درێژه‌دان به‌ فاشیزمی به‌عس له‌ناوچه‌ند كیانی سیاسی دا ... فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

سویسرا

Faraidun_73@hotmail. com

 

دوای كێشمه‌كێشێكی زۆر له‌شه‌ڕی سپی نێوان پێكهاته‌جیاوازه‌كان بۆنووسینی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كه‌به‌پێچه‌وانه‌ی كاتی ئاسایی خۆی دوای سیانزه‌ڕۆژ دره‌نگتر له‌ (28/8) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه‌وه‌په‌سه‌ندكرا. تاله‌ (1ی تشرینی یه‌كه‌م) دا خه‌ڵكی عێراق له‌ڕیفراندۆمێكی ده‌ستووری گشتی دا به‌ (به‌ڵێ یان نه‌خێر) ڕای خۆیان له‌سه‌ربده‌ن،، كه‌ئومێدوچاوڕێ یه‌كی زۆر له‌په‌سه‌ندبوونی ده‌ستور زیاتره‌ له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی،،ئه‌رگه‌رچی له‌سه‌رئاستی شه‌قامی كوردیدا ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌ و گله‌یی وگازه‌نده‌ی ڕه‌وای خۆیان هه‌یه‌،به‌لإم نه‌ك وه‌ك به‌هانه‌وپاكانه‌كردن به‌ڵكوو وه‌ك درككردنێكی ڕیالیستیانه‌ به‌فاكته‌ره‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانی فشار،ده‌كرێت ده‌رهه‌ق به‌ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق وناوچه‌كه‌ وه‌ك نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتێڤێكی كاراو ڕۆشن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه‌ مایه‌ی قبووڵ و ڕه‌زامه‌ندی بوون له‌تێكڕای ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستوورنۆێی هه‌میشه‌یی عێراق كرابێت. . له‌سه‌ۆئه‌وده‌سته‌واژه‌یه‌ی ده‌ڵێت (خواردنه‌وه‌ی ژه‌هرتاڵه‌به‌س ناچاری یه‌) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دا خه‌ڵكی كوردستان زۆرله‌ترۆپكی ئامانجه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆی به‌خاتری ناسكی هه‌لومه‌رج و ڕازیكردنی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان هاتۆته‌خواره‌وه‌و سپاردویه‌تی به‌ئاینده‌یه‌كی گوونجاوتر. . كه‌چی هێشتا گۆێبیستی ده‌نگۆی كه‌سان ولایه‌نێك ده‌بین كه‌نامه‌سئولانه‌ وخۆبه‌خۆ، له‌كه‌سان وكیانی سیاسی و خاڵی له‌جه‌ماوه‌ر له‌ناو عه‌ربی سونه‌ نه‌ك نیگه‌رانن به‌لََََّّكوو به‌قسه‌و وتاری پڕله‌سه‌رگه‌ردانی سیاسی ونالۆژیك دژایه‌تی ده‌ستوور ده‌كه‌ن،هه‌ڵوێستی ئه‌وبه‌ناو كه‌سایه‌تی وكیانه‌ سیاسیانه‌ كه‌به‌ناوی عه‌ره‌بی سونه‌ له‌به‌رامبه‌ر له‌به‌رچاوونه‌گرتنی ناواقیعیانه‌ی تێكڕای عێراق به‌نه‌ته‌وه‌ه‌ونیشتمانی عه‌ره‌ب و به‌دیفاكتۆبوونی هه‌رێمێكی فیدراڵی بۆخه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ستووری نوێی هه‌میشه‌ییدا،توشی شۆكبون هاتوون وبه‌ترسێكی سیاسی وچاره‌نووسساێكی تسوونامی چاوه‌ڕوانكراو بۆسه‌رخۆیان ده‌زانن،ده‌بێت ئیتر ئه‌و ڕه‌ووت وكیانه‌ سیاسی یانه‌ له‌وشێوه‌ هه‌ڵوێست ومناوه‌ره‌سیاسی یه‌ نه‌زۆكانه‌ كه‌وه‌ك كارتێكی گوشار ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌رخه‌ڵكی