1/7/2005 سوێد
سه‌رۆک و سه‌روه‌ر ... ئاسۆ بیاره‌ی
که گوێم له هاوڵاتیان
ده‌بێت، بێ هه‌ق و ناهه‌ق، بێ بۆنه و بۆنه‌وه، له‌شار و دێ، له بازار و
گه‌ڕه‌ک، له سه‌ربان و بنبان، له بناغه و سهردیواران، له باخچه‌ی ئاژه‌ڵ
و منداڵان، له هۆڵی خۆێندکاران و گۆڕپانی بێکاران، له تاریکی و به‌ر گڵۆپی
ڕه‌نگاوڕه‌نگ، له کێوان و دۆڵان، له حوجره و گه‌شتی حه‌ج، له وشکایی و
ده‌ریاکاندا، له پانتایی ده‌شته‌که‌ی هه‌ولێردا، له بان قه‌ڵاوه، له سه‌ر
قیر و ته‌پوتۆزی شاره‌زووردا، له په‌نای
ته‌ویله و کارگه‌کاندا، له کڕێوه و گوڵه جاڕی به‌هاردا و. . . ناوی
سه‌رۆکی کوردستان ده‌هێنیت، سوپاسی ده‌که‌ن، له خوا ده‌پاڕێنه‌وه ته‌مه‌ن
دریژبێت، سه‌روه‌ربێت، ده‌ستخۆشکه‌ری لێ ده‌که‌ن، وێنه‌کانی به‌دارو
دیواردا، به لاسه‌ری بێشکه‌ی ساواوه، بهکۆشک و ته‌لاره‌وه، بۆیان بکرێت
به قوبه‌ی ئاسمانه‌وه هه‌ڵی ده‌واسن، هێنده پیرۆزده‌که‌ن و گیانیان له
به‌رپێی وه‌کو مه‌ڕی خێر ڕاده‌خه‌ن، مانای هیچ شتێکی ترنادات، بێجگه
له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات پاسیڤه و خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆی نییه،
مافی هه‌ڵبژاردنی نیه و زمانی له ئاست گۆڕانکاریه‌کان لاڵه.
تاکه که‌سه‌کان له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وادا چالاک نین و سه‌رۆکه‌کانیان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان وه‌کو
ده‌سماڵێک به‌کاریان دێنن. تاکه‌که‌س ده‌بێته به‌شیکی بڕیاری سه‌رۆک و
سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌کو گیان له‌به‌رێکی ئازاد و بزوت له ده‌ست ده‌دات و
ئامێرێکی سستی لێ په‌یداده‌بێت، چاوه‌کانی، ته‌نها سه‌رۆکی فه‌رمانده
ده‌بینێت و باڵای سه‌رۆک ئه‌لبومی مێشکی زه‌وت ده‌کات.
په‌تای سه‌رۆک
په‌رستی، نه‌ک داهێنان له که‌سه‌کاندا له کۆمه‌ڵگه‌ی دواکه‌وتوودا
ده‌کوژێت، به‌ڵکو چه‌رخی پێشه‌وه چونی کۆمه‌ڵگه له کارده‌خات و ئه‌نجام
سه‌رکرده‌کانی تووشی شکستی ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵگه‌کانی
ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا، له به‌ر ئه‌وه‌ی تاکه‌که‌س تیایاندا مافی وه‌رگتنی
بڕیارههیه، له پرۆسه جیاجایاکاندا، له دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێرنا،
سه‌رۆکه‌کان بێجگه ڕۆڵی به‌ڕیوه‌بردن، هیچ مافێکی دییان نیه، تا ماوه‌یه‌کی
زۆریش نامێننه‌وه و کوڕاو کوڕیان چاوه‌ڕیی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
نابن، ڕۆژانه له نوێ بوونه‌وه‌ن. سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئێمه، به‌مردنی
خویان، جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌کانیشیان شل ده‌بێته‌وه و دووچاری شکستی ده‌بن.
لێره‌دا نامه‌وێ باسی
گه‌لانی تر و فاکته‌ری ده‌رکی بنووسم، به‌ڵام ئه‌زموونی شۆڕشه‌کانی کورد
باشترین به‌ڵگه‌یه، که له دوای له ناوچونی سه‌رکرده‌که، بزوتنه‌وه‌که چۆکی
پێدراوه و بڵاوه‌ی کردووه،گرتنی ئۆجه‌لان زیندوترین به‌ڵگه‌یه، که
گه‌وره‌ترین پشتیوانی هه‌بوو له ناو چوارپارچه‌که‌ی کوردستاندا، که (پ‌ک‌ک)
ی دابه‌زه‌ویدا و بزافی کوردی باکوری لاوازکرد. کردیه قوربانی ڕزگارکردنی
خۆی.
بۆیه تا ڕۆژێک
که‌متر، باسی پیرۆزی سه‌رۆک بکرێ، ده‌سه‌ڵاتی که‌م بکرێته‌وه، هه‌نگاوێک له
سه‌رکه‌وتن نیزیک ده‌بینه‌وه و دواڕۆژێکی ڕوناکتر چاوهنواڕمان ده‌کات.
ڕه‌نگه من ئه‌و
کاته‌م نه‌بێت که چه‌ند کاتژمێرێک سه‌یری که‌ناڵه کوردیه‌کان بکه‌م
(مه‌به‌ستم 4 که‌ناڵه کوردیه‌که‌یه) ، ده‌بێ ناوی سه‌رۆک له هه‌موو
جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کدا بهێنرێ. شوردنه‌وه و بێزارکردنی میشکی بینه‌ران،
بهههزاربارهکردنهوهی ناوی سه‌رۆک، بێجگه دواکه‌وتن له گه‌لانی تر هیچی
ترمان پێ نابه‌خشێت.
ئێمه ئه‌گه‌ر لافی
کۆمه‌ڵگه مۆدێرن لێ ده‌ده‌ین، ده‌بێ کار‌و هه‌ناگوی بۆ هه‌ڵبێنین، لێ
مۆدێرنیزم ته‌نها ئوتۆمبێلی جوان و پیاسه‌ی ئێوارانی پارکه‌کان نییه،
باڵه‌خانه‌ی چه‌ند نهۆم نیه. کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ڕابه‌ره‌کانمان به‌ڕاستی
ئاوڕێک له پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ و دیموکرات بده‌نه‌وه و گوێڕایه‌ڵی
هێزه بزوێنه‌ره پێشکه‌وتنخوازه‌کان بن.
هیوادارم هه‌ندێ
لهسهرکردهکانمان ته‌ماشای که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان بکه‌ن، جا ئه‌وسا خۆیان
له نیزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌م ڕاستیه ده‌بن که چه‌ند ناویان بێهوده
ده‌هێنرێت له کردنه‌وه تا داخستنی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیان.
ئه‌گه‌ر خۆشیان له‌م
ڕاستیه نه‌ده‌ن و گوێیان کهڕبکهن، ئه‌وا دیاره بڕیاری خۆیانه که ناو و
وێنه‌کانیان، پێشگر و پاشگره له سیاسه‌ت و پرۆگرامی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان، یان
که‌ناڵه‌کانیان بۆ خۆیان ته‌رخان کردوه، ئه‌وسا گله‌ییش له جهماوهرناکهن
که سه‌یر ته‌لفیزیۆنی نه‌ته‌وه‌کانی ترده‌کات.
|