ئه‌م
ده‌ستوره، ده‌ستوری بزنسه به‌له‌شی ژنانه‌وه! ... سامان كه‌ریم
zaryak@yahoo. com
ده‌ستورێك كه
به‌رێوه‌یه، ده‌ستورێك كه برِیار بێت ئیسلامی سیاسی بینوسێت و
دایبرِێژێت، یان ده‌ستورێك كه ئیسلامی سیاسی تیایدا لایه‌نی سه‌ره‌كی بێت
له نوسینیدا، هیچ گومانی ناوێت، كه ده‌ستورێكی كۆنه‌په‌رست و دژه ژن
ده‌بێت، دهستوریك ده‌بێت كه كۆیله‌یه‌تی بۆ ژنان مسۆگه‌ر ده‌كات و ژنان
ده‌كاته حه‌لقه‌ی زیاده‌ی كۆمه‌ل و ته‌نها "یه‌ك ئه‌ركیان" بۆ رِهوا
دهبینێـ، ئه‌ویش ئیغتێاب كردنیانه به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام له رِیگای به
شودانیان له ته‌مه‌نی 9 ساڵی و هێنانی 4 ژنه و زه‌واجی سیغه و شیربایی و
، یان لهوپهرِی خۆیدا فرۆشتنیان له رِیگای ماره‌یی و موقه‌دیمه و
موئهخهرهوه. . . . هه‌موو ئه‌م عادات و ته‌قالیده دواكه‌وتوو
كۆنهپهرستانهش یه‌ك مانا و عه‌مه‌لی مه‌لموسی لێده‌بێته‌وه ئه‌ویش
به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌وه‌سی جنسی پیاوانه، له‌مه زیاتر واته له
ئیغتێابكردنی ژنان زیاتر هیچ شتێكی تر نا‌توانیت دهربكێشی له ئیسلام و
ئیسلامیزم سه‌باره‌ت به ژن و مافه‌كانی ژنان.
مادده‌ی دووه‌می پێش
نوسی ده‌ستور رِیگا له هه‌موو دیارده‌و هه‌لسوكه‌وت و چالاكییه‌كی
پێشكه‌وتوو مۆدیرن و شارستانی ده‌گرێت، له‌به‌شێكی مادده‌كه‌دا پێمان
ده‌ڵیت". . . نابیت هیچ یاسایه‌ك دابرێژریت كه موخالف بێت به پرینسیب و
ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام، رێز له هه‌ویه‌ی ئیسلام بگرێت به زۆرینه‌ی شیعه و
وه سوننه" ئه‌مه ته‌واوی مافه‌كانی ژنان زنده به‌چاڵ ده‌كات. ته‌نانه‌ت
مه‌لا و حوجهتواللكانیش ناتوانن ره‌فزی ئه‌وه‌بكه‌ن كه مافه‌كانی ژنان
ناگونجێت له گه‌ل ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌یدا، مافه‌كانی ژنان له
یه‌كسانی له به‌رانبه‌ر یاسادا، له‌میراتدا، له ئازادی سه‌فه‌ر و
هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵدا، له دادگادا، چ جا بگات ئه‌وه‌ی كه ژنێك بێته
سه‌ره‌ك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران چونكه ناكرێت به‌پیی " الرجال قوامون
علی النسا". . . ناوه‌رۆكی ئه‌م مادده‌یه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ژنان
له مادده‌ی شه‌شه‌م و له بابی ئازادییه گشتیه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی تر
پێمان ده‌ڵێت" ده‌وڵه‌ت مافه سه‌ره‌كیه‌كانی ژنان و یه‌كسانی له گه‌ڵ
پیاودا له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا به‌پیی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ئه‌ستۆ
ده‌گرێت و كۆمه‌كی ده‌كات بۆ هاوئاهه‌نگكردنی ئه‌ركه‌كانی له نیوان ئه‌ركی
خێزانی و ئه‌ركی له كۆمه‌لدا".
