شه‌یدایی سلێمانی ... سه‌ربه‌ستی
Ser_besti@yahoo. com
سلێمانی. . . تۆ شاری
منی
تۆ شاری باوباپیرانی
منی،
خه‌مخۆری کوردستانی
منی
تۆ. . . زانکۆ
پیرۆزه‌که‌ی
سالم، مه‌حوی، کوردی
و
ناڵی منی
تۆ خاوه‌نی
قوتابخانه و مه‌زاری گۆرانی منی.
شاری خۆگر
شاری سه‌رکه‌ش
شاری ڕاپه‌رین
تۆ. . . تۆ شاری
هه‌ڵمه‌ت و قوربانی منی
هه‌ڵبه‌ست و په‌ندی
پیرۆزی پیره‌مێرد و
بیست و حه‌وت
وه‌بیرهێنانه‌وه و یاداشته‌که‌ی
بێکه‌سی منی
مه‌ڵبه‌ندی بابانیت و
یه‌کێ له دووا
فه‌رمانڕه‌واییه‌کانی
شارستانییه‌تی میدیای
منی.
تۆ. . . تۆ شاری
ئهوینیت و
گه‌نجینه‌ی سه‌رجه‌می
یاده تاڵ و شیرینه‌کانی
منداڵی و لاوی منی.
با هه‌ر له
ئارامیدابێت گیانی پاکی ئیبراهیم پاشا، به‌ڵام
تۆ. . . تۆ نوێنیت. .
. ئه‌ی شاره ئێسک سوکه‌که‌م،
ئاخر تۆ خاوه‌نی
هه‌زارمێرد* و گردی قشڵه* یان
پیره‌مه‌گرونی منی
له که‌نار هه‌ورامان
دایت و
ده‌ست له ملی
شاره‌زوری منی
هه‌روه‌ک کرماشان،
هه‌وڵێر و ئامه‌د
مۆنومێنتی* مێژوویی و
کولتوری کوردستانی منی.
سلێمانی. . .
شاره
سته‌مدیده‌که‌م
گۆیژه* ئاسا،
ڕه‌نگاوڕه‌نگی،
ڕه‌شپۆشی هه‌ڵه‌بجه‌ی
منی
پایز ئاسا. . . زه‌رد
ههڵدهگهرێیت، سالارهکهم،. . ،
ده‌زانم که،
شه‌یدای دیداری
کڵپه پیڕۆزهکهی بابه‌گوڕگوڕ و
خه‌مباری گه‌رمیانه
کڵۆڵ و زامداره‌که‌ی منیت،
بێ ئارامی شاره‌کانی
باکور، ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوای
کوردستانی منی
تۆ له ئه‌ندێشه‌ی
پارچه‌پارچه‌کراویی
کوردستانه
مه‌زنه‌که‌ی منی.
سلێمانی. . . شاره
بوێرهکهم
هه‌روه‌ک پاکی شار و
دیهاته‌کانی کوردستانی مه‌زن،
تۆش ئاشنایت به
ڕه‌نگی سور،
زۆر نزیکتر، له خودی
گوڵه ڕه‌نگ سوره‌کان،
جا گه‌ر هه‌ر گوڵێک
له گوڵهسورهکان. . .
چ دوور چ نزیک له
سه‌یوان*
نازی کرد و به
جووانی ڕه‌نگه سوره‌که‌ی خۆی نواند،
ئه‌وا ئه‌و نازه
له سایه‌ی قوربانی و ڕژاندنی خوێنی فریشتهکانته،
ئه‌ی شاری میهره‌بان
وکۆڵنهدهر. . .
ئه‌ی خاوه‌نی
گۆڕ و کۆگۆره
دۆزراو و نه‌دۆزراوه‌کانی
گوڵه
هه‌ڵوه‌ریوه‌کان،
ئاخر تۆ داستانی
به‌رده‌قاره‌مانی* منی
شاره خانهدانهکهم
تۆ. . . تۆ داخ
له‌دڵ و کۆستکه‌وتوی
شکاک و پیران و
بینای* منی
ڕوخێنه‌ری
سیخوڕخانه سووره‌که و باستیله شومه‌کانی
خه‌لیفه و سوڵتانه
چاو ههڵنههاتووهکان به کوردستانه‌که‌م و
چۆک پێ دانه‌ری
جه‌لادانی
هاوڵاتییانی منی.
