بڵێسه‌ی ئاگر ... جه‌مال عه‌زیز

 

گه‌رچی دوژمن كێڵگه‌كانمان ده‌سووتێنێ

به‌رووبوومیان له‌بن دێنێ

گه‌رچی ووشه‌‌ی پیرۆزی كوردی

له‌گه‌رووی تاساوا ئه‌پسێنن

نایه‌ڵن وه‌ك گه‌‌‌لانی ماف خوراو

داوایی مافی ڕه‌وا بكه‌ین

گه‌رچی گونده‌كانمان ده‌سووتێنن

له‌خاكی باوك‌و باپیر ده‌رمان ده‌كه‌ن

مندا‌ڵه‌كان بێ نازو بێ باوك ده‌كه‌ن

گه‌رچی مافی خوێندن نیه بۆ لێقه‌وماوه كورده‌كان

به‌ڵام ئێمه‌ی كوردی هه‌ژار

ئێمه‌ی كوردی بێ لایه‌ن گر

گڕو بڵێسه‌ی ئاگر نیشانه‌یه بۆ‌سه‌ركه‌وتن

چونكه كاوه پێشه‌وایه وه‌ك چیڤارا

یارمه‌تی ده‌ری دنیایه

برایه بۆ چه‌وساوه‌كان

هه‌تا دوژمن ڕق‌و كینه‌ی ناشه‌ریفی خۆی بنوێنێ

هه‌تا لادێ نشینه‌كان سزابداوگونده‌كانیان بڕوخێنێ

هه‌تاسه‌رچاوه‌ی ئاوه‌‌كان ژه‌هر تێكا‌و بیته‌پێنێ

ئاشكرایه وه‌ك مانگه شه‌و

ڕق‌و كینه‌ی شۆڕش گێڕی چه‌وساوه‌كان

زۆرتر ده‌بێ

ده‌یانكاته شۆڕش گێڕی تۆڵه‌سێنه‌ر. . . . . . . . . . .