ئه‌م مادده‌یه
گالته كردنه به عه‌قل و بیر‌و هۆشی هه‌موو عێراقیه‌ك، گالته كردنه به
هه‌موو دیارده‌و یاسا و رِێسایهكی موتمهدن و شارستانی. قه‌شمه‌ری
كردنێكه له‌لایه‌ن چه‌قۆ كیشانی ئیسلامی سیاسییه‌وه به‌ته‌واوی
موقه‌ده‌ساتی ئازادیخوازان و كۆمه‌لگای به‌شه‌ری ئهمرِۆ، ئه‌گه‌ر نا
شه‌ریعه‌تی ئیسلام و یه‌كسانی ژن و پیاو چۆن و به‌پیی كام فۆرمۆله‌ی یاسایی
ده‌گونجێت و ده‌كریت دابرێژرێت، به‌لام ئهمرِۆ له سایه‌ی ئیحتلال و
به‌رزبونه‌وه‌ی كێرڤی هه‌رچی جرِوجانهوهری كۆنه‌په‌رست هه‌یه، له
عێراقی سیناریۆی رِهشدا هه‌موو دیارده‌و یاسایه‌ك موممكنه. ئه‌گه‌ر
ئه‌وه پۆزی ئیسلامی سیاسیه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌لام بۆ
ناسیونالیزمی كورد، كه له‌سه‌ر مانشێتی بلاوكراوه‌و میدیاكانیدا،
پروپاگه‌نده‌یه‌كی تر ده‌كات، چ وه‌لامیكی هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟
چۆن و به‌پیی كام ئه‌حكام جگه له ئه‌حكامی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كرێت
له‌م رِهشنوسهدا به‌شداربكات؟ كلۆڵیهكی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌دایه
ناسیونالیستهكهشی، به‌هه‌مان شێوه موتوربه‌یه به ئیسلام و ئیسلامیزم
به‌هه‌مان شێوه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب. سه‌رنج بده‌نه وتار‌و
رِاگهیاندنهكانی "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان" سه‌باره‌ت به بانده
تیرۆریستیه‌كه‌ی حاجی شێخ زانا، كافییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی كوردستان
بۆی رِۆشن بێته‌وه كه ناسیونالیزمی كورد چۆن له نێو ئیسلام و
ئیسلامیزمدا په‌ل ده‌كوتێت و ناتوانێت ده‌ست به‌رداری ببێت و پێویستی پیی
هه‌یه بۆ پاراستنی دهسهلاَتهكهی. بۆ ههرهێزیكی هاوچه‌رخ و موته‌مه‌دن
و شارستانی و ته‌نانه‌ت مه‌ده‌نی ته‌نها ئه‌و به‌نده كافی بوو بۆ ئه‌وه‌ی
له ته‌واوی پرۆسه‌ی "نوسینی ده‌ستور" بكشێته‌وه و ئیفتخارێكی مێژوویی
گه‌وره بۆ خۆی تۆمار بكات له‌ئاستی عێراق و كوردستان و هه‌موو دنیادا و
سۆزی هه‌موو ئینسان دۆستان و ئازادیخوازانی جیهانیش بۆ خۆی رابكێشێت.
به‌لام هه‌موو ئیستراتیژی و خه‌می ئه‌م ناسیونالیزمه ته‌نها له
فیدرالیزمی قهومیهكدا كۆبۆته‌وه كه هیچ مانایه‌كی تری نیه جگه
له‌وه‌ی سه‌همی خۆیان زیاد بكه‌ن له كورسیه‌كانی ده‌سه‌لات و هیچی تر‌و
هیچیتر، كه ئه‌مه‌شیان به ته‌واوی دژ به خواستی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
خه‌ڵكی كوردستانه.
به هه‌ر حال ئه‌م
ده‌ستوره بۆ ژنانی عێراق و كوردستان، ده‌بێته ژیانێكی كۆیله‌یه‌تی،
ده‌بێته سه‌ركوت و به‌ستنه‌وه‌یان به‌پیی مه‌فاهیم و ئه‌حكامی ئیسلام و
شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، كه به‌پیی ده‌ستور ناكرێت " یاسایه‌ك دابرێژریت كه
مخالف بیت به ئه‌حكامه‌كانی". بهلاَم چه‌وساندنه‌وه‌و كۆیله‌تی ژنان و
لێسهندوهی ده‌ستكه‌وت و مافه‌كانیان كه ئێستا به‌هره‌مه‌ندن لیی، ته‌نها
لایه‌ن و رِووی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌م ده‌ستوره نیه، به‌لكو سه‌ره رِای
ئه‌وه به ئاشكرا ئیسلامی سیاسی شیعی ده‌یه‌وێت كه یاسای باری كه‌سێتی
كه تایبه‌ته به ژنان، بكاته دوو كوته‌وه و به‌پیی مه‌زهه‌بی شیعی و
سوننی جیایی بكاته‌وه، مێزه‌ر به‌سه‌ره‌كانی ئیسلامی سیاسی شیعی ته‌نها
به ئغتێابكردنی ژنان رِازی نابن و ده‌یانه‌وێت بازرگانی به له‌شی
ژنانه‌وه بكه‌ن له ریگای "زه‌واجی سیغه‌وه" پاره‌و پۆلێكی زۆر قازانج
بكه‌ن و مه‌لاكانیش له‌به‌رده‌رگا دابنیشن بۆ پاره وه‌رگرتن هه‌روه‌كو
ئێستا له جمهوری ئیسلامی ئێران وه‌ك قانون كاری پیدهكرێت. ئه‌م ده‌ستوره
ده‌ستورێكه له رِوانگهی ئیسلام و شهریعهتهكهوه نوسراوه و
به‌ته‌واوی كۆنهپرستانه و دژه ژنه و بۆ سه‌ركوتی ژنان و ئغتێابی ژنان و
بازرگانیكردن به‌له‌شی ژنانه‌وه دارێژراوه.
