ئامۆژگارییه‌ک بۆ بێ خه‌مه‌ کڕڕکه‌وتوه‌کان. . !!!! ... خاڵه‌ حه‌مه‌

 

ئه‌ی سه‌ر زلی چاو له‌ (کۆش) ا

ئه‌ی بێ مێشکی هیچ له‌ (هۆش) ا

که‌ی ڕا ئه‌بیت؟

که‌ی و تاکه‌ی له‌ناو (هه‌ش) ا

گه‌وره‌ ئه‌بیت؟. .

سه‌ر هه‌ڵبڕه‌

به‌شت نه‌ما له‌ناو (به‌ش) ا

ناوت نه‌ما له‌ (جومبوش) ا. .

که‌ی ڕائه‌بیت؟

بۆ دائه‌بیت؟

له‌ڕۆژێکی ئاوا (ڕه‌ش) ا. .

هه‌ڵسه‌ له‌خه‌و

خۆت ده‌ربێنه‌

له‌ بۆگه‌نی ئه‌م (شیوه) شا!!

خۆت بنوێنه‌

له‌ژێر باری ئه‌م (گه‌رد) ه‌ شا. .

ده‌ڕاپه‌ڕه‌

به‌شیان بردیت

به‌ژێر باڵی (که‌ره‌ڕه‌ش) ا

به‌شیان کردیت

به‌سه‌ر ئابڕوی ئابڕووڕه‌شا. .

ده‌ڕاپه‌ڕه‌

سبه‌ی چاوت ده‌رئه‌هێنن

هه‌ردو ده‌ست و پات ئه‌شکێنن

به‌ (داری حه‌ی)

به‌ (شه‌لاق) و به‌ردی نه‌فره‌ت

ڕۆحی بێ خه‌مت ده‌ردێنن

لێت ناپرسن

تۆ کوردی کوێێ له‌کام به‌شا. .

له‌باشورا تۆ عێراقیت!!

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتا ئێرانیت!!

له ‌باکوورا تور‌کستانیت!!

له‌ ڕۆژئاوا

وه‌کوو قه‌ره‌ج بی ناسنامه‌ی!!

له‌باکوری ڕۆژهه‌ڵاتا

ئه‌وه‌ هه‌ر نه‌ی!!

ده‌رابه‌ هه‌ی ورگنی زۆر خۆر

واخه‌ریکن برسیت ئه‌که‌ن!!

له‌پیلانی هه‌زار غه‌شا. .

ئه‌ی کوێره‌موشه‌ی دوورنه‌بین

ئه‌ی لاڵه‌په‌ته‌ی خه‌و شیرین

ئه‌ی که‌ڕوکاس!!

ته‌نها جارێک ده‌سته‌کانت ڕاوه‌شێنه‌

خۆت ده‌ربێنه‌

له‌ژێر سایه‌ی (بایه‌قوش) ا

له‌ (گه‌ردش) ا

ده‌ڕاپه‌ڕه‌ و

ده‌ستت به‌ره‌ بۆ عه‌ڕشی خوا

لێی مه‌ترسه‌ داوای به‌ش که‌

به‌شخوراوی

به‌سه‌ر (جه‌هل) و بیری ڕه‌شا

به‌شکراوی

به‌ پێنج به‌شا. .

ئه‌گه‌ر کوردی خۆت بنوێنه‌

چی هاته‌ڕێت

گه‌ر دیوار بوو

بیڕوخێنه‌

گه‌رده‌رگا بوو

بیترازێنه‌

گه‌ر (جه‌هل) بوو

پێ له‌ چاووسه‌ری بنێ

گه‌ر ده‌ستیش بوو

بیشکێنه‌. .

ده‌ڕاپه‌ڕه‌

دواهه‌له‌ وورگنی زۆر خۆر!!

دوا هه‌له‌ بێ مێشکی نه‌گۆڕ!!

به‌ دار. . به‌به‌رد

به‌زۆر به‌ زۆر

مافی چاره‌ی خۆت بستێنه‌

سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنه‌

سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنه‌. .

 

خاڵه‌حه‌مه/23/8/2005 دانمارک

ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ ڕوو به‌ڕووی هه‌موو کوردێک ده‌بێته‌وه‌ که‌ بێ بایه‌خ سه‌یری ئه‌م ڕۆژگاره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات و دووره‌و په‌رێز له‌ بێده‌نگی خۆیدا کڕڕ که‌وتبێت. . . ‌