شه‌رابی موعه‌ته‌ق!! * .... ئاسۆعه‌بدولله‌تیف

 

 پرۆسه‌ی ئازادی عیراقیش بویه‌ نوكته‌و كه‌له‌پور، یه‌ك له‌و كه‌له‌پورانه‌ی كه‌ بیرمان ناچن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی (نهب و سلب) راو رووته‌كه‌دا خه‌ڵكت ئه‌بینی دزی و جه‌رده‌یی ئه‌كردو دواتر نیشتیمانپه‌روه‌ریشی ئه‌فرۆشت و خۆی به‌ پاڵه‌وانی شه‌ره‌كان ئه‌زانی، یان له‌ په‌نا ئه‌شیای كۆكراوه‌ی دزییه‌كانیداو به‌ سه‌یاره‌ی دزیش له‌ قه‌ره‌ هه‌نجیر لای ئه‌دا بۆ نوێژ وپارانه‌وه‌ منیش خێرا ناوم نا شازی ته‌عه‌بود؟ وه‌ك شازی شته‌كانی تر، شاز توان چواری كوردستان (ش4) شازی پۆست و شازی سه‌یاره‌و شازی شه‌راب و شازی كچ به‌ ڤێللاو شه‌وی سووره‌وه‌، وه‌ك چۆن جاران له‌ به‌غداد قاف توان چوار (ق4) هه‌بوو واته‌ قه‌سروقه‌مه‌ره‌وقه‌ل و قه‌حبه‌وشتی تریش، ئه‌و شتانه‌ی ئێمه‌ خه‌ونی پێوه‌ ئه‌بینین و مه‌سئولینیش لایان بێزراوه‌ و فه‌قیرانه‌ حه‌ز ئه‌كه‌ن جارجار خاكی ببنه‌وه‌ و واز له‌ پۆسته‌كانیان بهێنن و تێكه‌لإومان ببنه‌وه‌!! ئه‌ی ئه‌وه‌نییه‌ له‌تاو جه‌نجاڵیه‌كانی شارو به‌رێكردنی ئه‌ركه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی خه‌ڵكدا زۆربه‌یان تێكه‌ڵ ئه‌بنه‌وه‌ به‌ ئه‌هلی گوندو ئه‌چنه‌وه‌ بۆ زێدی ره‌سه‌ن و خێرا باخێك و بیرێكی ئیرتیوازی و چه‌ند حه‌یوانه‌ كێویه‌ك به‌خێو ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ناو ئه‌نێن شازی وه‌فا!

كاكه‌ وایه‌ كاری ئه‌وان ئیش كردنه‌ له‌سه‌ركه‌له‌پورو رابردوویه‌كی بێ گیان و بێ ئاوه‌ز وه‌ك شه‌رابه‌ كۆنه‌ كه‌له‌پوریه‌كان كه‌ یه‌ك پێك ره‌نگه‌ هه‌زار دۆلار بكه‌وێت، باوه‌ر بكه‌ن مه‌سئولی وا هه‌یه‌ شه‌رابی ساڵی په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی به‌ ده‌یان هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌هێننه‌ ماڵه‌وه‌، میسلی شه‌رابه‌ ژێرزه‌مینیه‌كانی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا كه‌ پێی ئه‌وترێت شه‌رابی (موعه‌ته‌ق) واته‌ ئه‌و شه‌رابه‌ی كه‌ عومری له‌ 50 ساڵ زیاتره‌و گرانبه‌هاترین شه‌رابیشه‌ له‌ جیهاندا، شازی شه‌راب! ئه‌وان هه‌ر ئیعتراف به‌ شته‌ كۆنه‌كان ئه‌كه‌ن گه‌نجی تازه‌ش مل و مه‌هه‌زی وورد ئه‌بوو،

