تیشکێک له‌سه‌رکار و چالاکی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری کوردستان:

 

هونه‌رمه‌ند ئاشتی گه‌رمیانی ... ئاماده‌کردنی ساسان ده‌روێش

 

هۆڵه‌ندا

ئاشتی گه‌رمیانی وه‌ک وێنه‌کێشێکی دیاروبه‌رچاوی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌ هۆڵه‌ندا، به‌کاره‌ هونه‌ریه‌کانی توانیویه‌تی چه‌ند نوێ کاریه‌ک بهێنێته‌ ناوهونه‌ری کوردی وبیانیه‌کانی پێ سه‌رسام بکات له‌چه‌ند پێشانگا یه‌کدا و ببێته‌جێگای سه‌رنجی میدیاکانی هۆڵه‌ندا، هونه‌رمه‌ند15 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ له‌ کوردستانی خۆشه‌ویست له‌ژێر چه‌تری ڕژێمی عێراق وبێ سه‌ربه‌خۆیی ڕاوبۆچوونی تایبه‌تی کاره‌هونه‌ریه‌کانی بریتی بوون له‌ ئاسن و قوفڵ وزنجیر وه‌ له‌ فۆڕمیشدا ئه‌وده‌م وچاوه‌پۆرترێته‌ بووکه‌ ئافره‌تێک پڕ به‌قوڕگی خۆی هاواری ده‌کرد بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادی وهه‌ندێ جاریش له‌ ئه‌کادیمیه‌ت ده‌رچوون وخۆکێشانی به‌قوتابخانه‌ی هونه‌ری دوور له‌ دراسه‌ت وئه‌کادیمیه‌ت بۆنموونه‌کاری په‌یکه‌ری سوریالیه‌ت وه‌هه‌ندێ جارریالیستی ده‌ربڕین وکۆمه‌ڵێک په‌یکه‌ری نوێ هێنانه‌ دونیایی کاره‌کانیه‌وه‌ئه‌ویش به‌ناوی په‌یکه‌ره‌سووتاوکان وبه‌ره‌وبوون به‌ئاسن له‌هونه‌ری هاوچه‌رخدا، ئه‌مه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ند تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی زۆرسه‌رکه‌وتووانه‌بوو تاکۆتایی ساڵه‌کانی هه‌شتاکان، هه‌رگرێ دراوی ئه‌وشه‌ڕووێران کاری وده‌م وچاوه‌تێک چوانه‌بووکه‌ سیماوکاره‌کانی داگیرکردبوون. دوای ڕووله‌ ئه‌وروپاو نیشته‌جێ بوونی له‌ هۆڵه‌ندا وتێکه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ ئه‌وجیهانه‌دووره‌له‌شه‌ڕووێران کاریه‌بزانین هونه‌رمه‌ند چ ده‌رگایه‌کی تری هونه‌ری بۆکرایه‌وه‌به‌هه‌ڵ مژینی ڕه‌نگه‌سروشتی یه‌کان ودوور له‌دوکه‌ڵ،بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی ڕاوبۆچونێک ده‌رباره‌ی کاری هونه‌ری له‌ئه‌وروپامان له‌م دیداره‌دابۆبکات.

 

پ/ ئه‌گه‌ر بکرێ کورته‌یه‌ک له ‌ژیان وچالاکیه‌کانتمان پێ بڵێت؟

و/ ناوم ئاشتی مه‌هدی مه‌حه‌مه‌د ه‌و ناسراوم به‌ئاشتی گه‌رمیانی، له‌ساڵی 1965 له‌گوندی قه‌شقه‌ – ناحیه‌ی قادرکه‌ره‌م سه‌ربه‌شاری که‌رکوک له‌دایک بووم،له‌ساڵی 1979 قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای وناوه‌ندیم له‌که‌رکووک ته‌واوکردوه‌وله‌ساڵی 1981 بۆ 1986 په‌یمانگای هونه‌ره‌رجوانه‌کانی سلێمانیم به‌شی شێوه‌کاری ته‌واو کردوه‌،له ‌ساڵی 1980 وه‌ ده‌ستم به‌کاری هونه‌ری کردوه‌ له‌ هۆڵی هونه‌ری نوێ وه‌ له‌که‌رکووک تامۆزه‌خانه‌ی سلێمانی وهۆڵی میدیایی هه‌ولێر و پاشان به‌غداد و دیمه‌شق و حه‌له‌ب وهۆڵه‌ندا وبه‌لجیکا،که‌ناکرێ لێره‌دا به‌درێژی باس له‌ساڵ وهۆڵ وژماره‌ی پێشانگاکان بکه‌م که‌چه‌ند زۆرن له‌هی تاکه‌که‌سی خۆم وهاوبه‌شی کردنم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان،بۆیه‌ ته‌نها ئاماژه‌م به‌شوێنه‌کان کرد.

