که‌رکوک به خاچدا هه‌ڵده‌گه‌رێندرێ .... سه‌ربه‌ستی
sar_basti@yahoo.
Com
که‌رکوک به
خاچدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێندرێ
به پاره‌یی
نه‌وته‌که‌ی خۆشی، بزماریی بۆ ده‌کڕڕێ
نه‌ورۆزیش
قوربانی تر ده‌خوازێ
نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش دیسان ده‌گریێند‌رێ.
کورد مافی نییه،
ده‌م به پێکه‌نین بێ
ئاخر له ماڵی
کوردا هه‌موو ڕۆژێ یه‌کێ ده‌مرێ
نیشتیمانیش بۆی
نییه هه‌ناسه هه‌ڵبکێشێ
و دیسان گه‌ل
فرمێسک هه‌ڵده‌ڕێژێ.
له به‌ری
ئه‌وبه‌ر و ئه‌مبه‌ری دیواره‌کانی نوئره سه‌لمان،
دێن خێڵان، بۆ
بردنی خاکمان، هاوخوێنمان
و له پێشیشیاندا
ده‌وه‌ستین ده‌سته‌ووه‌ستان
هۆی بێ ده‌نگی
خۆمانه، که دانراوین به گوناهباران.
ده‌بێت گه‌ل چ
ڕێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر؟
ئاخ له
تراژێدیای ڕۆژی ناله‌بار
که‌رکوک به
خاچدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێندرێ
و سه‌رتاپای
کوردستان دووچاری شۆک ده‌بێ.
ده‌گێرنه‌وه،
که عیسای مریه‌م به‌خاچدا داده‌کوترێ
پاش سێ ڕۆژ له
شینی وی، له ئامێزی مریه‌مدا به زیندووی ده‌بینرێ
که‌رکوکیش به
خاچدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێندرێ
ئیتر نازانرێ
که‌ی کوردستانی دایک سه‌رله‌نوێ
کورکوک و به‌شه
لێ زه‌وتکراوه‌کانی تری له باوه‌شی خۆ ده‌گرێ!
. . . . . . . .
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی
سه‌ره‌وه، پێشکه‌شه به هه‌ر دڵسۆزێکی کورد که ته‌نها له ڕێی
دیپلۆماسی، به ژیری، به زووی و به‌ئاشتی که‌رکوک و ناوچه
دزراوه‌کانی ترمان به کوردستان، به واتای ووشه، شادده‌کاته‌وه،