بۆرۆس سووید

Omed954@hotmail. com

 

مناڵی ڕوخسارم مناڵ كه‌ره‌وه‌ ... ئومێد محه‌مه‌د

 

مناڵێك بووم

زوو خۆم دایه‌ ده‌ست گه‌وره‌ بوون

به‌قه‌دی مناڵیمه‌وه‌

زه‌مه‌نێكی كورت مامه‌وه‌

ئه‌و ده‌مانه‌ی

ماڵه‌كه‌میان كرده‌ شه‌ڕگه‌

من سروودی

م= ئاشنا وه‌ره‌

ئه‌ڕژانده‌ نێووهزرمه‌وه‌

ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی

پیاوه‌پچكۆله‌كان

چه‌پڵه‌یان ده‌كوتی

منیاخه‌كه‌مم ئاوئه‌دا

تا گوڵ بگرێ

خه‌ریكی چاو ڕه‌ش كردنی

ووشه‌كانم بووم

له‌وێ لێووی شیعره‌كانمم سوور ده‌كرد

ڕۆژانی هه‌ینیشم دانابوو

بۆ دیتنی هاوڕێكانم

ئێوارانیش سلێمانی ئه‌ی ڕژاندمه‌نێو

خۆیه‌وه‌

ئه‌و كات سه‌رم

ئازاری جه‌نگ سپی نه‌كرد بوو

هاوكێشه‌كان نه‌شێوا بوون

مارشاڵه‌ كۆنه‌كان

نه‌ڕژا بوونه‌ سه‌رشه‌قام و

قسه‌ قۆڕه‌كانیان

دیواری شاری پڕ نه‌كرد بووله‌شه‌رم

ئه‌و كات وه‌ك ئیستا

جگه‌ره‌

حه‌زه‌كانی نه‌ده‌كوژانده‌وه‌

مناڵی

ئه‌ی خۆشترین

ساته‌كانی بێگه‌ردی

ئه‌ی ساده‌ترین

ماناكانی ژیان

ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌

سنووری گه‌وره‌بوون نایه‌ڵێ

ئه‌زانم

ئه‌م ده‌رده‌ ده‌م باته‌

لێواری كه‌شتێكانی نه‌گبه‌تی

ده‌م باته‌ نێو ماڵه‌كانی پڕی

حه‌و سه‌ڵه‌ی چوونه‌ به‌ربارانم نایه‌ڵێ

نامه‌وێ گه‌وره‌ بوون

پڕم كه‌ له‌وه‌رزی به‌رائه‌تی خۆت

پڕ پڕی له‌ به‌رائه‌ت

تۆ به‌میهرترین ئه‌و وه‌رزه‌ی

تاكه‌كان پێكه‌وه‌ كۆ ده‌كه‌یته‌وه‌

گه‌وره‌بوون تۆ ڕه‌ق ترین ئه‌و وه‌رزه‌ی

كه‌كۆكان ده‌كه‌یته‌ تاك و

تاكه‌كان به‌خه‌م ده‌كوژی