سلێمانی شاره
دڵگیره‌که‌م
تۆ سیمبۆڵی پڕۆتێستیت
و
ناوه‌ندی گه‌شه و
خانهدانییت
ئاخر تۆ خاوه‌نی
حه‌پسه‌خانی نهقیبیت و
سیمبۆڵی چالاکی
فێمینیزمی
کوردستانی منی.
سلێمانی. . . . .
هاوچه‌شنی به‌هار خۆت
له سهوزهووه دهپێچیت و. . .
ئیتر به‌جارێک مایه‌ی
گه‌شبینی منی
ئومێدی به یه‌ک
هۆزکردنی هۆزه‌کانی کوردستانی منی،
تۆ. . . مزگێنی و
مژده ده‌ری
سه‌رفرازی یه‌کجاری
کوردستانی منی.
Newrozî
2705
* هه‌زارمێرد:
ئه‌شکه‌وتێکی مێژوی و دێرینه، ده‌که‌وێته باشوری شاری سلێمانیه‌وه.
* گردی قشڵه:
ده‌که‌وێته سێنته‌ری شاره‌وه، مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر پێش
زاین و که‌ل و په‌لی مێژووی زۆر کۆنی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
* مۆنومێنت: به
ئۆپێرهی ته‌لارسازی، په‌یکه‌رتاشین، هه‌ڵکۆڵین، نیگارکێشان، نوسین و
ده‌ربڕین له ڕووداو و کاره‌ساتی میژووی، کولتوری، سروشتی یان
نه‌ته‌وه‌ی، ده‌وترێت،که بایه‌خدارییه‌که‌ی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت له‌به‌ر
ڕۆشنای مێژوویی، نه‌ته‌وه‌ی و کولتورییه‌وه. م. ده‌پارێزرێت و
ده‌هێڵرێته‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی بۆ نه‌وه داهاتووه‌کان، هاوکات
به‌مه‌به‌ستی پێناساندنی ڕابردوو، به‌سه‌رهات، سه‌رکه‌وتن، هونه‌ر،
ڕه‌سه‌نایه‌تی، توانا و لێهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه خاوه‌ن مۆنومێنته.
یونێسکۆ پاراستنی ژماره‌یه‌کی زۆر له مۆنومێنته بایه‌خداره
مێژووییه‌کان، کولتورییه‌کان و سروشتییه‌کانی له ئه‌ستۆی خۆ گرتووه له
سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
*گۆیژه: شاری
سلێمانی له پێش زنجیره چیای گۆیژه‌دا ڕاخراوه.
*سه‌یوان: چه‌ند
گردێکه که زۆربه‌ی دانیشتوانی سلێمانی تهرمیکهسه گیان
بهختكردووهکانیان
یان که‌سه
گیان
لهدهستچوووهکانیان له‌و گرده و دهوروبههری ئه‌و گرده به‌خاک
ده‌سپێرن.
*به‌رده‌قاره‌مان:
ئه‌و تاشه‌به‌رده‌یه که مه‌لیکی کوردستان به برینداری په‌نای بۆ برد له
جهنگاندنیدا دژی له‌شکری ئینگلیزی ئه‌وکاته.
* بینای. ناوی نهێنی
هه‌ڵۆی بهرزهفڕو و بوێری کورد پێشه‌وا.
* حه‌پسه‌خانی
نه‌قیب مرۆڤێکی ڕه‌وشت به‌رز، خانمێکی خانه‌دان بووه. له سییه‌کانی
سه‌ده‌ی پێشوودا، له مه‌ڕ مافه‌کانی گه‌لی کورد یاداشتێک ئاراسته‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ده‌کات. خوێندنگایه‌کی ئێواران بۆ خانمان له شاره‌که‌دا
ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، خانوییه‌کی خۆی پێشکه‌شکردوه. هاریکاری
كۆمارهکهمانی
له مه‌هاباد
کردووه و
نامه‌ی سوپاس و پێزانینی له پێشه‌واوه پێ گه‌یشتووه.
|