ئاینده‌ی عه‌ره‌بی ئێراق به‌ره‌وکوێ؟ ... جه‌مال فه‌تاح
عه‌ره‌بی ئیراق
پێکدێک له‌دووشاباڵی شێعه‌وسونه،وه‌ک ڕوونه له‌دوروست بوونی ده‌وڵه‌تی
ئێراقه‌وه له‌بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق
ده‌سه‌ڵاتو سه‌رکردایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌ده‌ستی ئه‌واندایه،ئه‌مانه‌ش
وایکردبوو که‌عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق ببێت به‌باڵێکی دیکتاتۆر له‌سه‌ر
گه‌لانی ئێراق به‌گشتی وه‌له‌هه‌مانکاتیشدا باڵێکی مشه‌خوربوو له‌سه‌ر
سه‌روه‌تو سامانی ئێراق به‌تایبه‌تیش له‌دوای هاتنه‌سه‌رکاری ڕژێمی به‌عس
وسه‌دام که‌زیاتر له‌سیوپێنچ ساڵ حوکمی ڕه‌شه‌کوژی ودیکتاتۆریه‌تی گه‌لانی
ئێراقیانکرد،هه‌ڵبه‌ت به‌درێژایی گشت ڕژێمه‌کان له‌باڵاده‌ستی سونه‌دا
له‌سه‌ر ڕژێمه‌کان شێعه‌کانی ئێراق وه‌کوگشت گه‌لانی ئێراق و وه‌کوگشت
ئاینه‌کانیتری ئێراق چه‌وساوه‌ته‌وه هه‌م له‌لایه‌ن مه‌زهه‌بی سونه‌وهه‌م
له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه،تاڕاده‌یه‌ک تاکوپێش هاتنه‌سه‌رکاری ڕژێمی
به‌عس شێعه‌ی ئێراق له‌به‌ر جیاوازی مزهه‌بیان ته‌نها نه‌ئه‌خرانه
پله‌وده‌سه‌ڵاته باڵاکانی ده‌وڵه‌ت ئیتر سته‌مێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر
نه‌بوو به‌ڵام هه‌رپاش هاتنه‌سه‌رکاری ڕژێمی به‌عسه‌وه چه‌وسانه‌وه‌کان
له‌سه‌ر عه‌ره‌بی شێعه‌ی ئێراق چڕترو توند‌و تۆڵتر کرایه‌وه،ئه‌مه‌ش
له‌به‌ر دووهۆی سه‌ره‌کی،یه‌که‌م سونه‌ی ئێراق که‌به‌درێژایی مێژوی دروست
بوونی ده‌وڵه‌تی ده‌ستکردی ئێراق حوکمی ئێراقیان له‌ده‌ستدابووه له‌چاو
زۆرینه‌ی شێعه‌ی ئێراق که‌مایه‌تین وه‌ئه‌گه‌ر سه‌رکوتی شێعه‌یان
نه‌کردایه که‌زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی ئێراقن ئه‌وکات ده‌بوایه کورسیه‌که‌ی
حوکمی بغدایان وه‌کوئێستابۆشێعه چۆڵبکردایه ئه‌مه‌ش له‌ئه‌قڵیه‌تی
عه‌ره‌بی سونه‌وه دووربوو هه‌روه‌کوئێستاش دووره،دووه‌م دیاره له%85ی
عره‌ب سونیه‌و له22ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی 20 ده‌وڵه‌تیان سونی بوون بۆیه
هه‌رده‌م وبه‌ئێستاشه‌وه ئه‌و 20ده‌وڵه‌ته پشتگیری له‌عه‌ره‌بی سونه‌ی
ئێراق ئه‌که‌ن وه‌ئێستاش وای ئه‌ژمێرن که‌عه‌ره‌بی سونی ئێراق سته‌می
لێکراوه هه‌م له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی شێعه‌ی ئێراق‌و هه‌م له‌لایه‌ن
کورده‌وه،له‌لایه‌کیتر گشت ئه‌وخه‌فه‌قانانه‌ی که عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق
وڕژێمه‌یه‌ک له‌دواتیه‌که‌کانی ئێراق به‌گشتی وڕژێمی به‌عس به‌تایبه‌تی
که‌پێک هاته‌کانیان له‌عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق بوون بۆگه‌لانی ئێراقیان
به‌گشتی وبۆگه‌لی کورد به‌تایبه‌تی دروستیانئه‌کردهه‌رله‌به ئه‌وه‌بوو
که‌عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق که‌مایه‌تی بوون له‌ئێراقداو ئه‌گه‌ر به‌زۆری
چه‌وسانه‌وه‌و ئاگرو ئاسن نه‌بوایه نه‌یان ئه‌توانی ئه‌وکۆمه‌ڵه ساڵه
دورو درێژه که‌نزیکی زیاتر له82ساڵی خایاند حوکمی ئێراق بکه‌ن،دژایه‌تی
عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق له‌ژێر سایه‌ی سه‌دام وڕژێمه‌که‌یدا بۆسه‌ر عه‌ره‌بی
شێعه‌ی به‌تایبه‌تی له‌کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابدوو وه
له‌هاتنه‌سه‌رکاری ڕژمێ کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بوو که‌ڕژێمێکی ئیسلامی
شێعه‌ی له‌ئێراندا دامه‌زراند وبووبه پشتیوان وهاوپشتێک بۆگشت شێعه‌کانی
