له‌ که‌لار خۆپیشانده‌ران له‌ جیاتی پێشوازی گولله‌باران ده‌كرێن؟!!

 

شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاری كه‌لاروده‌وروبه‌ری به‌ هۆی خراپی ته‌زووی كاره‌باوگرانی نرخی سوته‌مه‌نیونیوه‌ ناچڵی زۆربه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك رێگاوبان وتۆڕه‌كانیئاوی خواردنه‌وه‌. . . . هتد. بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زاییه‌كی زۆری هاووڵاتیان هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ خوپیشاندانیكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان سازدرا بۆبه‌رده‌م قائمقامیه‌تیكه‌لار به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌و ڕه‌وشه‌ خراپه‌ی كه‌ هاووڵاتیان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن،ئه‌مه‌و پاشماوه‌یه‌ك وه‌ستان له‌ به‌رده‌م قائمقامیه‌تدا له‌ كاتێكدا كه‌ قائمقامی كه‌لار ده‌یویست ووتار بۆ خوپیشانده‌ران بدات،په‌تی ته‌حه‌مولی خه‌ڵَكی پساوده‌ست كرا به‌ به‌ردباران كردنی قائمقامیه‌ت وپاشماوه‌یه‌ك پێكهه‌ڵپژان له‌ گه‌ڵ ئاسایشدا توانیان به‌ ته‌قه‌كردن بڵاوه‌ به‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی بكه‌ن،جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌كاتی ته‌قه‌كردندا چه‌ند هاووڵاَتییه‌ك برینداربوون تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ته‌قه‌كردن هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

یادگار كه‌لاری

7-9-2005

كات12