سایتی کوردستانپۆست سه‌ره‌ڕای گومان لێکراوی بووه‌ته ‌هه‌مبانه‌ی درۆ ... جه‌مال فه‌تاح

 

 (هیتله‌ر) ئه‌ڵێت درۆبکه‌ن هه‌تا خه‌ڵکی باوه‌ڕتان پێبکات هینده‌ش درۆکه‌ دوپات بکه‌نه‌وه‌ هه‌تاخۆشتان باوه‌ڕده‌که‌ن که‌ڕاسته‌، جارێکی دیکه‌ پێنچکۆڵه‌نوسه‌ره‌که‌ی کوردستان پۆست که‌بریتین له‌پێنج شه‌ریف وله‌وتاره‌که‌ی پێشترمدا ناوی شه‌ریفیانم هێناوه‌و هه‌مووجارێک نامه‌وێت لاپه‌ڕه‌کانی وتاره‌که‌م به‌ناوه‌کانیان پیسبکه‌م دڵنیاشم خۆشیانوخوێنه‌رانی به‌ڕێزیش ئه‌زانن ئه‌وپێنج شه‌ریفه‌ کێن؟بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ناویان ناهێنم، ئه‌وپێنج شه‌ریفه‌ جارێکیکه‌ کۆمه‌ڵێک درۆو بوختانی تریان ڕیزکردووه‌ که‌شایه‌نی ئه‌وه‌یه ته‌نها له‌زبڵداندا هه‌ڵبگیرێت، خوێنه‌رانی به‌ڕێز جارێکی که‌ سایتی گومان لێکراوی کوردستان پۆست به‌ناوی عومه‌ربه‌ده‌به‌لیه‌وه‌ وه‌ڵام بۆمن ئه‌نوسن بۆئه‌وه‌ی هه‌مووخوێنه‌رانی به‌ڕێز هیچ گومانێکیان نه‌مێنێت له‌درۆو بوختانه‌کانی ئه‌وکه‌سه‌گومان لێکراوانه‌ی کوردستانپۆست که‌بوونه‌ته‌ هه‌مبانه‌ی درۆ ته‌نها په‌رده‌ له‌سه‌ریه‌ک درۆیان هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌ویش نازناوی داتاشراوی عومه‌ر به‌رده‌به‌لیه‌ دیاره‌ به‌رده‌به‌ل گوندێکه‌ له‌بناری سورێن سه‌ربه‌ ناوچه‌ی شاره‌زور نزیكی 600/12کم له‌شارۆچکه‌ی سه‌ید ساده‌ق دووره‌ ئه‌وگونده‌ زێدی باوباپیری منه‌هه‌مودانیشتوانی گونده‌که‌ 63ماڵه‌و هه‌مویان ئه‌بنه‌ خزمی نزیکی من وه‌من به‌ناوهه‌تا منداڵه‌ ورده‌کانیشیان ئه‌ناسم وه‌نازناوی پێشمه‌رگایه‌تی من جمال به‌رده‌به‌لی بوو به‌درێژایی مێژوی ئه‌وگونده خه‌ڵکی تاوانبارو خۆفرۆشی لێهه‌ڵنه‌که‌وتووه‌ وه‌ک پێنچ کۆڵه‌نوسه‌ره‌گومانلێکراوه‌که‌ی سایتی گومانلێکراوی کوردستانپۆست، ئه‌وه‌ی خه‌ریکی نوسین بێت که‌په‌یوه‌ندی به‌وگونده‌وه‌ هه‌بێت ته‌نها منو برایه‌کی منه‌ به‌ناوی مامۆستا عبدالکریم که‌ خاوه‌ن وسه‌ر نوسه‌ری سه‌نته‌ری ژیاره‌‌، وه‌به‌پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رانسه‌ر کوردستان گه‌ڕاوم به‌تایبه‌تی گونده‌کان یه‌ک گوندی تر نیه‌ ناوی به‌رده‌به‌ل بێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م پیاوه‌ بووده‌ڵه‌ باسی گوندی بانیشار ئه‌کات گوندی بانیشاریش هه‌رله‌بناری سورێنه‌ که‌واته‌ مه‌به‌ستی پێنچ نوسه‌ره‌ شه‌ریفه‌که‌ هه‌ربه‌ده‌به‌لی بناری سورێنه‌که‌واته‌ به‌رده‌به‌ل زێدی باوباپیرانی منه‌، ئیتر درۆزن وترسه‌نۆک وبه‌زییو وتڕۆ وگومانلێکراوو خۆفرۆش و پاتاڵ پڕبه‌پێستی ئه‌م کۆڵه‌نوسه‌رانه‌یه‌یان نا؟