كۆماری ئیسلامی ئێران به ئیعدام كردنی سمایلی محه‌مه‌دی جینایه‌تێكی
دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام دا
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشتووه به ده‌سه‌ڵات، ڕۆژ نه‌بووه تاوانێك
به‌رامبه‌ر گه‌لانی ئێران به گشتی، گه‌لی كورد به تایبه‌ت ئه‌نجام
نه‌دات. سه‌دان هه‌زار ئیعدام له ئێران و ده‌یان هه‌زار قوربانی له
كوردستان كارنامه‌ی ڕه‌شی مه‌لاكانی ئێرانه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
نه‌گریسیاندا.
دوای شه‌هیدكردنی
شوانه‌ی سه‌ید قادر‌و شه‌هیدانی شۆڕشی به‌رد له كوردستان، هێشتا كفنی ئه‌و
قوربانییانه زه‌رد نه‌بووه، شه‌مه‌ی ڕابردوو تاوانێكی دیكه‌ی دژ به
گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام دا، ئه‌ویش ئیعدامكردنی ئیسماعیلی محه‌مه‌دی بوو.
گوێی له‌و هه‌موو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه نه‌گرت له ئاستی جیهانیدا
داخوازی ڕاگرتنی بڕیاری ئیعدامی ئیسماعیلی محه‌مه‌دی بوون.
ئه‌مه ناسنامه‌ی
كۆماری ئیسلامی ئێرانه، هه‌ر سسته‌مێكی له‌م چه‌شنه له كوردستانی عێراق
دابمه‌زرێت، جگه له ئیعدام و سه‌ركووت، جگه له داسه‌پاندنی
كۆنه‌په‌رستی و سته‌مگه‌ری، جگه له فتوای خومه‌ینی و خاڵخاڵییه‌كان،
سستانی و موقته‌داو حه‌كیمه‌كان هیچی دیكه به‌دیاری ناهێنێت بۆ
گه‌له‌كه‌مان.
لێره‌وه ئێمه
پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆمان به كه‌س و كاری و خانه‌واده‌كه‌ی و مناڵه‌كانی و
خه‌ڵكی قاره‌مانی بۆكان ڕاده‌گه‌یه‌نیین، هاوكات داخوازیین له هه‌موو
لایه‌ك هه‌رچی زیاتر هه‌وڵده‌ین به‌ڵگه نامه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی ئێران كۆبكه‌ینه‌وه، تا تاوانباران بدرێنه دادگا و سزای خۆیان
وه‌رگرنه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد-چاك (كۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی
كوردستان) 5-9-2005
www. chak. info
|