 

پ/ سه‌رکه‌وتووترین چالاکی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی له‌ ئه‌وروپا چیه‌؟

و/ به‌داخه‌وه‌هه‌رچه‌نده‌هیچ سه‌ندیکاوده‌زگاوکۆمه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ریمان نییه‌له‌ئه‌وروپا،غه‌یری حیزبی نه‌بێت،به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی کورد هه‌وڵ وکۆششی گه‌وره‌یان نواندوه‌بۆناسینی ناسنامه‌ی کورد له‌ئه‌وروپا،باشترین چالاکێش کاری ڕێکخراوی بابل بووله‌ساڵی 1999 وه‌تا2001 که‌پترله‌8 هونه‌رمه‌ندی کوردپێکه‌وه‌کاری هونه‌ریان پێش که‌ش کرد بێجگه‌له‌وه‌هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ئیتالیاوسوید.

 

پ/ ئه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌زگا و پارته‌ کوردی یه‌کان له‌ ئه‌وروپا؟

و/ پارته‌کوردیه‌کان خواردنی حازروپاک کراویان ده‌وێت، هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێ ئه‌وروپیه‌کان ده‌ستیان بگرن و پێیان بڵێن ئه‌وه‌مافتانه ‌له ‌ئه‌وروپا وه‌تا ئێستا هیچ چالاکی وکارێکیان بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له‌ ئه‌وروپا نه‌کردووه‌،ئێمه‌ش واتێ ده‌گه‌ین ئه‌وه‌سیاسه‌تی ڕاسته‌وقینه‌ی ئه‌مڕۆی سیاسه‌ت مه‌دارانمانه‌،به‌بۆچوونی من کوردستان پێویستی به‌شۆڕشێک هه‌یه‌بۆ لابردنی پیره‌سیاسه‌ت مه‌داره‌کان ودروست کردنی ته‌وژمێکی تازه‌ی به‌ره‌وهاوچه‌رخیه‌ت.

 

پ/ هه‌ڵ سه‌نگاندنی ئه‌مڕۆی شێوه‌کاری کوردی چۆن ئه‌بینی؟

و/ ساڵی هه‌شتاکانیش هه‌روام ده‌ووت تاهونه‌ری کوردی ئه‌ودیووی چیاکان نه‌بڕێت ده‌نگمان ناگاته‌ئاستی پێویست. بوونی شێوه‌کارانی کورد له ‌ئه‌وروپا یان هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ ئه‌وروپا مانای بوونی کورده‌ له‌ کوردستان،ئه‌وه‌تا ئاستێکی زۆر زۆر هونه‌رمه‌ندانی کورد جێگای خۆیان له‌ ناو ئه‌وروپیه‌کان کردۆته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی که‌مدا، ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای میلله‌تی مه‌غریبی وتوورک بکه‌یت چه‌نده‌های،چه‌ندساڵه‌ له‌سه‌دایه‌ک هونه‌رمه‌ندیان له ‌ئه‌وروپا نی یه‌ دیاره‌ ئه‌وان بۆ ژیان هاتوون ئێمه‌ش بۆ ژیان وناسنامه‌ی میلله‌تی کوردستان.

 

پ/ پردی په‌یوه‌ندی کوردستان وئه‌وروپا چین؟

و/ ئێستا پردێکی دارین هه‌یه‌وه‌زۆر زه‌عیفه‌بۆئێمه‌ی کوردپێویستیمانبه‌پردێکی ئاسن هه‌یه‌،هه‌رکات مرۆڤی کوردله‌هه‌ولێروسلێمانی یه‌وه‌ڕاسته‌وخۆگه‌یشته‌ئه‌وروپا،بیگومان به‌پردێکی ئاسنین دروست ده‌بێت،ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین گه‌نده‌ڵی ئیداری کوردستان بن بڕبکرێت وه‌سیاسه‌ت مه‌داری کوردهاوچه‌رخانه‌بیربکه‌نه‌وه‌که‌س کوردستان ئاوه‌دان ناکاته‌وه‌ته‌نهاکورد خۆی نه‌بێت،بۆیه‌ هه‌رده‌بێت له‌ئه‌وروپاوه‌کۆمپانیاکان به‌ڕێ بکه‌ون شه‌قامی تۆبان دروست بکه‌ن نه‌ک مه‌قاوله‌کانی توورک.

 

 

 

 

 

پ/ پاش کردنه‌وه‌ی دوا چالاکیت له‌ لایه‌ن کوڕی شازاده‌ی هۆڵه‌ندا چ کارێکتان کردووه‌؟

و/ ناردنی هه‌ندێک ئه‌رشیف ونووسراوی خۆم له‌تابلۆکانم وبابه‌ته‌کانی که‌له‌سه‌رهونه‌رنووسیومن به‌گشتی بۆماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان ناردووه‌تاگۆشه‌کانی هونه‌ری پێ ڕازاوه‌تربکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداسه‌رقاڵی چه‌ندتابلۆیه‌کی نوێم به‌ناونیشانی (خه‌ونه‌کان زۆرکورتن) هه‌روه‌ها (باڵنده‌کان له‌که‌ناری باکوورداڕه‌ق بوونه‌وه‌) هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی وێنه‌ی جیاجیابۆدروست کردنی تابلۆی نوێ.

 

پ/ هیچتان ماوه‌بیڵێن ده‌رباره‌ی هونه‌ر؟

و/ نه‌خێر، دیاره‌ئێوه‌ش دواپرسیارتانه‌،بۆیه‌ له کۆتایدا زۆر سوپاسی تۆی به‌ڕێز ده‌که‌م که‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌مخۆری ووشه‌ی پیرۆزی کوردی.