تۆ زۆر جوان نیت. . هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
تۆ زۆر جوان نیت. .
خوێن شیرین نیت
من
بۆیه عاشقتم
چونكه تۆش وه‌ك من ته‌نیایت. . ،
* * *
من كێشه‌م له‌گه‌ل تۆ و خوا
و وه‌رز و ساڵه‌كاندا نیه. . ،
كێشه‌ی من ته‌نیا تۆی. . ته‌نیایی
* * *
من
گۆرانی ئه‌ڵێم و ته‌نهام. .
شیعر ئه‌نووسم و ته‌نهام. .
سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م و
ته‌نهام. .
من ته‌نهام. . من ته‌نهام. . وه‌ك تۆ ته‌نها. .
* * *
نه شوێنه‌كان. . نهكاتهكان. . ،
ده‌ربازیان نه‌كردم له ته‌نیایی
* * *
ئازادیش له ته‌نهاییدا. . مردنه. . ،
* * *
بلا بی رۆشنایی و شه‌وق بم
بی كتێب و خوێندنه‌وه
بم. . ،
لی. . ته‌نها نه‌بم. . ته‌نها نه‌بم. . ،
* * *
عه‌شق. . هه‌وڵێكه بۆ
ده‌ربازبوون له ته‌نهایی
نووسین. . سه‌فه‌رێكه بۆ خه‌لاس بوون له ته‌نیایی
هه‌رچی
ئه‌یكه‌م. . له خۆكوشتن و كۆچكردن و عیبادهت
بۆ قورتاربوونه له ته‌نیایی
* * *
هه‌نده ته‌نیام قه‌ت ناگه‌مه‌وه تۆ. .
هه‌نده ته‌نیام. . هه‌رگیز ناگه‌مه‌وه خۆ. .
* * *
باخچه‌كان و شه‌قامه‌كان. . هه‌میشه
وه‌ك شه‌وه‌كانی ئه‌نفال. . باخچه‌كانی بارانی
سێ‌و
وه‌ك من و ماڵه‌كه‌م. . غه‌رقن له ته‌نیایی. .
* * *
خیانه‌تی تۆ
نه‌یكوشتم. .
شتێك كه من ئه‌كوژێت. . ته‌نیاییه.
* * *
ئه‌توانم زۆر شتت
لێبشارمه‌وه. .
ته‌نها. . ته‌نیاییم نه‌بێت
* * *
زۆر كه‌س. . زۆر شت
نه‌یانتوانی داگیرم كه‌ن. .
لی ته‌نهایی. . سووك و سانا زه‌وتی كردم. .
* * *
ته‌نهایی خودایه‌كی بێرِهحمه
هه‌قی هیچ شتێكت بۆ ناستێنی. .
* * *
من
و تۆ و ته‌نهایی. . ئاوێتهین
* * *
ته‌نهایی سه‌فه‌رێكه بی كۆتا
گه‌مه‌یه‌كه
بی برِانهوه. .
* * *
ته‌نهایی، شهرِم له‌گه‌ل ئه‌كات. .
عه‌شقم له‌گه‌ل
ئهگۆرِێتهوه. .
بهلاَم جوودابوونه‌وه نزانێت. .
* * *
ته‌نهایی، كتێبێكه. . شوێنێك نیه لێی ده‌ستپێبكه‌یت. .
یان بگیرسیێتهوه. . ،
* * *
من له پیری
هه‌ڵنایێم. .
له مردن هه‌ڵنایێم. .
له ته‌نهایی رائه‌كه‌م. .
* * *
له‌م
له‌حزه‌یه‌دا نهماچێكی دیكه
نه نووستنێكی قوڵ. .
ته‌نیا مردن له‌م ته‌نهاییه
ده‌ربازم ئه‌كا. .
* * *
ئه‌گه‌ر من شهرِێكم هه‌بێت، ئه‌وا له‌گه‌ل ته‌نیاییه.
* * *
سه‌یره كه ئێوه هه‌ست ناكه‌ن ته‌نیان. . ؟
* * *
من ته‌نیاییم داوه‌ت نه‌كرد،
ئه‌و خۆی هات
* * *
پردێك نه‌بوو له پهرِینهوهییدا. . نهمباته سه‌ر
ته‌نیایی
* * *
ته‌نیایی لێره‌دا ههڵیقهنیم و هه‌ر ته‌نیاییش هێنامییه‌وه.
* * *
لهپهنجهرهكهمهوه ته‌ماشای ئه‌و دیو ئه‌كه‌م. . ته‌نیایی ئه‌بینم
* * *