ا 
            

 

ئاڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ یاری زانه‌ دێرینه‌کان ... ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی

 

 (عوسمانی جه‌یران) عوسمان عه‌لی ساڵح له‌ ساڵی 1951 دا له‌ شاری سوله‌یمانی گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌ له‌ دایك بووه‌. كاك عوسمان وه‌ك هه‌موو منداڵێك زیاتر خولیای وه‌رزشی هه‌بوو وه‌ك یاری تۆپی پێ زۆربه‌ی کاته‌کانی سه‌رده‌می منداڵی و لاوی به‌ یاری کردن بردۆته‌ سه‌ر.

تاوه‌کو وای لێهات تیپێکی لا کۆڵانیان دامه‌زراند به‌ ناوی تیپی هه‌ڵمه‌ت که‌ له‌و کاته‌دا ته‌مه‌ن ی‌ 13 ساڵ  بوو،یاری زانێکی به‌رگری زۆر باش بوو، تیپه‌که‌یان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن دا بوو تاوای لێهات له‌ زوربه‌ی کۆڵانه‌کانی تر ناویان ده‌رکرد، هه‌ر بۆیه‌ زۆر که‌سی تر له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی تره‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ کردن و تیپه‌که‌یان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند پاشان ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆ تیپی نه‌وروز  تیپه‌کایان چه‌ند جارێك به‌شداریان کردووه‌ له‌ خولی تیپه‌ میللییه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی شاری سوله‌یمانی  له‌ خوله‌کاندا پله‌ی باشیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، چونکه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا تیپه‌ میلیه‌کان زۆر به‌هێز بوون  ناچار له‌گه‌ڵ تیپی جوانڕۆ بوون به‌ یه‌ك و ناوی تیپه‌که‌یان گۆڕی بۆ تیپی یه‌کگرتوی سه‌روو، یاریگایه‌کی بچوکیان هه‌بوو نزیك گردی مامه‌ یاره‌، له‌ فه‌تره‌یه‌کی که‌مدا یاریگاکه‌یان کرد به‌ قوتابخانه‌ تیپی سه‌روو به‌ره‌و نه‌مان چوو. کاك عوسمان په‌یوه‌ندی کرد به‌ یه‌کێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌کانی ئه‌وکاته‌ که‌  ئه‌ویش تیپی مه‌وله‌وی بوو که‌ تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌ یاری کردن له‌ سه‌ر ئاستی تیپه‌ میلیه‌کان زۆربه‌ی کات پله‌ی زۆر زۆر باشیان هێناوه‌ وه‌ك پله‌ی یه‌که‌می،زۆربه‌ی یاری زانانی تیپ یاری زانی یانه‌ی سوله‌یمانی بوون به‌ڵام کاك عوسمان یاری زانی یانه‌ی سیروان بوو، تاوه‌کو ساڵی 1981 یاری ده‌کرد بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی،به‌هۆی شه‌ڕی عێراق ئێران ناچار ڕوی کرده‌ هه‌نده‌ران له‌ ساڵی 1982 دا له‌ ووڵاتی سوید گیرسایه‌وه‌. یانه‌ی سیروان ی ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌  زۆر به‌ خێرای پێش که‌وت له‌ هه‌موو بواره‌کانی وه‌رزش دا وای لێهات یانه‌ی سوله‌یمانی نه‌ی توانی  ململانی وه‌رزشی بکات له‌ گه‌ڵیاندا نا چار ئیداره‌ی یانه‌ی سوله‌یمانی ئه‌و کاته‌ که‌وتنه‌ بیان و گرتن به‌ یانه‌ی سیروان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌رڕێگایه‌ك بێت یانه‌که‌یان پێداخه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان خۆیان نزیك کرده‌وه‌ له‌ به‌عس یان بوون به‌عسی بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌ گڵاوه‌کانیان هه‌موو ئامانجی به‌ر پرسانی ئه‌وکاته‌ نه‌مان و داخستنی یانه‌ی سیروان بوو. به‌درۆوه‌ به‌یانێکیان ده‌رکرد وبڵاویان کرده‌وه‌ که‌ گوایه‌ هه‌ردوو یانه‌ یه‌کیان گرت بۆ به‌هێز کردنی وه‌رزش، پاشان ئیداره‌ی یانه‌ی سوله‌یمانی موڕتاح بوون به‌ داخستنی یانه‌ی سیروان به‌ربه‌ره‌کانی نه‌ما له‌ نێوان یانه‌دا بگرو بکوش هه‌ر یانه‌ی سوله‌یمانی خۆیان بوون هه‌ر که‌سێکیان به‌دڵ نه‌ بوایه‌ ئه‌گه‌ر چاکترین یاری زانیش بوایه‌ داغڵیان نه‌ده‌کرد وایان کرد یاری زان به‌ مه‌جبووری یاریان بۆ بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ دوای نه‌مانی یانه‌ی سیرون ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ وه‌رزش به‌ ره‌و لاوازی ده‌چوو.

ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌وه‌رزشیان بردووه‌ به‌ڕێوه‌ ئێستاش زۆربه‌ی زۆری هه‌مان خه‌ڵکن که‌وا ئێستاش به‌ر پرسی وه‌رزشن له‌ شاره‌که‌دا. من تێناگه‌م کاتی ڕژێمی به‌عس ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ بوون قه‌د نه‌مان بیست ڕۆژێك بگیرێن یان ئازار بچێژن له‌ سه‌ر ده‌می به‌عس دا ئێستاش هه‌مان که‌س وهه‌مان ده‌موچاو هه‌مان ناو له‌ پێش زۆر که‌سه‌وه‌ن نازانم به‌رپرسانی ئێستای کورد چی دڵێکیان به‌م جۆره‌ که‌سانه‌ خۆشه‌ نازانم چاویان شینه‌ یان زۆر خه‌بیرن له‌ وه‌رزشدا بۆیه‌ له‌ هه‌موو کاتێکدا هه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ن له‌وه‌تی ئه‌مانه‌ وه‌رزش ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌ وه‌رزش قوڕی دراوه‌ به‌سه‌را له‌ کوردستاندا هیوادارین کۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دڵسۆزو وه‌رزش کاری پاك بێنه‌ مه‌یدانی وه‌رزشه‌وه‌، تا که‌ی ئه‌وانه‌ به‌ر پرس بن فه‌سادی ئیداری و مالی هه‌ر ئه‌وان بوون زۆربه‌یان دوکانی که‌لوپه‌لی وه‌رزشیان هه‌بوو له‌ به‌‌غداده‌وه‌ که‌لوپه‌ل ئه‌هات بۆ یاری زانه‌کان پاش گه‌شتنی له‌ دوکانه‌کانیادا ده‌یان فرۆشته‌وه‌ ده‌یان ووت هیچ نه‌هاتووه‌له‌ کۆتای دا هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغی بۆ کاك عوسمان ده‌خوازین.

 ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی‌ یاری زانی هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی کۆن

تێبینی

‌هه‌ر یاری زانێکی دێرین یان تازه‌ پێگه‌شتووی کورد له‌ کوردستان یان له‌ هه‌نده‌ران ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیم له‌ گه‌ڵدا به‌ستن بۆ بڵاو کردنه‌وی ژیان نامه‌ی وه‌رزشی خۆیان ده‌توانن به‌م ناو نیشانه‌و ژماره‌ی ته‌له‌فون

په‌یوه‌ندیم له‌ گه‌ڵدا ببه‌ستن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و زانیاره‌کانتان. ئیتر زۆر سوپاس بۆ سایته‌ کوردیه‌کان

به‌ تای به‌تی ئه‌و سایتانه‌ی که‌ نوسراوه‌کانمان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

ano_ Amin @Hotmail. Com

0046 40 948904

0046 736238127