کێشه‌ی په‌نابه‌ران له‌نێوان هۆکاری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیدا.
. . عه‌تای مه‌لا که‌ریم
هه‌ر له
بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری هۆکاری ئابوری و سایسی هه‌بووه به‌ر
له هه‌ر هۆکارێکی دیکه‌ی وه‌ک مافی مرۆڤ و یارمه‌تی و فریاکه‌وتن و شتی
له‌و بابه‌ته. به‌ریتانیا ژماره‌ی دانیشتوانی له ماوه‌ی دوو جه‌نگه
جیهانییه‌که‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
هه‌میشه پێویستیان به هێنانی خه‌ڵکانی دیکه بووه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشاییه مرۆییه‌و بهگهڕخستناین له کارگه‌و کارخانه‌و خواردنگاکانیاندا
و یان وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن خزمه‌تاین بکه‌ن و شه‌قامه‌کانیان بۆ گسک بده‌ن!
پێده‌چێت له
قۆناغێکدا ڕه‌شپێسته‌کانیان هێنابێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له قۆناغێکی
دیکه‌شدا خه‌ڵکی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا‌و به‌تایبه‌تی هیند و پاکستان و
بهنگهلادش. ئه‌وان چون له‌وێ بانگه‌شه‌یان کردووه بۆ هێنانی کرێکاری
هه‌رزان و وه‌ک من ئاگادارم کرێی گه‌شتی فڕۆکه‌و پێویستی نیشته‌جێبوونیشیان
بۆ دابینکردون و ڕێگای کارگه‌کانیان نیشانداون و پێیشیان ووتون ده‌توانن
له نزیکی خۆیان په‌رستگا دروستبکه‌ن و که له‌کار هاتنه‌وه له‌وێ هه‌ر
که‌س به شێوه‌ی خۆی خوا یان هه‌ر شتێکی دیکه که ئه‌و به پیرۆزی
ده‌زانێت بیپه‌رستێت، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک بیر له سیاسه‌ت و میاسه‌ت و
مه‌سه‌له‌ی دیکه نه‌که‌نه‌وه چونه‌ک بڤه‌یه.
ئه‌وانیش تا
ئه‌ودواییه هه‌ر وایان کردووه، به‌ڵام ڕاکێشانی هه‌رچی زیاتری که‌س و
کار‌و خێڵ و عه‌شره‌ته‌کانیان و بوونی ئاین به ته‌وژمێکی توندڕه‌وی و
ته‌شه‌نه‌کردنی بیروباوه‌ڕی تیروریستی له‌ناو گه‌نجه‌کانیاندا، که بێگومان
بێجگه له ئاین به چه‌نده‌ها هۆکاری ڕه‌گه‌زپه‌ستی و هه‌ڵاواردنی نه‌ژادی
و نا یه‌کسانی بههێزکراوهو ئاین ته‌نها ڕوکه‌شی مه‌سه‌له‌که‌یه نه‌ک
ناوه‌رۆک و هۆ (لێره‌دا بواری شیاکرکردنی نییه) ، ترسێکی بۆ نه‌ته‌وه‌ی
پیرۆزی ئینگلیز دروستکردووه که ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک جۆر بن و له
چه‌ند خاڵێکی ووڵاتدا چه‌ق ببه‌ستن پێده‌چێت زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌کان هه‌بێت؛
پهزهکانیش هه‌ر شتێک زه‌ره‌ری بۆیان هه‌بێت ده‌بێت لهباڕه بخرێت.
باشترین چاره بۆ
به‌رگرتن له‌و لافاوی ڕاکێشانی خزم و که‌س و چه‌قبه‌ستنی تایه‌فه‌گه‌ری جیا
له ئینگلیز له سه‌رزه‌مینی پیرۆزی ئینگلیزه‌کاندا که ته‌نانه‌ت
هیتله‌ریش نه‌یتوانیوه ده‌ستی چه‌په‌ڵی بگه‌یه‌نێتێ، بیرکردنه‌وه بوو له
قبوڵکردنی یاسای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1998 دا
قبوڵیانکرد و خستیانه ژێر چارج (شه‌حن) تا له‌ساڵی 2000دا بوو به یاسا‌و
ده‌ستیانکرد به جێبه‌جێکردنی. به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه ئه‌وه‌ی دێته
وڵاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه بۆ کارکردن نایه‌ت و کۆچبه‌رێکی ئابوری
نییه به‌ڵکو لێقه‌وماوێکی سیاسییه‌و ئێمه‌ش وه‌ک پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و
سه‌رکرده‌ی مرۆڤدۆستان ده‌یگرینه خۆ.
