ترسه‌نۆکێک به‌ناوی خوازراو وته‌ی خۆفرۆشان کاوێژئه‌کاته‌وه ... جه‌مال فه‌تاح

 

ئه‌گه‌ر مرۆڤێک گومانلێکراو نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌پێناوی کێشه‌یه‌کی ڕه‌وادابنوسێت ئه‌گه‌رنوسینه‌کانی زبڵ نه‌بن و ڕه‌واو ڕه‌هابن ئه‌گه‌ر زۆڵه‌ کورد نه‌بێت ئه‌گه‌ر پیاوی بێگانه‌و جاشوجسوس نه‌بێت ئه‌گه‌ر بووده‌ڵه‌و ترسه‌نۆک نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌واتای پیرۆزی نوسین بگات ئه‌گه‌ر ڕاسپێراونه‌بێت ئه‌وا وه‌ک هه‌ر نوسه‌رێک به‌ناوو وێنه‌ی خۆیه‌وه‌ نوسین بڵاوئه‌کاته‌وه‌و ترسوشه‌رمی له‌هیچ که‌س نییه‌، که‌سێکی ترسه‌نۆک، بووده‌ڵه‌، سوک، هه‌رزان، قیزه‌ون، به‌زیو، تڕۆ، کۆنه‌جاش، ده‌سه‌مۆی ئاخوڕی داگیرکه‌ران، کاڵ فام له‌بیستن وبینین ونوسین وئاکار، هیچ له‌سیاسه‌ت، وپوچ له‌ڕۆشنبیری، کورته‌باڵا له‌ئه‌قڵوپڕسکاڵا له‌ڕاستی، داڕوخاو له‌نیشتمان په‌روه‌ری، داماڵراو له‌سه‌روه‌ری سماته‌که‌ر له‌زانستو بێخه‌به‌رله‌ هونه‌ر، دورله‌ڕاستی ڕووداوه‌کان، هاوشانو هاوڕێباز له‌گه‌ل که‌سه‌ڕوخاوه‌کان، داری ده‌ستی دوژمنان، ڕمی ده‌ستی داگیرکه‌ران، کرمی داری خه‌باتی کورد داری ده‌ستی زۆرداری کورد، ئه‌وکه‌سه‌ به‌نازناوی عومه‌ر به‌رده‌به‌لی هاتووه‌ته‌سه‌ر نوسین بوایه‌ به‌خه‌یاڵی پوچو له‌رزۆکی ئه‌یه‌وێت وه‌ڵامی من بداته‌وه‌، لێره‌دا من پێویسته‌ ئه‌وه‌بۆخوێنران ڕوونبکه‌مه‌وه‌ سایتی گومان لێکراوی کوردستان پۆست ئه‌وانه‌ی دژی شۆڕشی ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان به‌گشتی وکوردستانی باشور به‌تایبه‌تی ڕاوه‌ستاون ته‌نها 5نه‌فه‌رن که‌ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن 1-کمال جمال موختار 2-تاهیرساڵح شه‌ریف3-پۆڵاسه‌عید 4-ئازاد بێباک 5-هیوا گوڵ محه‌مه‌دی، له‌م پێنچ گومان لێکراوه‌ ده‌رچێت که‌س دژی کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی کورد نه‌وه‌ستاوه‌ودژی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردو شۆڕشو پێشمه‌رگه‌ نیه‌ بۆیه‌ ئیتر هه‌رناوێک دژی شۆڕشو سه‌رکردایه‌تی کوردو کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوو به‌عومه‌ر به‌رده‌به‌لیشه‌و ئه‌وه‌نازناوه‌و ئه‌م پێنچ پیاوه‌شه‌ریفه‌ ئه‌ینوسن ئیتر ده‌مێک خۆیان ئه‌که‌ن به‌پیره‌ژن وده‌مێک خۆیان ئه‌که‌ن به‌دایکه‌خه‌جێ وده‌مێک خۆیان ئه‌که‌ن به‌کچه‌وردیله‌که‌ی ژنه‌فێمه‌نیستی کورد مهاباد قه‌ره‌داخی