به‌رێز کاک عومه‌ر فارس یا کاک بله‌ی دیداری ئازیزان! ... پیرۆت سابڵاغی
هه‌وه‌ل جار که تۆم
دیت له سه‌ر شاشه‌ی یه‌که‌م مێدیای گه‌لی کورد
Med TV
له پروگرامی
دیداری ئازیزان بوو، که چاوم به تۆی ئازیز که‌وت. دیاره ئه‌و کات
هونه‌ری جوانی تۆ "ته‌نز" بوو، ئه‌ویش شان به شانی کاک خوله. کاتێک که
ئاگادار بوومه‌وه که که‌وتویته نێو خه‌باتی مێدیای و قۆڵت له
ڕاگه‌یاندن و ده‌نگ و باس ههڵماڵێووه، زۆر دڵخۆش بووم که: ئۆخه‌ی
هونهرمندێک قۆڵی له کاری مێدیای هه‌ڵماڵیوه، هونه‌رمه‌ند به باوه‌ری
زۆر که‌س هه‌ست و تێبینی ناسکیان هه‌یه. هونه‌رمه‌ند له مردوو، زیندوو
ده‌خوولقێنن! په‌یامی هونه‌رمه‌ند ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه، به هه‌ر توێژ و
چینیه‌که‌وه، هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند سنوور شکێنن! ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێکی
وه‌ک بله‌ی برای خوله!. . .
سه‌رت نه‌هێشینم
چاوه‌ڕوان بووم که هه‌ر به بنه‌مای هه‌ستی هونه‌رییه‌وه کاری راگه‌یاندن
ببه‌یه به‌ره‌و پێش. جا با عه‌رزی برای خۆم که‌م مه‌به‌ستم نه رخنه
گرتنه و نه پێشنیاره. ته‌نیا دوو قسه‌ی برایانه‌یه و به‌س! به‌ڵێ کاک
بله یا به‌رێز عومه‌ر فارس! هونه‌رمه‌ند به روانگه‌ی منه‌وه کاره‌که‌ی
تا ئه‌و ده‌م جێگای شانازییه که ده‌گه‌ل خۆاست و داخۆازیهکانی کۆمه‌ڵگا
بچێته پێش. ته‌نانه‌ت که‌سێک که له پێناو بیر و باوهرێکدا گیان به‌خت
ده‌کا، تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و بیر و باوه‌ره له پێناوی گه‌ل و کۆمه‌ڵگا
و نهتهودهدا نه‌بێت، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه وه‌ک شه‌هید چاوی لێ ناکرێت.
ته‌نانه‌ت هه‌ر حه‌رکه‌ت و بزاوێک که له پێناو گه‌ل و کۆمه‌ل و نه‌ته‌وه
دا نابن ناتوانن له ناو مێژوودا شوێن بدۆزنه‌وه. جا که‌وا بوو شه‌هید
ته‌واوی سنووره‌کان داده‌به‌زێنێ. شه‌هیدبوون هونه‌رێکه زۆر به‌رزتر له
هونه‌ری بیر و باوه‌ری من و تۆ. ئه‌ویش له کاتێکدا که من و تۆ ده‌وپه‌ڕی
بێدهستههڵاتیدا له سه‌ر کورسی ده‌ستهه‌ڵات کێشهکێشمانه!!.
به‌رێزم وه‌ک مرۆڤێکی
مه‌هابادی پێم خۆشه بزانی که شوانه‌ی کوری کاک سه‌ید قادر، رۆڵه‌یه‌کی
کوردی رۆژهه‌ڵات بوو! به هه‌ست بوو! نه‌ترس بوو! خۆراگر بوو! ده‌ردی
هه‌ژاری به له‌ش و گیان کیشا بوو! رۆڵه‌ی چینی کریکار بوو! بۆ ئاگاداریت
منداڵی مه‌یدان حه‌یوانان بوو، له نه‌ترسه‌کانی گه‌رکی لییانشانپۆ بوو!
کورد بوو! ده‌ردی کورد بوون و ژێر ده‌ستی به له‌ش و گیان کێشا بوو!
ره‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات بوو! به ته‌مه‌ن لاو بوو!
به‌ڵام به دیرۆک خاوه‌نی کۆمار بوو! وه‌ک کۆماره‌که‌ی پێشه‌وا هه‌ر چه‌ند
جوانه‌مه‌رگ بوو به‌ڵام نه‌مر بوو و وه‌ک خاوه‌ندارێکی به ئه‌مه‌گی
پێشه‌وا، هانده‌ری کۆمه‌ڵگا بوو! وه ئێستاش شه‌هیدی کوردستانه! هه‌ڵبه‌ت
ئاگادریشی که کوردستان زۆر به‌رزتره له پارت و ڕیکخراوه‌یه‌کی سیاسی.
به به‌ستنه‌وه‌ی
ئه‌و شه‌هیده به لایه‌نێک یا به قه‌ولی کاک خه‌لیلی موده‌ریسی به
حیزبی یه‌کێتی شۆڕشگێرانه‌وه، له که‌سایه‌تی ئه‌و شه‌هیده و
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دوایانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که‌م مه‌که‌وه. دڵنیام ئه‌گه‌ر
حیزبی یه‌کێتی شۆڕشگێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی له‌به‌ر چاو بێت،
به‌وه له گه‌وره‌یی ئه‌و حیزبه شۆڕشگێره که‌م نابێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر
ده‌کرێ وه‌ک ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندن له جێاتی به‌ستنه‌وه‌ی شوانه به
لایه‌نێک، لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و
درێژه پێدانی ئه‌و کارانه، وه‌ک ئه‌رک بخه‌یته سه‌ر شان، به باوه‌ری
برای خۆت خزمه‌تێکی زۆر پیروزتره.
کاکه عومهرگیان
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا بۆ وێنه بروانهکۆماره ساواکه‌ی مه‌هاباد. ئێمه
ئه‌گه‌ر کۆماری مه‌هاباد به یه‌ک پارت و حیزبه‌وه به به‌ستینه‌وه و
ته‌نانه‌ت به‌م کاره له بایه‌خی ئه‌و لایه‌ن و حیزبیش که‌م
ده‌که‌ینه‌وه. یان بروانه گلکۆی شه‌هیدان قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی، شوێنی
تایبه‌ت به حیزب و ڕێکخراوه نییه. به‌ڵکوو شوێنی گه‌وره پیاوانی
جیهانه که به دوور له بیر و باوه‌ر حیزبایه‌تی بو گه‌ل فیدا بوون.
به‌رێزم پێم وایه
ئه‌وه‌نده‌ی که پێویسته خۆشت باش ده‌زانی ده‌ڵێم چی. و له‌وه‌ش زۆرتر
سه‌رت ناهێشێنم و ئاواتی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیت بۆ ده‌خۆازم.
برات پیرۆت سابڵاغی
|