جیهان به‌گشتی وجیهانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه
شێعه‌کانی ئێراق ئه‌ویش له‌به‌ر دووهۆکاری سه‌ره‌کی یه‌که‌م له‌لایه‌ک گۆڕی
ڕابه‌رانی مه‌زهه‌بی شێعه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له‌ئێراقه وه‌کوعه‌لی
کوڕی ئه‌بوتالب وحسه‌ینی کوڕی عه‌لی وحه‌سه‌نی کوڕی عه‌لی وعه‌باسو
حه‌مزه‌و ئیمام موسای کازم وهتد. . له‌هه‌مانکاتیشدا سه‌رچاوه‌و جێگای
دروستکردن وپه‌یدا بوونی مه‌زهه‌بی شێعه ئێراق بوو،دووه‌م شێعه‌کانی ئێراق
جگه‌له‌وه‌ی دراوسێی ئێرانبوون ده‌روازه‌یه‌کیش بوون بۆچونه‌ناوجیهانی
عه‌ره‌بی بۆیه عه‌ره‌بی سونه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتی وعه‌ره‌بی سونه‌ی
ئێراق به‌تایبه‌تی وله‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ڕژێمی به‌عسو سه‌دام خۆیان
له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی زۆرگه‌وره‌دا بینیه‌وه له‌هه‌مانکاتیشدا
شێعه‌کانی ئێراق سه‌ریان به‌رزه‌وه‌کردو زۆربه‌ی سه‌رانی شێعه‌وخه‌ڵکانی
ڕۆشنبیریان هه‌رله‌سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
ئێراقیان به‌جێئه‌هێشت وڕویان له‌ئێران ئه‌کرد ئه‌مه‌ش وای کرد که‌سه‌دام
وبه‌عس زیاتر هێرشی دڕندانه بۆسه‌ر شێعه‌کان ده‌ست پێ‌بکات،به‌ڵام
که‌زانیان شێعه‌کانی ئێراق چاریان نیه سه‌دام وبه‌عس بۆپاراستن
وهێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وبه‌فیتی ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بیه سونیه‌کانی
جیهانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره‌تای مانگی 8/1980دا به‌له‌شکری پڕچه‌کی
ئێراقه‌وه په‌لاماری ئێرانیاندا له‌سه‌ره‌تادا کۆمه‌ڵێک شار‌و شارۆچکه‌ی
باشوری خۆرئاوای ئێرانیان داگیر کردوو له‌وشارانه‌دا ته‌ڕو وشکیان پێکه‌وه
سوتاند سه‌ره‌تای ئه‌وجه‌نگه له‌لایه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران تازه
هاتبووه سه‌ر حوکم وهێشتا هێزێکی سه‌ربازی ئه‌وتۆی نه‌بوو که‌بتوانێت
به‌رگری له‌وڵاته‌که‌ی بکات ئه‌وه‌ی هه‌یبوو پاشماوه‌ی ئه‌وله‌شکره‌ی
شاهه‌نشاهی ئێران بوو که‌له‌لایه‌ن ڕژێمی شای ئێرانه‌وه دروست کرابوو وه
زۆربه‌ی زۆریان دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون بۆیه به‌رگری
ته‌واویان پێنه‌کرا به‌رانبه‌ر به‌له‌شکری پڕچه‌کو ده‌وره‌دیده‌ی
ئێراق،بۆیه به‌په‌له ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپای پاسداران وبه‌سیجی
دروستکرد له‌که‌سانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی وپه‌یڕه‌وانی
خومه‌ینی وئه‌وسوپاتازه‌یه په‌لاماری له‌شکری ئێراق وبه‌عسیانداو له‌وڵاتی
ئێران ده‌ریانکردن وهه‌ڕه‌شه‌ی ڕووخانیان له‌سه‌دام وبه‌عس ئه‌کردو
هه‌ڕه‌شه‌ی ڕزگارکردنی نه‌جه‌فو که‌ربه‌لایان ئه‌کرد، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی
کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌ترسی هه‌رچی زیاتری دروستکرد چی له‌لای عه‌ره‌بی
سونه‌ی جیهانی عره‌ب به‌گشتی و عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق وڕژێمی به‌عسوسه‌دام
به‌تایبه‌تی بۆیه ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌مووده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان
پشتگیری ڕژێمی ئێراق وسه‌دام وبه‌عسیان ئه‌کرد هه‌تا له‌ڕێگای
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وته‌وه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی جیهانیان
