مام
جه‌لال کلیلی گرفته‌کان نیه ... هه‌ژار خۆشناو
"تاڵه‌بانی ئه‌و
ئه‌ستێره‌یه‌ی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی دا ده‌گه‌شێته‌وه"
کورد ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی
به درێژایی مێژوو چه‌وساوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵبه‌ت ده‌چه‌وسێته‌وه،
به‌رده‌وامیش خاوه‌ن شۆڕش و خه‌باتی خۆی بووه له‌هه‌ر چوار پارچه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر ویستی توانایان ئه‌وه نه‌بووه هه‌ڵسوڕێنه‌ری
سه‌کردایه‌تی کورد بن، یا سه‌رکرده‌کان نه‌یانتوانیوه به‌پێی ویستی ئه‌و
ڕۆژگاره هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، بۆیه‌ش "به‌رده‌وام له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ،
هه‌ڵوێستی دیبلۆماسیه‌ت و کرداری سیاسه‌تیان زۆر لێک جیا نه‌کردۆته‌وه"
به‌ڵام خۆشبه‌ختی کورد و مێژووی کوردستان له‌وه‌دایه که توانی که‌سێکی
خۆی بخاته مه‌یدانی خه‌باتێکی نوێ ئه‌ویش سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و دروست
کردنی ووڵاتێک، که ئه‌مه‌ش تاڵه‌بانیه: کورد به‌مام جه‌لال بانگی
ده‌که‌ن. "دوان له‌که‌سایه‌تی تاڵه‌بانی به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ یا
نێگه‌تیڤ پێویسته‌کی ئه‌وتۆ نیه چونکه مام جه‌لال ئه‌و کاته کورد
ده‌یناسن و قه‌دری ده‌زانن کاتێ لێیان وون ده‌بێ هه‌ر بۆیه‌ش به‌سه‌فه‌ر
کردنی دووسێ ڕۆژ بۆ ئوردن، کوردستان هه‌ڵای ناوه خه‌ریک بوو (ی. ن. ک و پ.
دک) بکه‌ونه. . . ، کاتێ نێچیروان بارزانی بۆ ڕاگه‌یاندن گووتی نابه مام
جه‌لال چووبا بۆ ئوردن!!!، ئه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆک ووڵاته ئه‌و هه‌موو
کاره‌ی هه‌یه ده‌بێ بێت ئشی ئێوه چاره‌که؟ با مه‌کته‌ب سیاسی (ی. ن. ک)
بزانێ گه‌یشتنه‌چ ئاکامێک بێ مام جه‌لال؟! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بڵێن مام جه‌لال
کلیلی گرفته‌کانه ده‌ڵێم نه‌خێر ئه‌گه‌ر وابه ئه‌وه زۆر به ئاسانی
ده‌مان توانی کۆپی که‌ین، به‌ڵام مام جه‌لال ته‌نیا مام جه‌لاله و ته‌واو
که‌سێک نیه‌وه‌ک ئه‌و شوێنی بگرێته‌وه، له ده‌سدانی گه‌وره‌ترین
که‌سه‌ره بۆ هه‌موو کورد، ده‌با واز له‌و قسه‌نا بێنین که‌چه‌ند بیر
ته‌سکێک به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رکرده لێهاتووه‌ی کورد ده‌یکه‌ن، که ساڵێک
زیاتر پێش ئێستا داوای له‌حوکمه‌تی تورکیا کرد لێبوردن ده‌ربکات بۆ (پ. ک.
ک) ، هه‌موومان شلۆقاین چۆن وای گوتووه!، به‌ڵام بینیمان چه‌ند مانگێک پێش
ئێستا سه‌رکرده‌ی عه‌سکه‌ری "قه‌ره‌لان" (پ. ک. ک) داوای له‌حوکمه‌تی
تورکیا ده‌کرد ئه‌گه‌ر وه‌کو دیلی شه‌ڕ وه‌ریان گرن ئه‌وه به‌خۆی و هه‌زار
که‌س تسلیم به‌تورکیا ده‌بێته‌وه!!!
من ده‌رگایی دڵم
ته‌نیا بۆ خۆشه‌ویستی و شیعر واڵایه، من کاتێ پێکه‌وه فرمێسک ده‌ڕێژم و
پێده‌که‌نم، وه‌ختانێکه‌که موچرکێ سه‌ره‌پای جه‌سته‌م داده‌گرێ بۆ شتێ
پڕاوپڕبێ له‌سۆز. . .
کاتێ بوویته‌سه‌رۆک،
هه‌ر شه‌و بوو، تاسام مام جه‌لال له‌و ته‌مه‌نه له‌به‌یانیه‌وه‌تا یانزه‌ی
شه‌و بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستور له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌رهه‌ڵستی سێ لایه‌نی
سه‌فیری ئه‌مریکی و شیعه‌و سووننه‌ی‌ده‌کرد، و دواتر به‌و نیوه‌شه‌وه‌هات و
کورتا ووتارێکی دا که‌هێستا ده‌ستور ته‌واو نه‌بووه!، زۆر خۆراگرانه‌و
گه‌نج تر له‌منێک، کاتێ بیرم ده‌کرده‌وه، گه‌ر من ئه‌و هه‌موو
وه‌خته‌خه‌ریک بم وه‌ک ئه‌و ناتوانم، هه‌ر دڵسۆزی تۆ بۆ کورد و کوردستانه
وای کرد له‌دڵی منا
په‌یکه‌رێک له‌گیانم بۆ وه‌فایی تۆ داتاشم، ئه‌ی سه‌رکرده‌ی هه‌میشه‌گه‌نج
ده‌زانم تۆ پێویستیت به‌وه‌نیه‌هه‌ر شتێک ده‌رباره‌ی تۆ بنووسرێ،
چونکه‌ڕۆژانێک دێ وه‌کو هه‌موو ئێستای ووڵاتێک پارتی و یه‌کێتی نه‌مێنن و
پارتی تازه‌تازه دروست بن،هه‌ر یه‌که‌و شانازی به‌تۆوه‌ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ
پۆسته‌ره‌کانیانه‌وێنه‌ی تۆ هه‌ڵده‌واسن و هه‌ر پارته‌و له‌و په‌ڕی
ڕاسته‌وه‌تا ڕه‌دیکاڵترین چه‌پ، بێ گومان تۆ به‌موڵکی خۆی ده‌زانی،
دوان و درکاندن
ده‌رباره‌ی تۆ زۆر ئه‌سته‌مه‌بۆ ئێمه، کاتێ درکمان به‌مێژووی شێخ مه‌حمودی
نه‌مر ده‌کرد هه‌ر یه‌که‌و به‌جۆرێ بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین
ورده‌ورده‌به‌ریتانیا مێژووی ئه‌و که‌سایه‌تی و ئازایه‌تیمان بۆ ئاشکرا
ده‌کا، وه‌لێ تۆش بوویت مێژوو بویته‌وانه‌و له‌زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانی
جیهان، کار و ژیانت ده‌خوێندرێ، بۆ چۆنیه‌تی درست بوون و داڕشتنی ووڵات و
پێکه‌وه‌ژیانی چینی جیاواز و شۆڕشگێڕی و گشت به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان ڕێگا و
ڕێبازی تۆیه.
hajarkhoshnaw@yahoo. it
www. kurd. it
|