، گومان لێکراوو ترسه‌نۆکه‌کانی کوردستان پۆست ئه‌ڵێن گوایه‌ عومه‌ربه‌رده‌به‌لی ده‌ڵێ خاڵوانم کوڕی ئه‌حمه‌ده‌ کوڵن له‌بانیشار وتیان جارێک له‌هێستریان پرسی کوڕی کێی وتی خاڵم ئه‌سپه‌ ڕوی نه‌هات بڵێ باوکم که‌ره‌، جه‌نابیشیان وه‌کوهێستره‌که‌یان لێبه‌سه‌ر هاتووه‌، به‌ڕاستی ترسه‌نۆکی بووده‌ڵه‌کانی سایتی گومان لێکراوی کوردستان پۆست جێگای پێکه‌نینه‌ ئێوه‌ دڵنیابن که‌ڕوی ڕه‌شوقیزه‌ون ودزێوتان زۆر ئاشکران له‌لای هه‌ر نیشتمان په‌وه‌رێک ئیترخۆشارینه‌وه‌ی بۆچیه‌؟ جاشوجاسوس ئه‌وه‌ده‌یان ساڵه‌ دژی شۆڕشو پێـشمه‌رگه‌یه‌ ودژی کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌و هینده‌ئه‌زمونمان هه‌یه‌ له‌سه‌رتان له‌گه‌ل جوڵانه‌وه‌ یان قه‌ڵه‌مه‌ کۆڵو کڵۆڵه‌که‌تان خسته‌ سه‌ر کاغه‌ز ئه‌زانین کێن و‌بایی چه‌ندن پێویستناکات خۆتان له‌عه‌باوه‌بپێچن، . ئێوه‌یه‌ک وه‌ک مێروله‌ی گێژ به‌چیای خه‌باتی بارزانی نه‌مردا بتانه‌وێت هه‌ڵبزنێن یان دژی شۆڕشی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان بوه‌ستن ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ڕی ئیفلاسیه‌ت ودوکه‌وتوویی وحماقت وگێلی وخیانه‌تو بێئابڕویی وخۆفرۆشیه‌ چونکه‌ بتانه‌وێ ونه‌تانه‌وێ ئه‌وه‌ی دژی شۆڕشی ڕه‌وای ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردوسه‌رکردایه‌تی سیاسی شۆڕشی ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردڕاوه‌ستابێت جاشوجاسوسو تاوانبارو خۆفرۆشان بوون وئیتر ئه‌و خیانه‌تو تاوانانه‌که‌ئێوه‌و هاوده‌وری وهاوبیرانی ئێوه‌ وپێشئێوه‌و ئێستاو داهاتوش چی له‌نوسین وچی له‌مه‌یدان به‌رانبه‌ر به‌شۆڕشی ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان ئه‌یکه‌ن هه‌مووتان له‌یه‌ک خانه‌دا خۆتان ئه‌بیننه‌وه‌ئه‌ویش خانه‌ی ناپاکیکردنو خۆفرۆشیه‌، ئاینده‌و مه‌سیریشتان له‌مه‌سیری هه‌رجاشو تاوانبارێک باشتر نابێت، ئێوه‌ی گومانلێکراو ئه‌وه‌نده‌ گێلو بێئاگابن به‌ناوی عومه‌ر به‌رده‌ به‌لیه‌وه‌ زبڵ بنوسن درۆو بوختان بڵاوبکه‌نه‌وه‌ دژی من نه‌زانن که‌به‌رده‌به‌ل زێدی منه‌و ئه‌ودرۆیه‌تان پێش هه‌ردرۆیه‌کی ترتان سپی ئه‌کرێته‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تربێئابڕوتان ئه‌که‌م، ئێوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ به‌که‌سێک له‌قه‌ڵه‌می کۆڵوکڵۆڵتان بده‌ن بوایه‌ پێشمه‌رگه‌ ماڵومنداڵی بۆبه‌خێو نه‌کراوه‌ بۆیه‌ بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌ له‌کاتێکدا پیرۆزترین وشه‌ی کورد له‌ماوه‌ی په‌نجاساڵدا پێشمه‌رگه‌ بوو له‌کاتێکدا لوله‌ی تفه‌نگی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ دڕندی به‌شه‌وه‌زه‌نگی داگیرکه‌رانداو ڕۆژی ڕووناکی له‌ئاسۆی کورد ده‌رکرد و پێشمه‌رگه‌ بووه‌ هیواو ئاواتی ڕابردو وئێستاو ئاینده‌ی کورد ئیتر جیاوازی ئێوه‌وکۆنه‌به‌عسیه‌ک یان ده‌مارگرژێکی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب چیه‌؟