ا 
            

 

نازناوێک بۆ ئه‌م نوسراوه‌ دابنێ ... خاڵه‌ حه‌مه‌

 

1) ئاشتی خواز خه‌و به‌ هه‌موو کۆترێکی سپیه‌وه‌ ده‌بێنێت

2) شه‌ڕخوازیش ترسنۆکه‌ خه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بێنێت!

3) کوڕه‌ئازاکان خه‌ڵک بۆ بێ هێزو بێ به‌هره‌کان ده‌کوژن

4) ترسنۆکه‌کانیش سه‌نگه‌ری مانه‌وه‌ی کوڕه‌ئازاکانن!

5) مامۆستاکان موچه‌خۆرو خۆشنوس و بێ به‌هره‌ن

6) قوتابیه‌کانیش بێ سه‌لیقه‌و نه‌خوێنده‌وارو که‌مهۆش!

7) په‌رستگاکان سیخناخه‌ له‌ گوناهکاره‌ بێ ئابڕوه‌کان

8) مه‌لاکانیش حۆری و غیلمان و به‌هه‌شتیان ئه‌ده‌نێ!

9) کتێبخانه‌کان شه‌رمه‌زاری کتێبه‌ تۆز لێنیشتوه‌کانن

10) خوێنده‌رواریش مێشکه‌ تۆزاویه‌کا‌نیان که‌ڕوی هه‌ڵهێناوه‌!

11) نێرینه‌کان ئه‌تک ده‌کرێن، ده‌خه‌سێن تاشه‌وی زاوایه‌تی

12) مێینه‌کانیش چاوه‌روانی مه‌رحه‌مه‌تی کوڕانی خه‌ساون!

13) باوکان کۆیله‌ی کلتورێکی ڕه‌شی بێگانه‌و دینخوازن

14) دایکانیش کۆیله‌ی باوکانێکی جه‌ربه‌زه‌و توڕه‌ و دڵڕه‌ق!

15) ده‌ستدار پۆشته‌و په‌رداخ و شه‌ریکه‌دزی ده‌سه‌ڵات

16) نه‌دارانیش ده‌ست له‌سه‌ر سنگ و بێده‌نگ ده‌پروێن!

17) هه‌ڵگری هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کان ده‌بیته‌ زه‌روو به‌گه‌ردنی گه‌لدا ئه‌نوسێ

18) مشه‌خۆره‌کانیش چاوه‌ڕوانی ڕۆژگارێکی پڕ له‌ به‌هاو خۆشی!

19) ده‌وڵه‌ت‌ دیکتاتۆرو خوێنڕێژو میلله‌تکوژ زۆردار

20) موچه‌خۆرانیش مه‌قاش و ملکه‌چ و زه‌لیل و ریسوا!

21) میمچه‌ بۆرژووای نوێ بێبه‌روپشت و خوێنمژو بێبه‌زه‌یی و سۆزانی

22) چه‌وساوه‌یش‌ سه‌رکزو نۆکه‌رو ماستاوچی و دیل و کوێر!

23) ڕۆشنبیر ڕاونراو برسی و هه‌ژارو قه‌رزار و سه‌رکوت

24) ڕه‌شبیریش له پاڵ کورسی ده‌سه‌ڵاتدا ‌کوێخاو ده‌مڕاست!

25) بازاڕ وه‌ک سه‌ره‌نوێلکێکی بۆگه‌ن پڕ له‌ ڤایرۆس و هه‌زارپێ

26) بازرگانه‌کانیش ده‌ستدرێژو گه‌زی پێوانه‌شیان کورت!

27) پیاوماقوڵان ورگن و تێرنه‌خۆرو خۆ ویست و بێ هه‌ڵوێست

28) ده‌سته‌وپێوه‌ندیش کاسه‌لێس و مه‌سینه‌ هه‌ڵگرو چروک!

29) له‌ته‌ک رێزمدا، تۆ بڵێیت کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌و هه‌موو کاره‌ خراپانه‌یه‌‌وه‌‌ بتوانیت له‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا سه‌رکه‌وتووبێت و تێ بکۆشێت ئه‌و ده‌رده‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌شانی خۆی بته‌کێنێ و ئه‌و هه‌موو ڤایرۆسه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بکاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی بێ به‌هاو گه‌وره‌ییش له‌سه‌ر کورسی زێڕ دابگرێت و بانگی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بدات به‌گوێێ هه‌موو دنیادا،من به‌ هیوام هه‌رهه‌موو بینه‌وه‌ ناوسه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و ده‌ستبه‌رداری خراپه‌کاری بین دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌هیوام کورد ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست خۆی نه‌دات و له‌ژیر باری گرانی کۆیله‌یه‌تی و چاوشۆڕیدا چاوه‌ڕوانی نانی که‌م و به‌شی که‌م نه‌کات. .

به‌له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌له‌ ڕۆژانه‌ دادگایی ده‌کرێت و کاڵه‌ک به‌ئه‌ژنۆت ده‌شکێنی. .

 خاڵه‌حه‌مه‌/2/9/2005 دانمارک