پێشه‌نگایه‌كی فلیم و فۆتۆگراف له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و هیرۆشیما له‌ ڤینیسیای ئیتاڵیا.. گوڵاڵه‌

 

روژی 2/9/2005 له‌ ئیتالیا پیشانگایكی فوتوگرف كه‌ له‌ 51 وێنه‌ی فۆتۆگراف و 4 كورته‌ فلیم پێك هاتبوو به‌ ناوی (له‌ ژیر سیبه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌تاوی هیروشیما) ساز ده‌كریت بو له‌ یاد نه‌كردنی ئه‌م وینانه‌و كاره‌ساته‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ هاوكاری ریكخراوی خیرخوازی ئیتالی IPB كه‌ ریكخراویكی كونه‌و دژ به‌ كومه‌ل كوژییه‌ به‌ چه‌كی كیماوی و خه‌لاتی نوبڵی پی به‌خشراوه‌ له‌ سالی 1910، به‌ هاوكاری هه‌مان ریكخراو ڤیدیو یكی (فلیمیكی كورت) ساز كراوه‌و نمایش ده‌كریت ئه‌م فیلیمه‌ كورته‌ له‌ شاری ڤینیسیا له‌ ئیتالی وینه‌ی گیراوه‌، له‌ سه‌ر ژیانی ڕوژانه‌ و ڕوداوی كاره‌ ساته‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیستای ژیانی گه‌لی كورده‌ به‌ فولكلوَرو میژووه‌وه‌، به‌ هیوای توانویبێتی جیگای خوَی بكاته‌وه‌ له‌ گڵوبالی ئه‌مڕوَی جیهاندا، ڕوداوه‌ تراژیدییه‌كانی بیگیریته‌وه‌ له‌ ریگای نه‌وه‌كانیه‌وه‌ بو نه‌وه‌كانی داهاتوی كورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تی.

گوڵاله‌ /ڤینیسیا ئیتالیا

تایبه‌ت به‌ سایدی چاك