قه‌ناعه‌ت پێ‌کرد بوو که‌سه‌دام ناچاره چه‌کی کیمیاوی دژی له‌شکری کۆماری
ئیسلامی ئێران به‌کاربێنێت بۆیه ئێوه‌ش واته ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان
ئه‌وچه‌که بفرۆشن به‌ئێراق وله‌کاتی به‌کار هێنانیدا له‌به‌رانبه‌ر
ئێران‌دا چاوی لێبخه‌وێنن هه‌ر واشبوو ئه‌وه‌بوو چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن
وڵاتانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو شوێنه‌کانی تره‌وه فرۆشرا به‌ڕژێمی
به‌عسوسه‌دام ئه‌وانیش به‌رده‌وام له‌کاتی هێره‌شه‌کانی ئێران‌دا دژی
له‌شکری ئێران به‌کاریان ئه‌هێنا وهه‌تا زۆرجاریش به‌رانبه‌ر به‌هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌کاریان هێنا وهه‌تا کاریان گه‌یانده‌ئه‌وه‌ش
له‌هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان ودۆڵی جافه‌تی ودۆڵی ئالانه قه‌ره‌داخ وسێوسێنان
وده‌شتی شوان وجه‌باری شێخ بزێنی وده‌شتی کۆیه وهتد. . دژی هاوڵاتیانی
سڤیلی کورد به‌کاریان هێنا به‌ڵام نێوده‌وڵه‌تی ووڵاته زلهێزه‌کان بێده‌نگ
بوون له‌ئاستیداو هیچیان نه‌وت،وه‌ئه‌گه‌ر چه‌کی کیماوی نه‌بوایه سه‌دام
وبه‌عس له‌سالی 1984لاناوئه‌چون نه‌ک 2003.
واته دوژمنایه‌تی
عه‌ره‌بی شێعه‌و عه‌ره‌بی سونی ئێراق پێشینه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه‌و له‌یه‌ک
خۆشبوونیش کارێکی یه‌کجار محاڵه،ئێستاش ئه‌گه‌رچی سه‌رانی هه‌ردوولایان
به‌ڕواڵه‌تو سه‌رزاره‌کی وای پیشان ئه‌ده‌ن که‌هیچ شتێکیان له‌نێواندا
نه‌بێت به‌ڵام عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق له‌ده‌ستدانی حوکمی ده‌سه‌ڵاتی
هه‌شتاساڵه‌ی خۆی له‌ناوچاوانی عه‌ره‌بی شێعه‌ی ئێراق ئه‌ناسن، وه
له‌به‌رانبه‌ریدا عه‌ره‌بی شێعه‌ی ئێراق چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌شتاساڵی
خۆیان وقه‌ڵاچۆکردن وکوشتاری به‌کۆمه‌ڵی شێعه‌ی ئێراق له‌گه‌ل له‌ده‌ست
دانی سه‌رانی شێعه‌ی وه‌کو ئایتوڵاحه‌کیم ومحه‌مه‌د باقرحه‌کیم و ئایه‌توڵا
محه‌مه‌د باقرسه‌دروهتد. . له‌ناوچاوی عه‌ره‌به‌سونه‌کانی ئێراق
ئه‌ناسن،له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی ئێراقیش کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی نه‌جه‌فو
که‌ربه‌لاو حله‌وچه‌نجاری به‌غدای شێعه‌کان که‌تاکوئێستاش به‌رده‌وامی
هه‌یه هه‌رله‌ناوچاوانی عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراقی ئه‌ناسن. ،بۆیه یه‌کگرتن
ودۆستایه‌تی هه‌ردوومه‌زهه‌بی شێعه‌وسونه به‌گشتی وشێعه‌وسونه‌ی ئیڕاق
به‌تایبه‌تی کارێکه هه‌رگیز نایه‌ته دروست بوون بۆیه ئێستا نوێنه‌رانی
عه‌ره‌بی سونه ئیمزای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراقیان نه‌کرد هه‌ر سه‌ر
ئه‌وململانێ توونده‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت له‌مانه‌شه‌وه دیاره
که‌ئاینده‌ی نزیکیش ململانێکه‌یان تووندتر ئه‌بێت وئه‌گاته ئاستی یه‌خه‌ی
یه‌کگرتن ودروست بوونی جه‌نگی خوێناوی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوانیانداو ئه‌وکاته‌ش
ململانێکه‌یان به‌جیابوونه‌وه‌ی هرێمی عه‌ره‌بی شێعه یان حکومه‌تی
سه‌ربه‌خۆی عه‌ره‌بی شێعه‌کۆتایی پێدێت،که‌ئه‌ووه‌رزه‌ش هاته‌پێشه‌وه
کوردیش له‌وه‌ها حاڵه‌تێکدا ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌بێت بڕیار له‌چاره نوسی
خۆی بدات وده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی دامه‌زرێنێت. .
جمال فتاح
5/9/2005 |