جه‌ماوه‌ری كه‌لار دژ به‌ گه‌نده‌ڵی ڕاپه‌ڕین

 

ئه‌مڕۆ 7-9-2005 نزیك به‌ 2000 هاووڵاتی له‌ شاری كه‌لار،به‌ به‌شداری و پێشڕه‌وی قوتابیانی په‌یمانگاكانی كه‌لار، دژ به‌ نه‌بوونی كاره‌باو گه‌نده‌ڵی ڕاپه‌ڕین، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه‌لار زۆر دڕندانه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد 4 برینداری لێكه‌وته‌وه‌:_

 

1-     دابان مه‌حه‌مه‌د هاوڵاتی

2-     عوسمان حه‌سه‌ن هاوڵاتی

3-     سامان نادر (برینه‌كه‌ی زۆر ترسناكه‌ وهه‌واڵی شه‌هیدبوونی گه‌یشت، به‌ڵام ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلیمانییه‌ و زیندووه‌.

 

برینداربووان له پۆلیس و ئاسایش

 

1-     پیشتوان ته‌وفیق پۆلیسی ئاگركوژانه‌وه‌

2-     مه‌حه‌مه‌د ئاسایش

 

14 ساڵی ته‌واوه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان بۆخۆیان ده‌به‌ن، به‌ ئاره‌زووی خۆیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، كه‌چی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌، قوربانییانی كوردستان، سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ری قوربانی و خه‌باتی ئه‌وانه‌ بێبه‌رین لێی.

په‌ندێكی كوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێت گۆزه‌ كه‌ پڕ بێت لێی ده‌ڕژێت. گۆزه‌ی دزی و تاڵان و بڕۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیش واپڕ بووه‌، هیچكه‌ خه‌ڵكی كوردستان توانای قه‌بوڵكردنییان نه‌ماوه‌.

جه‌ماوه‌ری كوردستان داواكارن، هیچكه‌ ئابوری كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند خێزان و گروپێكدا به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی دزراوه‌ لێیان پێویسته‌ بۆیان بگه‌ڕێته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران له‌ كوردستان بۆخۆیان و كۆنه‌ فایلدار و جاش و به‌عسییه‌كان به‌هه‌شتێكییان دروستكردووه‌، بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و قوربانییانیش دۆزه‌خ.

خه‌ڵكی كوردستان

پێویسته‌ خه‌بات بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی لێتان زه‌وتكراوه‌، هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی لێتان دزراوه‌. ئێمه‌ گه‌لێكین خاوه‌ند سه‌دان هه‌زار قوربانیین و كۆیله‌داری قه‌بوڵ ناكه‌ین له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بێت.

پێویسته‌ داخوازه‌كانمان له‌م خاڵانه‌دا یه‌ك خه‌ین:-

- داهاتی كوردستان به‌شێوه‌ی شه‌فاف ئیداره‌ بدرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌جاوزاتیان كردۆته‌ سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان لێپرسینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا بكرێت و دادگایی بكرێن.

- فایلدار و كۆنه‌ جاش و به‌عسییه‌كان دادگایی بكرێن.

- قایمقامی كه‌لار پێویسته‌ ده‌ربكرێت و به‌رپرسانی شاری كه‌لار دادگایی بكرێن.

- كۆنترۆڵی سیاسه‌ت و ئابوری كوردستان له‌ده‌ستی سیاسییه‌كانی ئێستای كوردستان نه‌مێنێت.

- لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاتی به‌رپرسان بكرێت و سه‌رچاوه‌ی سامانیان ئاشكرا بكرێت.

- كۆنترۆڵی هه‌موو فه‌رمانه‌ كارگێڕییه‌كان بكرێت، له‌ خانه‌ نشینی و دامه‌زراندن

خه‌ڵكی قاره‌مانی كه‌لار

ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگتانه‌، بژین بۆ قاره‌مانیه‌تیتان، له‌گه‌ڵتانیین بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی داخوازه‌ ڕه‌واكانتان.

نه‌مری بۆ شه‌هیدانتان.

 

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی كوردستان –چاك

7-9-2005