مافی ئافره‌ت له‌لای حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان ... نه‌جوا محه‌مه‌د
هه‌ولێری
له‌وانه‌یه سه‌یر بێت لاتان ئه‌گه‌ر بڵێم من یه‌كێك بووم له‌و
ئافره‌تانه‌ی كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كارم كردوه و سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه من
به (تیروپشك) مێردم كرد و یه‌كگرتووی ئیسلامیش تیروپشكه‌كه‌ی بۆ كردین كه
دڵنیام هه‌ر له‌ئێستاوه خوشكانی یه‌كگرتوو خۆیانم لێبێبه‌ری ده‌كه‌ن
چونكه ده‌زانن ئه‌و ئافره‌ته به‌سته‌زمانانه‌ی به‌ناوی مێردكردن و
شووكردنه‌وه له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن هه‌تا
ئه‌وكاته بڕوا به پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌م حزبه ده‌كه‌ن تا له‌راستی و
ناوه‌رۆك و ئامانجه شاراوه مه‌ترسیداره‌كانی ناوحزبه ئیسلامیه‌كان
به‌گشتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌تایبه‌تی شاره‌زا ده‌بن. ئه‌گه‌رچی من
ئه‌زموونێكی دوورودرێژ و تاڵم له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبه
سیاسیه‌كان هه‌یه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌چه‌ند نووسینێك رووی شاراوه‌ی
یه‌كگرتووی ئیسلامی و كرده‌وه و ئامانجه شاراوه‌كانیان به‌دیار بخه‌م
كه‌چۆن له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بی خۆت له حزبه ئیسلامیه‌كان كه‌ناربگریت و خۆت
له حزبه عه‌لمانیه‌كان نزیك بكه‌یته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی شاره‌زایی سیاسی و
هه‌واڵگری په‌یدا ده‌كه‌یت و ئه‌وكاته كاری گه‌وره‌ترت پێده‌سپێرن.
ئافره‌ت له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا جگه له ده‌سكه‌لایه‌ك بۆ پێكانی
مووشه سیاسیه‌كان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا كارێكی تری
نیه و به‌وه‌ش هه‌ڵمان ده‌خه‌ڵه‌تێنن كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ناو دام و
ده‌زگا حزبیه‌كان و حكومیه‌كانی كوردستاندا كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ك مامۆستا
(ئه. . ) ی ئه‌ندامی شوورای یه‌كگرتوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێی گوتین: بۆ
مه‌زه و ئه‌ته‌كێتی مه‌سئووله عه‌لمانیه‌كانه. . نامه‌وی خوێنه‌ر
بێتاقه‌ت بكه‌م و ئه‌م نووسینه‌م لێره‌دا كۆتایی پێ‌دێنم،به‌ڵام هه‌موو جاش
قه‌ڵه‌مه‌كانی یه‌كگرتوو ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن له‌سه‌ر
ئه‌م نووسینانه‌م ته‌شهیر و قسه‌ی سوكم بۆ درووست بكه‌ن،ئه‌وا دڵنیایان
ده‌كه‌م كه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یان كاری ئابڕووبه‌رانه‌ی ناو خوشكان و
برایانی یه‌كگرتوو ده‌هێنمه به‌رچاوی خوێنه‌ران و بینه‌ران. .
|