Referendum Movement in Kurdistan
كۆمیته‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی كوردستان _ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
به‌یاننامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ده‌رباره‌ی ده‌ستور
پاش
رووخاندنی رژێمی سه‌دام و بووژانه‌وه‌ی هیوا بۆ تۆماركردنی مێژوویه‌كی
هاوچه‌رخی نوێ بۆ عێراق و گه‌له‌كانی، گه‌لی كورد به‌هیوایه‌كی زۆره‌وه
ڕوانییه پاشه رۆژێكی گه‌ش بۆ كوردستان وگهشبینیهك ڕوی كرده خه‌ونه
دێرینه‌كانی له هێنانه‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ وخوازیار بوو گوناهی 80
ساڵی به‌ستنه‌وه‌ی به عێراقه‌وه بسرێته‌وه، كاتێك به‌زۆره‌ملێ خرایه
ناو نه‌خشه‌یه‌كی نه‌ویست كه هیچ كاتێك ئه‌و گه‌له پێی قایل نه‌بووه و
هه‌ر بۆیه‌ش بۆته مایه‌ی وێرانی كوردستان و قه‌یرانێكی به‌رده‌وامی
هێنایه كایه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
میلله‌تی كورد خه‌بات و قوربانی زۆری داوه له پێناوی هێنانه دی كه‌مترین
ئاستی مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌مرۆش پاش ئه‌و گۆرانكاریه زۆره‌ی
به‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌كه‌دا هاتووه و تیایدا كێشه‌ی زۆربه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی چیهان چاره‌سه‌ر كراوه، گه‌لی كوردیش له عێراقدا
ئاواته‌خوازبوو كۆتایی به كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی بهاتایه، چاوه‌ڕوان
بوو له هێزه سیاسیه نوێكانی گۆڕه‌پانی عێراق و ده‌وڵه‌ته
ده‌سه‌ڵاتداره كاریگه‌ره‌كان و (به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو
له‌و گوناهه مێژووییه گه‌وره‌یه‌ی ده‌رهه‌ق به كورد كرا له‌سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی رابردوو) كه ئه‌و گوناهه بسرنه‌وه و ماڵ بگه‌رێننه‌وه بۆخاوه‌ن
ماڵ و به‌پێی یاسا و په‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس بدرێ به‌م گه‌له، به‌ڵام وا كه‌ڕه‌تێكی تر گوناهی مێژوو
دووباره بووه‌وه له ئاست ئه‌م میلله‌ته وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته
له ئه‌ستێره‌یه‌كی تردا بژی و به‌ده‌ر بێت له مافه مرۆیه‌كان و یاسا
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه.
له‌م
رۆژانه‌دا ڕه‌شنووسی ده‌ستوری نوێی عێراق ده‌رچووه و گفتووگۆكهرانی كوردی
پێی قایل بوون، ئه‌و ده‌ستوره سه‌ر له نوێ كوردستان به عێراق
ده‌به‌ستێته‌وه و تروسكاییه‌ك روناكی تیادا به‌دی ناكرێت بۆ پاشه رۆژێ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵكو دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌فه‌رمی گرێدانی و
به‌ستنه‌وه‌ی به نه‌خشه‌ی عێراق له ژێر سێبه‌ری هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی نا
بنه‌ره‌تی.
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم وه‌ك ده‌ربڕی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆخوازانی كوردستان و
نوێنه‌ری 1750000 ئیمزا و ده‌نگی %98 گه‌لی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، چه‌ند
یاداشت و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و ئیداره‌كانی به
ئاكام گه‌یاندووه و چه‌ختی له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی كردووه له پاڵ
خاڵه گرنگه‌كانی تردا:
1.
جێگیركردنی به‌ندێك له‌ده‌ستوری عێراق بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌ی
خۆنووسینی خۆی له رێگای ڕیفراندۆمێكی راسته‌و خۆوه (به بێ خۆ
به‌ستنه‌وه به مه‌رجی به‌دیهێنانی فیدرالییه‌ت) .
2.
دیاری كردنی سنووری كوردستان و گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان بۆ
باوه‌شی نیشتمان.
له‌ده‌ستوری نوێی عێراقدا ئاماژه به خاڵی یه‌كه‌م نه‌دراوه بهلكَو
كوردستان كهرهتێكی تر لكێنراوهتهوه به عێراق و فیدرالیهتێكی ئیداری
سنوورداری پێ به‌خشراوه.
خاڵی
دووه‌م ته‌نها ئاماژه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 58 ی یاسای كاتی عێراق
ده‌دات و هیچ زامنێك نییه بۆ دیاری كردنی سنووری نه‌خشه‌ی كوردستان،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كوردستان به كه‌لتوور و سیما تایبه‌تیه‌كه‌ی
خۆیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌ستورێك كه له زۆر برگهدا نزیكه له
یاساكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست و كۆنتریش.
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم (ده‌ره‌وه‌ی ووڵات) ئه‌و ده‌ستوره ره‌تده‌كاته‌وه
و په‌سه‌ندی ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستورێكه دووره له‌و داخوازی و
ئامانجانه‌ی خه‌باتی بۆ كردووه، دووره له ئاستی داخوازی %98ی
ده‌نگده‌رانی گه‌لی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و هیچ زامنێكی یاسایی تیا به‌دی
ناكرێت بۆ ئایندهی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ناگاته ئاستی
قوربانییه‌كانی 182000 ئه‌نفال و 5000 شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و 8000 بارزانی و
وێرانكردنی 5000 گوند و شار و شارۆچكه وئه‌و قوربانیانه‌ی به‌خشیویه‌تی
به درێژایی مێژووی خه‌باتی.
ئێمه
وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم هه‌ڵگرانی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ئازاد،
ئه‌م ده‌ستوره به ده‌ستورێكی عێراقی ده‌خوێنینه‌وه و له خزمه‌تی
عێراقدایه وهیچ هه‌نگاوێكی پراكتیزی تیادا به‌دی ناكه‌ین بۆ دیاری كردنی
مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورد و هێنانه‌كایه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ،
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگی بۆ ناده‌ین وخوازیارین جه‌ماوه‌ری كوردستانیش
هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و روه‌وه دهربرن.
بزووتنه‌وه‌مان ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه و له هه‌موو
بوارێكدا فاكته‌رێكی پۆزه‌تیف ده‌بێت بۆسهقامگیركردنی گیانی ته‌بایی و
ئاشتی و چه‌سپاندنی بیروباوه‌ره دیموكراسییه هاوچه‌رخه‌كان له
كوردستاندا و به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باتی درێژ خایانی پشت به‌ستوو به
ڕه‌وایی داخوازیه‌كانی گه‌لی كوردی به‌ش خوراو، چه‌كی ده‌ستیشمان مافه
مرۆییه‌كان و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌ی
خۆنووسینی گه‌لانه له رێگای ڕیفراندۆمی راسته‌و خۆوه.
ده‌ست
له‌ناو ده‌ست به‌ره‌و به‌دیهێنانی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی كوردستان _ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
2005. 9. 2
|