ئیمزا كاڵه‌كه‌ی ده‌رۆژ له‌مه‌وبه‌ر موچوركه‌ی هه‌شت ساڵی رابردووی به‌به‌را هێنامه‌وه‌:

 
نزیكه‌ی ده‌رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو رێبوار سیوه‌یلی نوسه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ هێرشێكی نامه‌نتقی كرایه‌سه‌ری ئنجا من لێره‌دا قسه‌وباسم له‌سه‌ر ئه‌ومه‌ودایه‌ نیه‌، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بی كه‌ ئه‌م وه‌رام وهێرشه‌ كاریئه‌نجومه‌نی پارێزگا نیه‌ و ره‌وایه‌ لێی گه‌رێن نوسه‌ران خۆیان ئه‌م گفتۆگۆیه‌ بكه‌ن. .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی پتر جوڵاندمی ئیمزای هاوپشتی زید له‌دوانزه‌ نوسه‌رورۆشنبیربوو كه‌ بۆ رێبوار سیوه‌یلی جاریان پێدا،له‌نێویاندا (شێركۆ بێكه‌س وبه‌ختیار عه‌لی وره‌وف بێگه‌ردو. . . . هتد) كه‌ناكری هه‌موو ناوه‌كان ئاماژه‌پی بكه‌م.

له‌نێو ئیمزاكاندا به‌ختیار عه‌لی وشیركۆ بێكه‌س زه‌ق دیاربوون وه‌ك دوو قوتبی رۆشنبیران كه‌هه‌میشه‌ خۆیان به‌كارێزما ده‌زانن.

پشتیوانی كردن له‌نوسه‌رێك له‌كاتی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دا تاسه‌ر یئَسك به‌ئه‌ركی هونوكه‌یی تێكرای رۆشنبیران ده‌زانم،لی دوالیزم به‌دوای خۆی دا رانه‌كێشی به‌چه‌شنی ئه‌م دووبراده‌ره‌ هه‌میشه‌ گوی هه‌ڵنه‌خه‌ن بۆ هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وبراده‌رانه‌ی ئه‌وبه‌ر و ئه‌م به‌ریشمان لی نه‌كه‌ن به‌نده‌ی بی هه‌ڵه‌!!پاساوی هه‌موو هه‌ڵه‌كانی ئێره‌شمان به‌قودره‌ت وچه‌مكی دیموكراسی وریفۆرم خوازی بۆ لێك نه‌ده‌نه‌وه‌!!

سه‌رده‌مێك ئه‌گوزه‌رێنین رێك هه‌رچی شاراوه‌بێت زوو ئاشكرائه‌بێت دنیای نهێنیی پارێزی زۆر كاڵ بۆته‌وه‌ به‌چه‌شنی ئیمزاكانی ئێوه‌كاڵه‌،ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ ده‌ربار ئه‌ڵێی توتی ناوزرێن و زیوانی بت خانه‌ن،ده‌نا كه‌سێكی وه‌ك به‌ختیار عه‌لی كه‌خۆی به‌كارێزمای رهه‌ند ئه‌زانی و وای داناوه‌ رێنیسایسی ئه‌وروپا لێره‌ جۆش پی بداته‌وه‌ دوای ئه‌زموونی ئه‌وهه‌موو ساڵه‌وره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هێنانه‌ كایه‌ی پرۆسه‌ی نامۆبوون گوایه‌ حزبه‌كان به‌چه‌شنی گوته‌ی كیركیگارد نامۆبوون كورد ئێستاش وابه‌سانایی له‌ ده‌زگای سه‌رده‌م ته‌عین ناكری و نابێته‌ ده‌م راستی بیرو ووشیاری براده‌رانی سلێمانی!!ئه‌وانیش له‌پاداشت دا جامی سوڵتانی بده‌نه‌ ده‌ست تاشه‌رابی ئه‌زمه‌ری تیا نۆش وفه‌نی بكات!!