و ده‌مێک خۆیان ئه‌که‌ن به‌ئه‌رخه‌وان خانو ده‌مێک خۆیان ئه‌که‌ن به‌عومه‌ر به‌رده‌به‌لی وده‌مێک وده‌مێک وده‌مێکیتر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وپێنچ که‌سه‌ش ده‌رناچێت، به‌ڵام عومه‌ر به‌رده‌به‌لی ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و نازناونیه‌ با وه‌کو هه‌رنوسه‌رێکی ڕاستگۆ به‌وێنه‌ی خۆیه‌وه‌ نوسین یان زبڵه‌کانی بڵاوبکاته‌وه‌وکاوێژیان بکات نه‌ک له‌به‌ربووده‌ڵه‌یی وترسه‌نۆکی به‌ناوی داتاشراوه‌وه‌ وه‌ک پورمه‌نیج خۆی له‌عه‌باوه‌ بپێچێت، . ته‌پوتۆزی چیتانه‌ وه‌ک ڕێوی گه‌ڕ ئه‌تانه‌وێت ئێوه‌ی بوده‌ڵه‌و به‌زییوترسه‌نۆک به‌چیبن، ئێوه‌یه‌ک تاکه‌ڕۆژێک بۆکورد ماندوو نه‌بووبن، تاکه‌ دینارێکتان له‌پێناوی کورد دازیان نه‌کردبێت، تاکه‌شه‌وێک لێفه‌ودۆشه‌کی خۆتان بۆکورد ته‌رک نه‌کردبێت، ئه‌تاونه‌وێت کورد گوڵبارانتان بکاتو ڕێزتان لێبنێت ئه‌مه‌ خه‌یاڵێکی خاوه‌ چونکه‌ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌موگه‌لانی شۆڕشگێڕدا بگه‌ڕێن خه‌ڵکانی دژه‌شۆڕش هه‌میشه‌ تڕۆوڕیسواکراوه‌ نه‌ک گوڵباران، به‌درێژایی چل ساڵ شۆڕش ئێوه‌ی به‌زیو نه‌له‌نووسین ونه‌له‌ مه‌یدان تاکه‌ ڕۆژێک ڕوخساری قیزه‌ونتان به‌دیار نه‌که‌وتبێت بۆبه‌رژه‌وه‌ندی کورد وله‌خانه‌ی کوردایه‌تیدا نه‌بووبن ئه‌بێت ئیتر کام بێئابڕو ڕوی بێت سه‌ره‌ڕای به‌شداری نه‌کردن له‌شۆڕش وڕاپه‌ڕین دژی شۆڕش ڕابوه‌ستێت وه‌جگه‌له‌ ڕاسپارده‌ی داگیرکه‌رانی کورد چیبێت پاڵتان پێوه‌بنێت بۆدژایه‌تی کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان وکه‌سایه‌تیه‌ شۆڕسگێڕه‌کانی، . بۆیه‌من هه‌روه‌ڵامی ئه‌وپێنچ ناوبراوه‌ی سایتی گومانلێکراوی کوردستان پۆست ئه‌ده‌مه‌وه‌ نه‌ک ناوی خوازراو وداتاشراوی عومه‌ر به‌رده‌به‌لی سایتی گومانلێکراوی کوردستانپۆست به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ سه‌ره‌تا دودێڕ هۆنراوه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کورد شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ئه‌نوسن (چونکه‌شاعیر زۆربووه‌ له‌م عه‌سره‌دا+بووه‌به‌حه‌شری نێره‌که‌ر له‌م حوجره‌دا) به‌ڕاستی ئه‌ودودێڕه‌ هۆنراوه‌ی شێخ ڕه‌زای نه‌مر ده‌قاوده‌ق له‌سه‌ر حوجره‌ بۆگه‌ن وگومانلێکراوی کوردستانپۆسته‌ چونکه‌به‌ڕاستی بووه‌به‌ حه‌شری نێره‌که‌ر له‌وسایته‌ گومان لێکراوه‌دا. له‌دواییدا ساتی گومانلێکراوی کوردستان پۆست له‌سه‌ر