ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی 500 مه‌تریدا هه‌میشه‌ دۆڕاندویه‌تی ... مه‌حه‌مه‌د زراری

 

له‌ مێژووی (50) ساڵه‌ی شه‌ڕه‌کانی ڕابردووی، وه‌ک کۆریا، ڤێتنام، لاوس و که‌مبۆدیا. به‌ هۆی درێژخایه‌نی شه‌ڕه‌کان و، کورتی گۆڕه‌پانی مه‌یدانی شه‌ڕی 500 مه‌تری. به‌هه‌زارها بریندار و کوژراو، ملیارده‌ها دۆلار خه‌رجی شه‌ڕ. له‌شکری ئه‌مریکا ناچار کراوه‌. به‌خۆرایی و خێرایی مه‌یدانی جه‌نگی شه‌قام و کۆڵان به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانی چۆڵ بکات و له‌ وڵاته‌که‌ بکشێته‌وه‌. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاورێک له‌ دوایی خۆی بداته‌وه‌، ماڵئاوایی له‌ هاوپه‌یمانه‌کان بکات. له‌ ئه‌نجامدا وڵاته‌کان پارچه‌ پارچه‌ کران. pizza  وه‌ک پیزا ئه‌مریکا له‌ کات و ساتێکی که‌مدا توانی رژێمه‌ بۆگه‌نه‌که‌ی سه‌دام و دار و ده‌سته‌ی له‌ناوبه‌رێت. خه‌ریک بوو حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی و وابه‌سته‌ به‌ خۆی دروست بکات.

پێویستی به‌ هاوپیمانیه‌تی کورد نه‌ما و، ویستی کێشه‌ی کورد بۆ حکومه‌ته‌ تازه‌که‌ی عیراق زینده‌ به‌چاڵ بکات. جارێکی تر له‌ پشته‌وه‌ له‌ جیاتی خه‌نجه‌ر به‌ شمشێر پشتمان کون کات. پاڵه‌په‌ستۆیی خسته سه‌ر کورد و، ده‌ستی دایه‌ کاروباری کوردستان. ئاڵا و په‌رچه‌می کوردستانیان له‌ ده‌وروبه‌ری که‌رکوک به‌ کورد هێنا خواره‌وه‌. هه‌موو سه‌یته‌ره‌و نوقته‌ی پشکنینان له‌ کوردستان پێ لابردن.

چه‌نده‌ها لێپسراوی کوردییان له‌ نێوان شاره‌کان له‌ کاتی هاتووچۆکردنیاندا، ده‌گرت و چه‌کییان ده‌کردن. سه‌ریان ده‌کردنه‌ ناو (گوش و فه‌رده‌ی ڕه‌ش) له‌ کاتی ده‌ستگیرکردنیاندا.

فه‌للوجه‌یه‌کان جێگاتان به‌ هه‌شت و جه‌هه‌نه‌میش له‌ من پیرۆز.

ده‌ست پێ کردنی کاری تیرۆریستی به‌رامبه‌ر له‌شکری ئه‌مریکایی و حکومه‌ته‌ تازه‌که‌ی عیراق، ئه‌مریکای سه‌رمه‌ست له‌ دوای سه‌رخۆشییه‌وه‌، که‌وته‌ سه‌ر ئێشی.

جارێکی تر ئه‌مریکا سیاسه‌تی خۆی له‌مه‌ڕ کورد گۆڕی. ئیدی زانی دوباره‌ پێویستی به‌ کورد ده‌بێته‌وه‌، کوردیش ووره‌یه‌ی گرته‌وه‌، ده‌ستی کرد به‌ دروست کردنی ماڵی خۆی. بێگومان له‌ بیرمان نه‌چێت سوپاسی له‌شکری ئه‌مریکا بکه‌ین، ته‌نها بۆ له‌نابردنی سه‌دام، ئه‌گینا هێشتا زه‌خت و زۆری له‌به‌رامبه‌رمان به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات مافمان که‌م بکاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی سونه‌ی عه‌ره‌ب نه‌رم ببێت و به‌ڕه‌شنووسی ده‌ستوور رازی بن.

ئه‌مریکا تێنه‌گه‌یشتووه‌، عه‌ره‌ب ته‌نها له‌ نا ئیتیفاقی له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئیتیفاق ده‌بن.

ئه‌وه‌ش به‌م مانایه‌ دێت هه‌موویان به‌به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئه‌مریکا ده‌که‌ن تا ده‌رکردنیان.