ئه‌وان تازه‌ ئه‌بێت زه‌مه‌ن تێیان په‌رێنێت نه‌ك ئێمه‌و ره‌خنه‌كانمان به‌لإم ناشیانه‌وێت تێپه‌رن و به‌سه‌ر بچن وه‌كو شه‌رابه‌ موعه‌ته‌قه‌كان ئه‌یانه‌وێت بمێننه‌وه‌ چونكه‌ تا كۆنتربن ته‌مه‌نیان گرانتر ئه‌بێت، ره‌نگه‌ به‌حوكمی كۆنی و پیتی (ش) حه‌زیشیان له‌ فه‌رشی كاشان بێت بۆیه‌ به‌و قورعانه‌ ماڵه‌كانیشیان پرِو پرِ فه‌رشه‌، ئه‌وه‌ هه‌ر باسی پاره‌ی كاش واته‌ (كا +ش) مه‌كه‌، چونكه‌ وه‌ك كاو گزره‌ ده‌ستیان ئه‌كه‌وێت و وه‌كوشه‌نیش شه‌ن و كه‌وی ئه‌كه‌ن، ئیتر بۆ گلله‌یی له‌ تێكچونی شای شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگاو خێزانه‌كانمان بكه‌ین، ئینجا به‌م هه‌موو شای شاهان و شابازه‌وه‌ مه‌ستانه‌ هه‌موساڵێك به‌ڵێ به‌ مه‌ستانه‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی حیزب و سه‌ركرده‌و داستانه‌كانیان ئه‌گێرنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك و گوێمان كاس ئه‌كه‌ن و دنیایه‌ك دیوارو پۆسته‌رو تی ڤی پرِ ئه‌كه‌نه‌وه‌ وا ئه‌زانن ئێمه‌ش به‌خته‌وه‌رین به‌و شین و شه‌رابانه‌ی ئه‌وان و شه‌رعیه‌تی ئه‌و رابردوه‌مان بۆ ئه‌كه‌نه‌ پاڵه‌وانی جه‌نگه‌كانی ئه‌مرۆمان، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ دوای جه‌نگه‌كانی ناوخۆ تاكه‌ جه‌نگێكیان بردبێته‌وه‌، شه‌ری به‌غداش شه‌ری بردنه‌وه‌ نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ری پۆست و ئیمتیازه‌، ئاخر ئێمه‌ چاوه‌رێ بووین ئه‌م دوو ده‌سه‌لإته‌ی كورد جه‌نگی ده‌ستوور و دیموكراتیزه‌كردن و عه‌لمه‌نه‌كردن به‌رپا بكه‌ن یان وه‌ك دوو هێزی مۆدێرنی عیلمانی له‌ به‌غدا شه‌ری به‌ ئاینی كردن و به‌مه‌زهه‌بكردنی ده‌ستورو شینی ره‌شنوس بكه‌ن، كه‌چی نه‌ك نه‌یانتوانی بگره‌ كوردستانیش خه‌ریكه‌ ره‌نگی مه‌زهه‌ب ئه‌گرێت، به‌لإم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ رۆژێك وه‌كو شیعه‌ نه‌خێرێكمان بدایه‌ له‌ رومه‌تی ئه‌مریكیه‌ك و له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ به‌ شۆرته‌وه‌ نه‌سورانایه‌ته‌وه‌ ئێسته‌ ده‌ستوروسنورمان حاڵێكی تری ده‌بوو، په‌رله‌مێنتارو وه‌زیرو هه‌ندێ به‌رپرس هه‌یه‌ تا ئه‌و په‌ری گه‌نده‌ڵ و فاسیدو كاتێكیش ره‌وشێك دێته‌ پێشه‌وه‌ وه‌ك مێژووزان ده‌ر ئه‌كه‌وێ، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ ئه‌بێت توورِ هه‌ڵبدرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، یان وه‌كو هه‌ندێكی تریان كه‌ زاگرۆز تی ڤی ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆش بێت له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی ره‌شنوسه‌كه‌دا له‌ په‌رله‌مان چاوی كامێرای ئه‌خستنه‌ سه‌ر كه‌ چۆن خه‌وخه‌یاڵ ئه‌یبردنه‌وه‌ و كاك عه‌دنان موفتیش بێ قه‌زابێ نه‌یئه‌هێشت سه‌ر خه‌وێك بشكێنن!؟ یان زۆرێك له‌و براده‌ره‌ كوردانه‌ی كه‌ خاوه‌ن فایل و موعته‌مید بوون له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ كاره‌ساتیان خوڵقاند و په‌ڵه‌و گومانیان خسته‌ سه‌ر شۆرشی رزگاریخوازی كورد ئه‌مانیش هه‌ر له‌ په‌نای ئه‌و كه‌له‌پوره‌ی دوێنێ دا ئه‌خۆن و ئه‌نون و شازی شینیشیان دراوه‌تێ و شاییان شادی و تاقه‌ سزایه‌كیشیان نه‌خوارد؟ سزای چی. .

هم. . منیش خزمێكم هه‌یه‌ به‌هه‌زار ده‌ردیسه‌ری تا ئۆپڵێكی (سیوسێ ده‌) ی كرِی، فه‌قیره‌ له‌به‌ر یه‌ك سه‌رپێچی بچووك بچوك خۆشی و سه‌یاره‌كه‌ی بۆ حیجزو سزای پاره‌ش با بوه‌ستێ، ئاخر شازی سزاو زیندان و رۆتینیاتیشمان هه‌یه‌. .

 

 

   * گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ له‌ رۆژنامه‌ی به‌درخان تایمز به‌ناوی (زووم) ژ. 18