که‌ئه‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ نابێت بمێنێت، ئه‌یکه‌من ئه‌ڵێم ئێوه‌ تاونبارو خۆفرۆشو گومان لێکراون بۆچی تاوانم کردووه‌؟له‌کاتێکدا ئێوه‌ دژی پێشمه‌رگه‌ وشۆڕشو سه‌رکردایه‌تی کوردبن ئیتر ئه‌بێت جگه‌له‌ئێوه‌ خۆفرۆشو گومانلێکراو کێبێت؟، پێشمه‌رگه‌ کاتێک پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌کرد که‌پێشمه‌رگایه‌تی ته‌نها به‌دڵسۆزترین وجه‌ربه‌زه‌ترین وله‌خۆبورده‌ترین وگیان له‌سه‌رده‌ست ترین ڕۆڵه‌ی کورد ئه‌کرا ئه‌وکاته‌ش خه‌ڵکی بوده‌ڵه‌و ترسه‌نۆکو به‌زیوی وه‌ک ئێوه‌ له‌بن لێفه‌ی نوستنه‌که‌شتاندا نه‌تانئه‌وێرا بڵێن کوردیشین نه‌ک پێشمه‌رگه‌، یان ئێوه‌ی که‌له‌پوت پێتان وایه‌ هه‌رکه‌س به‌رگری له‌ڕاستی بکات هه‌رکه‌س درۆوبوختانه‌کانی ئێوه‌ سپی بکاته‌وه‌ هه‌رکه‌س پشتگیری له‌شۆڕشو پێشمه‌رگه‌بکات هه‌رکه‌س به‌رگری له‌ڕێبازی شه‌هیدانی کوردستان بکات بۆپاره‌ یان به‌پاره‌ ئه‌یکات یان موچه‌وه‌ر ئه‌گڕێت له‌حزبه‌کان ئه‌وه‌ ته‌نها ئێوه‌ی ده‌به‌نگن که‌به‌پاره‌و بۆپاره‌ ئه‌نوسن وکوردو گشت پیرۆزیه‌کانتان خستووه‌ته‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی پاره‌، هه‌رچه‌ند ئێوه‌ بڕیارتانداوه‌ دژی کوردوپیرۆزیه‌کانی بن وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆتان نه‌بێت هیچیترتان له‌وبڕیاره‌دا ڕچاونه‌کردووه‌ به‌ڵام من چه‌ند پاتی ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌پاره‌وموچه‌ی هیچ که‌سو لایه‌نێک وه‌رناگرم وچاوه‌ڕوانی به‌راتی که‌سیش نیم وله‌هه‌مووته‌مه‌نیشمدا ته‌نها به‌ڕه‌نجی شان وله‌سه‌رحسێبی بنیادی خۆم ژیاوم نه‌ک چاوم له‌ده‌ستی حزبو که‌سولایه‌ن بێت له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ تحدای هه‌مووئێوه‌و هه‌رکه‌سێکیتریش ئه‌که‌م که‌ئه‌ودرۆوبوختانه‌ ئه‌داته‌ پاڵم وه‌ته‌نها دڵسۆزیم بۆڕێبازی شه‌هیده‌نه‌مره‌کان وکێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌م که‌هه‌موته‌مه‌نی لاوی خۆم بۆدانا وام لێئه‌کات که‌درۆکانی ئێوه‌و هه‌رگومانلێکراوێکیتر سپیبکه‌مه‌وه‌ بۆیه‌ بیرله‌کردنه‌وه‌ی ‌خۆتانه‌وه‌ سه‌یری پێشمه‌رگه‌و که‌سانی شۆڕشگێڕ مه‌که‌ن چونکه‌ دڵنیابن زۆربه‌هه‌ڵه‌داچوون له‌گشت ڕووه‌کانی نوسینه‌کانتان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که‌من