مام جه‌لال و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك  ... ئه‌رده‌لان

 

رۆژی 5/9/2005 له‌ كورد سات مام فه‌رموی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌ هه‌مۆ كه‌س زیاتر ده‌سكه‌وتی هه‌یه‌ به‌راستی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیستا له‌ كه‌ركوك نه‌بێت یان خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بێت یان ده‌رویشی حزب بێت سه‌د ده‌ر سه‌د ده‌ڵێت وایه‌ به‌ڵام راستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌ قسه‌ش باجی له‌سه‌ر نیه‌ له‌ ووڵاتی ئیمه‌دا نازانم بڵیم مام جه‌لال بێ ئاگایه‌ له‌ كه‌ركوك یان ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه‌ كه‌ خۆی دایناون له‌ كه‌ركوك راسته‌ ده‌سكه‌وته‌كان زورن له‌ پرۆێاگه‌نده‌و قسه‌ی بریقه‌دار ده‌سكه‌وتی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌ ته‌رحیل و ته‌عریب وئه‌نفال و ئاواره‌ بوندا باشترین ده‌سكه‌وتیش سیانزه‌ ساڵ ئاواره‌ بوون ژیانی ناو كه‌لاوه‌كان و سه‌ربازخانه‌ ویرانه‌كان و ئه‌منه‌ سوتاوه‌كه‌و شوینه‌كانی تر سینانزه‌ ساڵ زورترین منداڵی كه‌ركوك له‌ خویندن كرابوون كاریان ده‌كرد بۆ بژێوی ماڵه‌وه‌یان. . . . . هتد

ده‌سكه‌وته‌كانی له‌ ئازادی كه‌ركوكه‌وه‌ پێش هه‌مۆ شتیك كوَمه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌مو كه‌ره‌سه‌كانیان تاڵان كرد هه‌ندی له‌وانه‌ ئیستاكه‌ نوینه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوكن ده‌سكه‌وته‌كان زۆرن تا ئیستا زۆرترین خه‌ڵكی كه‌ركوك شه‌هید ده‌كرێت ئاوه‌ره‌كانی سینانزه‌ساڵ پێش ئیستا به‌ ئاواره‌یی مانه‌وه‌ له‌ ناۆ چوار دیواری بلوكدا ده‌ژین به‌ بی هه‌مو پێداویستیه‌كانی ژیان ده‌سكه‌وتیكی تر كه‌ به‌ریز مام جه‌لال بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوكی ناردووه‌ هه‌ندی له‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌یه‌ رۆژ به‌رۆژ كیشه‌ بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك دروست ده‌كه‌ن و سوكایه‌تی به‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌سكه‌وتی تر كه‌ به‌ریزی ناردویه‌تی شاگرتیكی بو مه‌ڵبه‌ند ناردووه‌ به‌ ناوی نوینه‌ره‌وه‌ كه‌ ناتوانی راسیه‌ك ئاشكرا بكات له‌ ترسی لیپرسراوی مه‌لبه‌نده‌كه‌ده‌سكه‌وتیكی تر ئه‌وه‌یه‌ مه‌لبه‌نده‌كه‌ بۆته‌ مه‌كته‌ب مقاولات و پرۆژه‌كانی خۆیان ده‌سكه‌وتیكی تر راۆ نانی زۆرترین خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ كاری ته‌لاق دانیش له‌و مه‌لبه‌نده‌ بكرێت راسته‌ به‌ریز مام جه‌لال زۆر ده‌سكه‌وت بۆ ده‌سه‌لاتدارانه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌یان پرۆژه‌و دروست كردنی ده‌یان خانۆ بۆ ئه‌وان هه‌ر یه‌كه‌و چه‌ندین ئوتومبیلیان هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مۆ ده‌سكه‌وته‌ هه‌مۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوینی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌سه‌لاتیان هه‌یه‌ قێز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ یه‌ك جار بچنه‌ ناۆ ئاواره‌كان ده‌سكه‌وتی تر ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا مه‌سروفی یه‌ك رۆژی ژن و مندالانی ئه‌و لێپرسراوانه‌ به‌ قه‌د یه‌ك ساڵی ماڵه‌ ئاواره‌كانه‌ راسته‌ ئه‌مانه‌ هه‌مۆ ده‌سكه‌وته‌. . . . . . . . .

به‌راستی مامه‌ ده‌سكه‌وت زۆره‌ له‌ سایه‌ی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به‌ریزت بۆ كه‌ركوك ناردوته‌  

Ardelan_4@hotmail. com