ئه‌م رِهشنوسی
ده‌ستوره، وه ئه‌م پرِۆسهی به‌رێوه‌چونی ده‌ستوره، به ته‌وای
پرِۆسهیهكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه و هیچ تروسكایه‌كی تێدانیه بۆ هیچ
ئینسانێكی ئازادیخواز و پێشكه‌وتوخواز و عه‌لمانین بۆ هیچ ژن و لاوێك، بۆ
هیچ تاكێك له كۆمه‌لدا، جگه له‌وه نه‌بێت كه دابه‌شكردنی سه‌ره‌وه‌ت و
سامانی خه‌ڵكی عێراقه، له نێوان حزب و لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی نوسینی
ده‌ستوره به‌پیی هاوسه‌نگی هێزی نێوانیان و وارهكهشی بۆ ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌گه‌ر نا له هه‌لومه‌رجی داگیركاری و سه‌ركوت و نه‌بونی ئازادی و جه‌نگی
تیررۆریستهكاندا كه‌ی كاتی نوسینی ده‌ستوره، كاره‌با و ئاو نیه، باسی
نوسینی ده‌ستور ده‌كه‌ن، پاریزگاری خۆیان پێناكرێت و رۆژانه چه‌ندین
ئۆتۆمۆبیلی بۆمب رِێژكراو له پایته‌خت و شاره‌كانی تری عێراقدا
ده‌ته‌قێته‌وه، به‌لام ئه‌مان باسی ده‌ستور ده‌كه‌ن، له 41% ی مندالانی
عێراق له خویندنی سه‌ره‌تایی وازیانهێناوه له‌به‌ر نه‌بونی و بێدره‌تانی
ئه‌مان باسی ده‌ستور ده‌كه‌ن. به‌لام ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر فقرو رۆژ رِهشی
خه‌ڵك ده‌ژین و ده‌توانن ده‌سه‌لات بگرن ئه‌گه‌ر نا، ده‌ستور موشكلهی
خه‌ڵكی عێراق نیه.
ئهمرِۆ ئه‌م هێزانه
ژنانیان كردۆته ئه‌سیری سیاسه‌ته‌كانی خۆیان، كردویاننهته پاشكۆی
جێبهجیگردنی فیدرالیه‌ت و مادده‌ی 58 و دانانی شهریعهتیئیسلام و حوكمی
ئیسلام، ئیسلام تاكه سه‌رچاوه‌ی یاسا بێـت. . . ژنانی كوردستان و عێراق
پێویسته به وردی و به‌هوشیارییه‌وه سه‌رنج بده‌ن و له پێناو هیچ ماف و
خواستێكی تردا مافه‌كانی خۆیان له‌بیر نه‌كه‌ن، وه مافه‌كانی خۆیان
نه‌كه‌ن به قوربانی سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌م هێزانه. "كوردایه‌تی"
و"عروبه" و "ئیسلام و ئیسلامیزم" یان " مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه"و. . .
هیچیان نه‌ك ناتوانن مافه‌كانی ژنان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به‌ڵكو به شێوه‌و
رِادهی جیاواز دژ به ته‌واوی مافه‌كانی ژنانه.
ته‌نها
رِیگا تورِ هه‌ڵدانی ئه‌م ده‌ستوره‌یه، ته‌نها رِیگا لابردنی ئه‌م
ده‌سته‌و تاقمه‌یه كه جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن له دنیای هاوچه‌رخی
ئهمرِۆدا ده‌ستوریكی ئاوا بنوسن. بهبرِوای من مه‌سه‌له‌كه سه‌رگرتن و
رِیكهوتنی نێوان ئه‌و هێزانه نیه، ئه‌وه ببێت یان نا، له رِۆژ رِهشی
زیاتر هیچی تری لی نابێته‌وه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه، كه چۆن
ده‌ستورێكی ئاوا نوسراوه، چۆن ئه‌م ده‌ستوره ده‌خریته به‌رده‌م خه‌ڵك؟!.
كام شه‌هامه‌ت و جه‌ساره‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌یه، كه داوا له خه‌ڵك
ده‌كات ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌ستورێكی ئاوا؟. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی ژنان وه ئه‌و
رِیكخراوانهی كه واقعه‌ن تێده‌كۆشن له‌پێناو مافه‌كانی ژناندا، پێویسته
به‌ده‌وری خواست و دروشمی جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت و خوێندن و په‌روه‌رده‌و
هه‌روه‌ها خواستی یه‌كسانی نیوان ژن و پیاودا خه‌باتی خۆیان یه‌كگرتوو
هاوئاهه‌نگ بكه‌ن، له‌پێناو تورِههڵدانی ده‌ستوری كۆیله‌تی ژنان و
كۆنه‌په‌رستی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ژیان و گوزه‌رانی
ژنان.
|