ده‌سته‌كان به‌هێمنی ئاشكرا ئه‌بن ئه‌وانه‌ی له‌نیوه‌ شه‌ودا حاشا له‌بوونی مانگ ئه‌كه‌ن له‌چوارده‌ دا شه‌فه‌ق ئه‌داته‌وه‌!!ئه‌ممان كه‌ به‌ووته‌ی خۆیان حسابیان بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌كرد وده‌میان به‌حه‌واوه‌ بوو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات باش ئه‌وراستیه‌یان سه‌لملند كه‌ته‌نها به‌وه‌ فێرن هه‌ڵه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ولا (پارتی) بگرن و مێشوله‌یه‌كی لی كه‌ن به‌گایه‌ك!!
ئه‌وكاته‌ی مه‌می بورهان قانع له‌سه‌ر هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو گیرابوو دنیایان هه‌ژاند ولێیان كردین به‌لۆرگا ی شاغیرو په‌تی سیداره‌یان بۆ هه‌ڵخستبوو ئا له‌وده‌مه‌دا من سه‌ردانی مه‌مم كرد له‌ به‌ندیخانه‌ی ئاسایش به‌رێزه‌وه‌ بردیانمه‌ لای و كاتێك كه‌وتمه‌ دواندنی ئه‌وپێی گوتم كه‌دوێنی شه‌و له‌زیندان ساڵیادی له‌دایك بوونی كوره‌كه‌یان بۆ رێكخستووه‌ له‌ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌!!
ئه‌وده‌م نیاز بوو نۆفلێتێك بنوسم به‌ناوی زیندانێكی ئاسووده‌ به‌ڵام به‌بیرم هاته‌وه‌ كه‌له‌ستایشی ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌منوسی. . . .

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ساڵی 1997ئه‌وده‌مه‌ی نوسه‌ره‌ به‌هه‌ڵوێسته‌كانی سلێمانی (فوئاد سه‌راج و ره‌وف حه‌سه‌ن وحه‌مه‌فریق حه‌سه‌ن و حه‌مه‌كریم عارف) بۆ لێكۆلێنه‌وه‌ بانگ كران وله‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سلێمانیه‌وه‌ سوكایه‌تیان پێوه‌كردن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئۆرگانه‌كانی هه‌ولێر ده‌نوسن،ماڵیان خرایه‌ سه‌روپرجنێویش كران كاك به‌ختیار فزه‌ی لێوه‌نه‌هات و هه‌مووشمان له‌مه‌دتێڤی گوی بیستی كاك شێركۆ بووین كه‌ده‌ست خۆشی له‌ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی كردوهه‌موو ئه‌ونوسه‌رانه‌ی به‌خائین ناوزه‌ند كرد بۆی بكرابایه‌ داستانێكی تری به‌ناوی هه‌ڵۆی ره‌شه‌وه‌ ئه‌نوسی!!!

ئه‌وده‌مه‌ ره‌نگبی كاك به‌ختیار بی ئاگا له‌تیاترۆكانی ئه‌وروپا بووبی ده‌نا هه‌ڵوێستێكی ده‌بوو یان پێی وترابوو كه‌هه‌ڵوێستی نه‌بی!!بۆیه‌ بی ده‌نگیان هه‌ڵبژارد بۆ كاك شێركۆ وابوو كه‌ هاوپشتی ده‌سه‌ڵات بكات به‌رنامه‌كه‌ بۆ كاك به‌ختیار بی ده‌نگیان بۆ دیاری كردبوو.
سه‌یر له‌وه‌دایه‌ براده‌رانی ئه‌م ئیمزایه‌ودژه‌به‌ره‌كانی ئه‌وبه‌ر زۆر به‌سانایی ده‌گه‌نه‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات وئامێزیان بۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌موو بۆنه‌كانیش دا ده‌عوه‌ت ئه‌كرێن ودوورنیه‌ به‌یانی خه‌ڵاتیش نه‌كرێن به‌رله‌ونوسه‌ره‌ به‌هه‌ڵوێستانه‌ی كه‌سوكایه‌تیان پێوه‌كرا ده‌گه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات!!

داوا ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئیمزاكانتان مكور بن به‌ڵام بۆ ته‌نها جارێكیش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مبه‌ریش خۆش مه‌بن هه‌ر هیچ نه‌بی له‌چاوپێكه‌وتنێك دا په‌نجه‌ بخه‌نه‌ سه‌رهه‌ڵه‌كان باوه‌رتان بێت براده‌ران زه‌ویه‌كانتان لی وه‌رناگرنه‌وه‌.

 

 ئامانج عه‌بدوڵا سوور

 1/9/2005
 Amanj20042002@yahoo. com