ئه‌مریکا هه‌رده‌م له‌ لێدوانه‌ فه‌ره‌میه‌کانی وتویه‌تی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تیرۆریستان سازش و دانوساندن ناکات. که‌چی کاتی گه‌رمایی ده‌گاتێ، وه‌کو جیوه‌ هه‌ڵده‌ستێت و ده‌که‌وێته‌ جموجۆڵ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانی. له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ گرووپی موقته‌دا سه‌در و ئێستاش گرووپی تیرۆریستی سونه‌کان به‌راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان ده‌که‌وێته دانوساندن و گفتوگۆ، لێره‌دا لاوازی ئه‌مریکا وه‌ده‌رده‌که‌وێت ده‌یه‌وێ په‌نجه‌ره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه‌ تا هه‌ندێ له‌ ‌هێزه‌کانی له‌م شوێنانه‌ی که‌ ناتوانێ پارێزگارییان بکات، چۆڵ کات.

بێگومان ره‌نگ و ده‌نگی شه‌ڕی عیراق له‌ شه‌ڕه‌کانی پێشووی ئه‌مریکا له‌ ڤێتنام و کۆریا ده‌چێت. تا ئێستا زیاتر له‌ (1800) سه‌ربازی کوژراوه‌، نزیکه‌ی (15000) پانزه‌ هه‌زار برینداری جۆراو جۆر. مانگێ خه‌رجی شه‌ڕ زیاتر له‌ (6) ملیار دۆلار. ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ گه‌لی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ شه‌ڕه‌که‌دا که‌متر و که‌متر ده‌بێت.

زه‌لمای خه‌لیل زاده‌ سه‌فیری ئه‌مریکا له‌ عیراق، داخواز ده‌کات جارێکی دیکه‌ش ڕه‌شنووسی ده‌ستووری عیراق ده‌ستکاری بکرێته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی دڵی عه‌ره‌بی سونه‌ رازی بکرێت.

ئه‌گه‌ر کورد ده‌ستبه‌رداری کوردایه‌تیش بێت، عه‌ره‌ب واز له‌ شه‌ڕی ئه‌مریکا و کورد ناهێنێت.

کورد له‌مه‌ و دوا نابێت سازش له‌سه‌ر فاریزیه‌ک (،) له‌ نێو ره‌شنووسی ده‌ستووری عیراقدا بکات.

داوامان له‌ سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌یه‌، که‌ له‌وه‌ زیاتر خۆمان ماندوو نه‌که‌ین، مافی گه‌له‌که‌مان له‌ ڕه‌شنووس که‌م نه‌که‌ینه‌وه‌. ئه‌م هه‌موو هاتوو چووانه‌ش بۆ به‌غدا، بێگومان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌. چونکه‌ تیرۆریستان ساتێک پشوو ناده‌ن بۆ له‌ناوبردنمان. کورد ده‌ڵێ (جه‌ره‌ی ئاو له‌ رێگای ئاوێ ده‌شکێت) .

 ئه‌مریکایه‌کان ده‌ڵێن: (له‌ کاتێکی دیار، و شوێنێکی دیاردا، فه‌رست ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و‌ فه‌رسه‌ته‌ سوودی لێوه‌رنه‌گیرێت له‌ کیس ده‌چێت. ئه‌م فه‌رسه‌ته‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ با بیقۆزینه‌وه‌، به‌ فیرۆی نه‌ده‌ین تا له‌ ده‌ستمان ده‌رنه‌چووه‌) .

ئه‌مریکا هه‌تا هه‌تا ناتوانێ سه‌بری هه‌بێت، ده‌یه‌وێ په‌نجه‌ره‌یه‌کی خۆ دزینه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر بۆ له‌شکره‌که‌ی بدۆزێته‌وه‌، له‌م شوێنانه‌ی که‌ ناتوانێ به‌رگری له‌ خۆی بکات، ته‌نها کوردستان، جێگای دڵنیاییانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه‌ سه‌ریگرت، جگه‌ له‌ دابه‌ش بوونی عیراق چاره‌یه‌کی تر نامێنێت، جێگای سه‌رسووڕمان نییه‌، ئه‌مریکا هه‌ر له‌زووه‌وه‌ ئه‌م پلانه‌ی داڕشتووه‌.

سوپای کۆریای باشووری هێناوه‌ته‌ کوردستان، ئه‌گه‌ر ڕۆژێ کار گه‌یشته‌ جیابوونه‌وه‌. ئه‌وان ده‌توانن گه‌وره‌ترین ته‌جروبه‌ی سنوور پاراستن به‌ کورده‌کان ببه‌خشن، چونکه‌ له‌ دابه‌ش بوونی هه‌ردوو کۆریادا، خاوه‌ن ته‌جروبه‌ن.

ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی دووری (5) کیلۆمه‌تر و (15) کیلۆمه‌تر و (5000) کیلۆمه‌تری هه‌میشه‌ سه‌رکه‌توو ده‌بێت.

ستۆکهۆلم 4. 9. 2005

gara_z@hotmail. com