له‌ڕاستیدا پیاو حه‌ق
بڵێت ئینگلته‌ره له کۆنه‌وه داڵده‌ی گه‌لێک زانای گه‌وره‌ی داوه که
له نێوانیاندا کارل مارکسم له‌بیره، له‌و بواره‌دا نابێت نمه‌ک به
حه‌رام بین. به‌ڵام وه‌رگرتنی خه‌ڵک به لێشاو به ناوی په‌نابه‌رانی
سیاسیه‌وه هۆکاری ئابوری و سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر که‌سێک
لێیان به ئاگا بێت وابزانم تاوانێکی نه‌کردووه. ئه‌م په‌نابه‌ره
نوێیانه له کورده‌وه بیگره تا سۆماڵی و له به‌رازیلییه‌وه بیگره تا
چینی؛ ڕه‌ش و سپی و قاوه‌ییان تێدایه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان نییه که ببنه
یه‌ک توخم و ئه‌گه‌ری زیانیشیان بۆ په‌زه‌کان زۆر دووره.
له ساڵی 2002 د ا
ڕاده‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه گه‌یشته به‌رزترین ئاستی و ڕۆژنامه‌کان کردیان
به بنێشته خۆشه‌ی ژێر دانیان و له‌ولاشه‌وه پارته شۆڤێنی و
نه‌ته‌وه‌ییه توندڕه‌وه‌کان کردیان به هه‌راو ووتیان: کوره فریا که‌ون
ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که ناپلیۆن و هیتله‌ر خه‌ونیان به داگیرکردنییه‌وه
ده‌بینی ئه‌وا هه‌ر به کڵاو گیراو به‌ناوی لێقه‌وماوانه‌وه داگیرکرا.
پارتی کرێکاران
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چوو، هیچ چارێکی دیکه‌ی نه‌بوو بێجگه له وه‌رگرتنی
لێشاوێکی باش خه‌ڵک بۆ خستنه‌گه‌ڕیان له کارگه‌و کارخانه‌و کشتوکاڵ و
بواری خواردن ئامادهکردنداو دوای ئه‌وه‌ش بانگه‌وازی: که‌س وه‌رناگرین و
ئه‌وانه‌ش که لێره‌ن به‌م زوانه ده‌یان نێرینه‌وه. ده‌ستاین کرد به
ڕه‌فزکردنی خه‌ڵک و بهبهرچاویشیانهوه ئه‌و خه‌ڵکه ده‌چوو به ته‌زویرو
به فرت وفێڵ ده‌ستی ده‌کرده‌وه به کارکردن؛ باجی ده‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی
ناوی هه‌بێت له لیستی باجدهراندا. هاتن ڕاوێژیان به سه‌رمایه‌داران و
خاوه‌ن کاره‌کان کرد، ووتیان ئێمه کاری ڕه‌ش قه‌ده‌غه ده‌که‌ین به‌و
جۆره ده‌توانین به‌ر له لێشاوی په‌نابه‌ران بگرین، ئه‌وانیش ووتیان به
قوربانه نه‌که‌ن، کاره‌کان په‌کیان ده‌که‌وێت.
ئه‌م باره به‌و
جۆره مایه‌وه؛ ده‌وڵه‌ت ده‌یزانی که زیاتر له 100 هه‌زار که‌س به ڕه‌ش
کارده‌کات و له ساڵێکیشدا ته‌نها ژماره‌یه‌کی یه‌کجار که‌میان
بهرلێدهگرت. له‌ولاشه‌وه ئاماره‌کان ده‌یانووت ئه‌م ووڵاته پێویستی به
600 هه‌زار کرێکاری بیانی هه‌یه.
هاتنی ژماره‌یه‌کی
زۆر ووڵاتی هه‌ژارو داماو بۆ ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی وه‌ڵامی هه‌موو
پرسیاره‌کانی دایه‌وه. خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه ده‌هێنین بۆ کارکردن، ئه‌وان
نه مافی په‌نابه‌رییان هه‌یه‌و نه مه‌سره‌فیان تیاده‌که‌ین. ئه‌وان هه‌ر
نه‌بێت چاویان شینه‌و قژیان زه‌رده‌و هه‌ر تۆزێک زمانیان زانی شه‌یتانیش
له خه‌ڵکی ووڵات جیایان ناکاته‌وه. ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی
موسوڵمانه‌کانه‌وه که ئه‌گه‌ر خۆیشیان تیرۆریست نه‌بن ئه‌گه‌ری
هه‌ڵهێنانی به‌چکه تیرۆریستیان هه‌یه، له‌و مه‌سه‌لانه زۆر دوورن. به
که‌مترین کرێ کارده‌که‌ن و زۆرترین کاژێر به‌کاریان بهێنه هێشتا هه‌ر
ئه‌وان مه‌منونن. 40 پاوه‌ند له هه‌فته‌یه‌کدا که کرێی دوو کاژێر کاری
ئینگلیزێکهو کرێی ڕۆژێکی کوردیك یان ئه‌فغانییه‌که له مهڵدۆڤیاو
لاتڤیاو ڕۆمانیا ڕه‌نگه کرێی یه‌ک مانگی به‌ڕێوه‌به‌رێک بێت!
ئێستا ئه‌م میوانه
نوێیانه جێگایان به میوانه کۆنه‌کان له‌ق کردووه‌و کوردیش ده‌ڵێت: میوان
ڕقی له میوانه‌و خانه‌خوێش له هه‌ردوولا!
|