کاوێژکردن ئه‌ڕۆن وئه‌ڵێن، جمال یاری به‌ناوی پۆڵاکردووه‌ یان ئاستی نوسینه‌کانی من نزمه‌ هه‌قنیه‌ بنوسم یان من له‌کوردی دوجه‌ژنه‌یان ئه‌که‌م هه‌روه‌ها له‌م بابه‌ته‌ پڕوپوچانه‌، دیاره‌ له‌کورد دا چوار چین تاکوئێستا نوسینی کردوه‌ یه‌که‌م شاعیرانی به‌رزی کورد دووه‌م کۆمه‌ڵێک نوسه‌ری سه‌ربه‌رزی ناسیاسی بێلایه‌ن سێه‌م نوسه‌رانی سیاسی ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕ چواره‌م قه‌ڵه‌م فرۆشانی کورد که‌هه‌رده‌م تاقمێک قه‌ڵه‌م فرۆش له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا په‌یدا بوون ودژی کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ستاون پێویسته‌ هه‌رکه‌سی کورد که‌یه‌ته‌سه‌ر نوسین ئه‌بێت یه‌کێک بێت له‌م چوار گروپه‌ چونکه‌ گشت نوسه‌ره‌کانی کورد له‌م چوارگروپه‌ به‌ده‌رنیه‌ ئێستابابپرسین ئایائه‌و‌پێنچ که‌ڵه‌ نوسه‌ره‌ی کوردستان پۆست ئه‌که‌ونه‌ ناوکام گروپیانه‌وه‌ بێگومان نه‌شاعیرانی کورد قه‌ڵه‌م فرۆش بوون وله‌خانه‌ی دوژمناندابوون نه‌دژی شۆڕش وسه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد وه‌ستاون، نه‌نوسه‌ری سه‌ربه‌رزی ناسیاسی وبێلایه‌ن هیچ کاتێک وله‌هیچ قۆناخێکدا دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد وه‌ستاون وه‌نه‌دژی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بوون ونه‌پیاشیاندا هه‌ڵداوه‌،  وه‌ نه‌ سیاسیه ڕۆشنبیره‌ شۆڕشگێڕه‌کانیش دژی کوردو کێشه‌ڕه‌واکه‌ی بوون که‌واته جگه‌له‌وپێنچ ناوبراوه‌ که‌سی دیکه‌ گروپی چواره‌م نیه‌وقه‌ڵه‌م فرۆش نیه‌له‌م قۆناخه‌ی کورد دا، یان ئه‌وپیاوه‌به‌رزانه‌ به‌ڕه‌وای ئه‌زانن دژی مافی هه‌مووکوردو پیرۆزیه‌کانی هه‌موو کوردو سه‌رکردایه‌تی هه‌موو کورد ئه‌ڕشێنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌ڵێن نابێت که‌س باسمان بکات وڕه‌خنه‌مان لێبگرێت وباسی درۆوبوختانه‌کانمان بکات سه‌ره‌ڕای ئه‌وگشت گومان لێکراوی وڕشانه‌وه‌یه‌ هێشتا خۆیان به‌که‌ڵه‌نوسه‌ر ئه‌زانن وڕۆشنبیره‌ شۆڕشگێڕه‌کان به‌کاسه‌لێسو پیاوی ده‌ر بارو چیوچیتر ئه‌ژمێرن. له‌کۆتاییدا جارێکیتر نوسه‌ران وڕۆشنبیرانی کورد ئه‌که‌مه‌وه‌ به‌دادوه‌ر له‌سه‌ر وته‌ی پڕوپوچی سایتی گومان لێکراوتان، به‌هیچ پێوه‌رێکیش شکنابه‌م که‌س له‌ئێوه‌تاونبارتربێت به‌رانبه‌ر به‌کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تیمان وسه‌رکه‌وتنه‌کانی. .

 

جمال فتاح

3/9/2005