ڕاشکاوی خاڵه‌کان*. . . ئه‌نوه‌ر عه‌لی مه‌حمود

 

به‌ پێ ی باری جوگرافی وباری مێژوویی زینده‌گیمان که‌ به‌ هاوسێی چه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کی جودا قبوڵین، هه‌ر له‌ دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌ وه‌ک قوله‌ گیای نه‌گبه‌تی، بووین به‌ ژێر پای تاوێره‌ به‌ردی ڕژێمی ئه‌ونه‌ته‌وه‌ هاوسێیانه‌وه‌،،ئێمه‌ش مینا گه‌لی کورد قبوڵمان بێ یانا، ژه‌هراوی کلتووری ئه‌وان ڕژاوه‌ته‌ سینه‌ی ژیانمانه‌وه‌ ده‌کرێ بڵێن ئه‌و کلتوورانه‌ له‌ئێمه‌وه‌ زۆر دوورن و هه‌رگیز شیاوی پێک هاته‌نه‌وه‌یان نییه‌ له‌ته‌ک ئێمه‌دا دیاره‌ هۆکاری ئه‌م ئاشنابوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ چکۆڵه‌ی ئێمه‌، قاپی و ده‌روازه‌ی له‌سه‌ر پشته‌ بۆ هه‌مووان وێڕای نه‌بوونی سه‌ر‌نج وچاوێکی پڕ له‌ ڕووانین وه‌کوو پێویست به‌هه‌نێی سنووره‌کاندا!

هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه‌ ده‌یان گرووپ وتاقم وخۆ فرۆش و کۆنه‌ به‌عسی دزه‌ بکه‌نه‌ نیشتیمان وکه‌م تازۆر باری گوزه‌رانی خه‌ڵک هه‌راسان بکه‌ن، به‌تایبه‌ت پیاوانی به‌عس که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای حوکمیانه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر لافای سه‌ر که‌سایه‌تی کورد بوون به‌ڵکو به‌ قه‌لاچۆی هه‌موو ژیان بوون له‌ کوردستان هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای کردوو تا هه‌نووکه‌ش هه‌موو تاکێکی کورد به‌ چاوی به‌عسیان له‌ هه‌موو عه‌ره‌ب ڕه‌چه‌ڵه‌کێک بڕوانێ! به‌ڵام ئاسووده‌ خۆمان دواتر ئه‌وه‌ بوو له‌ پاش ڕاپه‌ڕین به‌ یه‌کجاری له‌ژه‌هراوی ئه‌وان دوور که‌وتینه‌وه‌ وبه‌ڵام له‌ کن خۆمان له‌ پای ئازادی ده‌یان گرووپ و شانه‌ و ڕێکخراو سه‌ریان هه‌ڵدا و

به‌ داخه‌وه‌ ده‌ڵێم هه‌ندێک له‌وانه‌به‌هاوکاری به‌عس ده‌جوڵانه‌وه‌ و درووست ده‌بوون، هه‌ندێکی تریش دوای لێدانی 11/9/2001 وه‌ که‌ ئه‌مریکیه‌کان ها‌تنه‌ کوردوستان هۆی درووست بوون و سه‌رهه‌ڵدانیان ده‌توانم له‌م خاڵانه‌داکۆ بکه‌مه‌وه‌ شه‌ڕی ناخۆ، یان بێ ئاگایی ئه و دوو پارته‌ له‌ گه‌ل و سه‌ر قاڵبوونیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیانه‌وه‌ گه‌مارۆی ئابووری ڕژێم و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و هاوکات دارای پارته‌کانی خۆشمان که‌ ده‌دران به‌ ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی جه‌نگ

·         بۆشایی سیاسی

·         به‌تاڵه‌ وبێ ئیشی

·         هاری نه‌کردنی گه‌نجان و دابین نه‌کردنی ئاسووده‌ییان

·         له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌

·         نه‌بوونی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بۆ هوشیاری کۆمه‌ڵ

·         نه‌بوونی ڕاده‌ی ڕۆشنبیری له‌ناو هه‌موو چینه‌ جیا جیاکانی کۆمه‌ڵدا

·         بێ سه‌لیقیی وکه‌م دیده‌یی له‌ درووست بوونی کۆمه‌لگا

·         نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی ته‌واو

·         نه‌بوونی سێبه‌رێ له‌ زانست وپه‌روه‌رده‌ ومامه‌ڵه‌کردنێکی تاریک له‌ له‌مامه‌ستاکانیانه‌وه

·         ‌په‌روه‌رده‌ نه‌کردنی مناڵ به‌ دروستی و شاردنه‌وه‌ی جۆرێ

·         له‌ حه‌قیقه‌ته‌کان ی ژیانیان

·         به‌رچاو گرتنی کۆمه‌ڵ له‌ ئاستانه‌ی زانست وته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م

·         نه‌بوونی ڕۆشنبیری له‌ ده‌زگاکانی پۆلیس وئاسیشدا

·         ووشکایی خه‌ڵک له‌ئاست خۆشه‌ویستی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌دا

·         هه‌ڵکشانی گرانی که‌ل وپه‌ل و خانووبه‌ره‌ وکه‌م بژێوی کۆمه‌ڵ وه‌کو پێویست

·         چڕی دانیشتوون به‌ شێوه‌یه‌کی ناسرووشتی له‌ناو شاره‌کاندا و  هاوکات ئاپووره‌ی خێزانه‌کان له‌ خانوویه‌کدا

·         ئاوه‌دان نه‌کردنه‌وه‌ی کوردوستان به‌ته‌رزێکی مۆدێرن هاوچه‌رخ

·         بوونی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دیموکراسی

·         پێشێل کردنی هه‌موو ئه‌و زه‌مینانه‌ی ئاره‌زوویه‌ک به‌ نێر ومێ ده‌به‌خشن (کبد الجنسی)

·         که‌مته‌ر خه‌می پارتی و یه‌کێتی له‌گرنگی دانیان به‌ بیری نه‌ته‌وایه‌تی

 ئه‌مانه‌ وگه‌لێ هۆکاری تر بوونه‌ته‌ وه‌لانانی لاوانی تاکی کۆمه‌ڵ له‌ناو کۆمه‌ڵ دا دواجار به‌ داخه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌ریم ئه‌و بانده‌ی دیاری نه‌کرد که‌ل دووایه‌دا ده‌سگیر کران له‌ کوێوه‌ دروست بوون وکێ هاوکاری یه‌که‌میان بوون دوا جار هه‌ر هێنده‌ ده‌ڵێم ئه‌وهۆکارانه‌ ده‌بنه‌ باعیسی سه‌رلێشێوانی لاوان وهه‌ڵخه‌ڵه‌تانیان بۆ ناوگرووپه‌سه‌رڵیشێواوه‌کان دوا جار ئاسووده‌ی بۆ گه‌ل ونیستیمان

ئه‌نوه‌ر عه‌لی مه‌حمود

ته‌موزی 2005