بۆ شاسوار بابان ... دایكی مێرخاس

 

ئه‌و بازنه‌یه‌ی به‌ بۆچونی تۆ

باغه‌یه‌

وه‌كو ده‌یلێیت

دڵنیا به‌ له‌ كن ئێمه‌ په‌لكه‌ زێرشینه‌ی

به‌هاره‌

هێمای شادی پرشنگی جوانی ده‌به‌خشێت

ئه‌و پێنوسه‌ی كه‌ تۆ پێت وایه‌

خۆ فرۆشه‌

باش دیاره‌ له‌كن خه‌لكو

ئێمه‌ مانان

ئه‌و پێنوسه‌ سه‌دان شه‌ونخونی دیوه‌

له‌ هه‌مبه‌ری

 پیرۆزترین دۆزی

جیهان

كه‌سی راستگۆ زمان پێیه‌

لای جه‌نابت وه‌كو دیاره‌

وته‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن

راستی حه‌قه‌ وه‌كو باوه‌

حه‌قیش تاڵه‌

لێره‌دا من ده‌ڵێم ئه‌مه‌یان

 كاڵای به‌ باڵای

شاسواره‌