به‌پاره‌وموچه‌کاربکه‌م یان بۆمه‌به‌ستێکی تاکی وبۆبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی بنوسم ئه‌وه‌له‌ڕه‌وشتی که‌سانی شۆڕشگێڕ به‌ده‌ره‌ که‌بۆپاره‌و به‌پاره‌ بنوسێتو چاوه‌ڕانی موچه‌و به‌رات له‌هیچکه‌س بکات، ئێوه‌ی بووده‌ڵ وده‌به‌نگ زۆربه‌هه‌ڵه‌و دوژمنکارانه‌ بۆڕاستیه‌کان ئه‌چن وخۆتانی لێئه‌بوێرن یان ئه‌تانه‌وێت خۆڵبکه‌نه‌چاوی هه‌ندێک خه‌ڵکی ساده‌و ساویلکه‌ چونکه‌ شۆڕشی ڕزگاری خوازانه‌و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد به‌درێژایی زیاترله‌60ساڵ به‌رگری له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه‌وخوێنی داوه‌ به‌سه‌دان هه‌زار له‌باشترین وجه‌ربه‌زه‌ترین ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌گیانی خۆیان بردوون وله‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌ ده‌یان هاوڕێی خۆشه‌ویستم له‌سه‌نگه‌رو له‌به‌رانبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌م له‌په‌نامدا گیانی شیرینی خۆیان پێشکه‌شی گه‌لونه‌ته‌وه‌که‌یانکردووه‌ چۆنم پێ قبوڵه‌وچۆن ڕێگائه‌ده‌م که‌سانی گومانلێکراو بووده‌ڵه‌وده‌به‌نگی وه‌ک ئێوه‌ درۆبوختان بۆکوردو نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م وڕێبازی شه‌هیده‌ نه‌مره‌کان هه‌ڵبه‌ستن، ئه‌وانه‌ش که‌ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان وشۆڕش ئه‌که‌ن هه‌موو کوڕوکچ وخوشک وبراوکه‌سوکاری ئه‌وسه‌دان هه‌زار شه‌هیده‌ن که‌ئێوه‌ی ده‌به‌نگ وگومانلێکراو دژیان وه‌ستاون، .

 له‌کۆتاییدا منیش ئامۆژگاریتان ئه‌که‌موپێتان ده‌بێژم دنیای گولوبالیزم چه‌ند ماڵیکه‌ نه‌ک گوند بۆیه‌ درۆوبوختان هه‌ڵبه‌ستن له‌وجیهانه‌ بچوکه‌دا باوی نه‌ماوه‌ وچیتر جێگای نابێته‌وه‌ وبه‌ری خۆری شۆڕشوپێشمه‌رگایه‌تی و قوربانیدانی زیاتر له‌په‌نجا ساڵی کورد ونوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کوردوکوردستان به‌بێژه‌نگی شڕی ئێوه‌ی گومانلێکراو ناگیرێت، بۆیه‌ ‌ئێوه‌ش له‌باتی دژایه‌تی ودرۆوبوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆشۆڕشو کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک ونوێنه‌رانی به‌ئه‌مه‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وڕێبازی سه‌دان هه‌زار شه‌هید باشتره‌ به‌ئاگابێنه‌وه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل بکه‌ن به‌ئاواتو ئامانجتان، چونکه‌ ئه‌وه‌ی وه‌کوئێوه‌ له‌سه‌نگه‌ری دژه‌گه‌لودژه‌شۆڕشدا بووبێت هه‌رده‌م دۆڕانومایه‌پوچی بۆماوه‌ته‌وه‌وهیچیتر. . .

جمال فتاح

7/9/2005‌