که‌ره!!
عه‌شقی پاکی پڕ
لهگوڵیان
پێشێلکردی
مێژووی سووری
ڕابوردویان
له‌هه‌ش گرتی
ده‌میان گرتی
بێ خواستی خۆت
ده‌ستورێکی (که‌م
ئه‌ندام) یان
بۆ داڕشتی
عه‌شقیان کوشتی
عه‌شقیان کوشتی.
.
دانمارک/ڤالبی/7/2005