با له مێژودا گوناهبارنه‌بین ... بێستون به‌رواری
كه لاپه‌ره‌كانی مێژوی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردمان
ده‌خوێنینه‌وه ده‌بینین چه‌ند ده‌رفه‌تی باش له ده‌ستی كورد رویشتووه بو
ئازادی و سه‌ربه‌خویی. هه‌رجارێكیش گوناهی له‌ده‌ست دانی ده‌رفه‌ته‌كه
خراوه گه‌رده‌نی كه‌سانێك یا لایه‌نێك یان خراوته گه‌رده‌نی دوژمنانی
كوردوكوردستان (هه‌روه‌كو ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌ربه‌خوون هیچ دوژمنیان
نه‌بوبێت وبه‌س كورد دوژمنی هه‌یه) .
ده‌سنیشانكردنی گوناهباران له دیروكی كوردی كارێكی سه‌خته له‌به‌ر كه‌می
یا نه‌بوونی به‌لگه‌و دێكومێنتی مادی وبه‌رچاو له كوردستانی دواكه‌وتوو و
ژیانی سه‌ختی ئه‌و سه‌رده‌مانه. هوی شكه‌ست ودوراندنه‌كانی سه‌رده‌می نویێ
كورستانیش له‌به‌ر له‌خووباییبونی سه‌ركرده‌كان و هه‌لپه‌رستی نوسه‌رانمان
و نزمی باری روشنبیری گه‌لمان كه‌متر ئاشكران و له ئاینده‌شدا هه‌ر به
شێواوی ده‌نوسرێن.
به‌لام ئێستا كه چه‌رخی بیست ویه‌كه وگه‌ردون بووه گوندێكی گه‌وره
ئینته‌رنێت و ساتلایته‌كان نهێنیه‌كانی ژوری خه‌وتنی خه‌لكیشی ناشارنه‌وه،
ئیستا خوشبه‌ختانه یا به‌دبه‌ختانه كورد له هه ركون و قوژبنێكی جیهان
هه‌ن وشاره‌زای تێكنولوجیای سه‌رده‌من، روشنبیرانی كورد ئاگاداری هه‌مو
رووداوه‌كانی كوردستانن، ئێستا قسه وبه‌لێنه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كورد به
ده‌نگ و ره‌نگ تومارده‌كرێن وله رێی سایت وساتلایته‌كان له جیهان
بلاوده‌كرێن، هه‌روه‌ها چه‌پله لێدانی به‌رپرسه‌كان و هه‌لپه‌ركێی
جه‌ماوه‌ریش تومارده‌كرێن. بویه ئێستا ده‌سنیشانكردنی تاوانبارانی له
ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته زێرینه‌ی دیروكی كورد زور ئاسانه وكه‌سیش
ناتوانێت له ئاینده حاشای لێ بكات.
ئه‌و له ده‌ستچونه‌ی چه‌ندین ساله زور كه‌س له دلسوزانی كورد هوشداریان
ده‌كردین زور به داخه‌وه خه‌ریكه روده‌دا. به نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری
عیراق زور ئومێد و ئاواتی كورد له ده‌ست ده‌چیت. من به شكه‌ستێكی
گه‌وره‌تر له شكه‌ستی 1975 ی ده‌بینم. هه‌رئێستا ش خه‌ریكین تاوان
بخه‌ینه سه‌ر شانی یه‌كتروهه‌ریه‌كه خوی زاناوشاره‌زا له‌قه‌له‌م بدات.
جه‌ماوه‌ر ده‌لێ رێبه‌ران خیانه‌تیان كرد،ره‌شنبیران ده‌لێن خه‌لكی كورد
نه‌فامه و رێبه‌ران دواكه‌وتوون. رێبه‌ران ده‌لێن دوژمنانمان به‌هێزن
وكورد دوستی نیه. . من ده‌لێم نه‌خێر هه‌مومان تاوانبارین رێگابده‌ین ئه‌م
ده‌رفه‌ته بروات. وه‌رن با روراست بین ودان به هه‌له‌ی خومان بنیێن:
رێبه‌ران به دلسوزی و ئاشكرایی دان بنێن به سه‌رنه‌كه‌وتنیان له دابین
كردنی ئه‌و مافانه‌ی كه به‌لێنیان به گه‌ل دابوو وداوا له خه‌لكی كورد
بكه‌ن به ئاره‌زوی خوی ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستور بده‌ن و حیزبه‌كانیان چیتر
بو ده‌ستور وعیراقی نوێ ده‌هول لێنه‌ده‌ن. نوسه‌ران وروشنبیرانی كورد
راستیه‌كان بو خه‌لك باس بكه‌ن وئه‌وه‌ی له دل ومێشكیانه ده‌ری ببرن. جا
خه‌لكیش به ئاره‌زوی خوی ره‌فتاربكات. خوم دلنیام له‌و حاله‌ته كورد نه
ده‌نگ به ده‌ستور بدات ونه‌ك به عیراقی بوون، ئه‌گه‌ر هاتو ده‌نگی به‌و
ده‌ستوره ناموباره‌كه‌شی دا ئه‌وسا ه‌هرده‌كه‌وێ كه كورد شایانی ئه‌وه
نیه ئازاد و سه‌ربه‌خوو بێت.
سوێد/سالا/ 6ی سێپتمبر/2005
|