تاكه شۆڕشی
ڕادیكالانه.
. له دیموكراسییه‌وه بۆ
مۆبۆكراسی! (به‌شی یه‌كه‌م) ك. عوسمان عومه‌ر
هردۆت له نووسینێكی
گوتوویه‌تی: (بۆیه حه‌زناكه‌م دیموكراسی بێته
كایه‌وه،
ده‌ترسم له ئه‌نجامی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی بێ سنووردا مه‌سه‌له‌كه ببێت
به
مۆبۆكراسی. ) وه ئهفلاتونو چه‌ند ڕۆشنبیری تر، به‌ڕاشكاوی گوتوویانه
كه باوه‌ڕیان به
دیموكراسی نییه له كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پڕ بێ له
ناكۆكی.
دیموكراسی
زاراوه‌یه‌كی یۆنانییه. (دیم‌و) به‌مانا خه‌ڵك‌و (كراتوس) ده‌سه‌ڵات
ده‌گه‌یه‌نێت، واتا ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل. دیموكراسی، كه (دیموكراتی) شی پێ
ده‌گووترێت، به
تیوری
(!) شێوه‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌واییه به جۆرێك كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست
زۆرینه‌ی خه‌ڵك بێت‌و
مافی
كه‌مێتی نه‌خورێت. دیموكراسی داكۆكی بۆ یه‌كسانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ ده‌كات
و
هه‌وڵده‌دات به‌رهه‌ڵستی ئازادی نه‌كرێت. وه‌ك ئازادی بیر‌و باوه‌ڕو
ڕاده‌ربڕین، ئازادی
چاپه‌مه‌نی، خۆنیشاندان، ڕاگه‌یاندن، ڕێكخستن، هه‌تادوایی.
بێگومان
ناوه‌ڕۆكی
دیموكراسی
له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به درێژایی مێژوو پێگه‌یشتووه‌و
په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ماهیه‌تی چینایه‌تی، باری ئابووری، گۆڕانی
فكری‌و
مهزههبیو فه‌لسه‌فی مرۆڤ هه‌بووه. لێره دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی
درێژخایه‌ن
بووه.
به‌ڵام
كاتێك دیموكراسی، زۆربه‌ی جار بۆ له‌ناوبردنی ڕژێمی دیكتاتۆری، بوو
به
ئامانجی ڕاپه‌ڕین، ڕاپه‌رینێكی چه‌كدارانه له نێوان ووڵاته‌كان یان
چینه‌كانی كۆمه‌ڵ،
كاتێك
دیموكراسی بوو به مه‌به‌ستی سیاسی، بۆ بهدیهێنانو چه‌سپاندنی هانا بۆ
تووند‌و
تیژی‌و
زه‌بروزه‌نگ بردرا، ئه‌وسا دیموكراسی هه‌ر زوو ڕواڵه‌تی مۆبۆكراسی به‌خۆی
ده‌بینێت.
مۆبۆكراسی ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه له كاتی گێژاوی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی،
له‌لایه‌ن
كه‌سانی
نهزانو لێ نه‌هاتوو به‌ڕێوه ده‌چن. ئه‌و سه‌ركردانه‌ی، كۆمه‌ڵه
كه‌سێكی بازاڕی‌و
ههرچیو
په‌رچین، به یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه، ئاگری شۆڕشێكی نوێ
ههڵدهگیرسێننو
پاشی
قوربانی‌و كوشتارێكی زۆر، سیسته‌می كۆن ده‌ڕوخێنن، هه‌نووكه خۆیانن
فه‌رمانڕه‌وایی
دهكهنو
كاروباری ووڵات ده‌گرنه ده‌ست.
ئه‌وسا
مانای (تێكۆشین) له خهباتكردنهوه ده‌گۆڕێت بۆ نان له شۆربا
كوشین!
ئاخر ئه‌وی جه‌نگاوه‌ر بێت، ڕۆشنبیر نییه‌و ئه‌وی كاری ڕوخاندن بووبێت،
مه‌رج
نییه
بتوانێت بنیات بنێ. له‌وكاته‌وه مێژوو خۆی دووباره‌و چه‌ندباره
ده‌كاته‌وه. دیسان
ئه‌و
هه‌موو خوێنڕشتن‌و قوربانییه، دنیایه‌ك كۆشش‌و ته‌قه‌لا، كه چه‌ند
دهردهسهریو
مه‌ینه‌تی
لێكهوێتهوه، وه‌كو تڕی بن گۆم ده‌ڕوات. ئه‌و خه‌ڵكه
سهرلێشێواوهش وه‌ك چۆن به
چه‌پڵه
ڕێزانو گوڵباران پێشوازیان له سیسته‌می نوێ كرد، هه‌ر به هه‌مان
هه‌راوهۆریا ده‌كه‌ونه فاكو فیكو گه‌ره‌كیانه بیڕهتێننو له به‌ینی
به‌رن. ده‌سه‌ڵاتدارانیش له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌میشه
به‌ربه‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی حه‌قیقی
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك‌و گه‌شه‌كردنی ئاستی هۆشیاری ده‌كه‌ن. خۆ هه‌ر شتێك گه‌ل داوای بكات،
ئه‌وان
ته‌خسیری ناكه‌ن، به مه‌رجێك هه‌ر خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن. به‌م
شێوه‌یه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی پڕ له ناكۆكیدا دیموكراسی ته‌نیا بۆ
دهسهڵاتدارانو چینی فه‌رمانڕه‌وایه. (ڕیفۆرمی ڕژێم) یش له گۆڕینی
هه‌ندێك
ڕوكاری
ژیانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ولاوه هیچ واتایه‌كی ئه‌وتۆی
نابێت‌و
بێ
ئه‌وه‌ی گۆڕانێكی ڕادیكالی له كۆمه‌ڵ دروست بكات، دۆخی كۆن هه‌ر وه‌ك خۆی
ده‌مێنێته‌وه،
ته‌نها
به‌رگێكی نوێ ده‌پۆشێ. هه‌مان ڕووبار له ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌و
ده‌ریای مه‌رگ
ده‌كشێت!
ماویه‌تی. . |