كوردستان فڕه‌یده‌نه‌ ناوگۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، به‌ئاگابێنه‌وه‌و له‌و خه‌وه‌ی فشیزمی نه‌ته‌وه‌یی ڕاچڵه‌كێن،كه‌توانای خوێندنه‌وه‌و هه‌رسكردنی گۆڕان ودانپێدان به‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان نیه‌ ئه‌مه‌ش به‌واتای درێژه‌دان به‌ئه‌گێنداو كرده‌ وه‌كانی دیكتاتۆری له‌به‌رامبه‌رخه‌ڵكی عێراق وكوردستان به‌تایبه‌تی،كه‌بێشه‌رموبووده‌ڵه‌نه‌ترله‌ڕووه‌ ڕاستیه‌كه‌یدا (داكۆكیكردنیانه‌ له‌به‌عسیزم) داكۆكیكردنه‌له‌حزب ئایدۆلۆژیایه‌ك كه‌ئه‌نفال و كیمیاباران،ڕاگواستن وڕه‌شه‌كوژی وپاكتاوی نه‌ژادی بۆخه‌ڵكی كوردستان به‌كوردوتوركمان وكلدوئاشوره‌و پراكتیزه‌كرد،داكۆكیكردن وسه‌مینه‌سازیه‌ بۆبه‌رده‌وامی عه‌قڵێك كه‌داگیركردنی كوه‌یت وڕه‌شه‌كوژی شیعه‌كان ونه‌یه‌رانی سیاسی و وێرانی ژێرخانی ئابووری به‌نه‌هامه‌تی بۆخه‌ڵكی عێراق هێنا،لێره‌به‌دواوه‌هه‌ڵگرانی په‌یامی به‌عسیزم ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یان بۆ گۆڕانه‌كان نه‌بێت و سه‌لماندنی مافه‌كانی كوردو توركومان وكلدو ئاشور له‌ته‌ك جیاوازیه‌ ئاینی ومه‌زهه‌بیه‌كانیان له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا پێقبوڵنه‌كرێ و به‌ئه‌سته‌می بزانن ئیدی ڕاشكاوانه‌ ئه‌و مه‌یل وتێزه‌ له‌ژێر هه‌رناو به‌رگێكی سیاسی دابێت ده‌وری كرێگرته‌ی ودارده‌ستی بۆ وولإتانی ناوچه‌كه‌ده‌بینێت بۆته‌گه‌ره‌خستنه‌به‌رده‌م بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێك كه‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وئێتنیكه‌جیاوازه‌كانی تری تیا بچه‌سپێت،ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی وكیانی سیاسی كه‌خۆ به‌نوێنه‌رو ده‌مڕاستی سونه‌ ده‌زانن به‌قازانجی یه‌كپارچه‌یی عێراقێكی یه‌گرتوونابێت،به‌ڵكوسه‌مینه‌سازیه‌بۆپارچه‌پارچه‌بونی عێراقێك كه‌بێه‌وێت له‌سه‌رپایه‌كانی فاشیزم وشۆڤینیه‌تی نه‌ته‌وه‌چێتی بنیاتبنرێت زه‌ره‌رمه‌ندترین پێكهاته‌ش له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌رگۆڕانێك كه‌ئه‌و هزر و هه‌ڵوێسته‌مه‌ترسیدارانه‌ به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنێت عه‌ره‌بی سونه‌ده‌بێت كه‌بێبایه‌خ و نا ستراتیژترین هه‌رێمی خاڵی له‌سامانه‌سروشتییه‌كان و پێكه‌ی جیوگرافیایی یان پێده‌بڕێت. . . . پێداگیربوونی عه‌ره‌بی سونه‌و هه‌رپێكهاته‌یه‌كی تر له‌وجۆره‌ توندڕه‌وی وناواقیع بینیه‌ له‌هه‌ڵوێستیان نه‌خوێندنه‌وه‌ و به‌ڕه‌وانه‌بوونی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌كورد و توركمان و كلدوئاشووره‌وه‌، بۆیه‌ دژایه‌تیكردنی ده‌ستورێك كه‌له‌ڕه‌شنوسه‌كه‌یدا ده‌رهه‌ق به‌ئه‌مڕۆ كه‌م تازۆر له‌ماف و داخوازیه‌كانی تێكڕای پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تیادا نوسرابێت،درێژه‌دانه‌ به‌فاشیزم و نه‌ته‌وه‌چێتی له‌به‌رگێكی نۆێی به‌عسیزمدا. . . . . . . . .