یه‌كێتی زانایان كۆڕێكی به‌رفراوانی بۆ زانایانی ئایینی هه‌ولێر
ئه‌نجامدا
به مه‌به‌ستی كاراتركردنی رۆڵی زانایانی ئایینی له‌مه‌ڕ پرسه
هه‌نووكه‌ییه‌كان رۆژی شه‌مه 10/9/2005 مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان به
هه‌ماهه‌نگی لقی
هه‌ولێر كۆڕێكی فراوانیان بۆ زانایانی ئایینی ناو شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا،
له
ده‌سپێكی كۆڕه‌كه‌دا شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری
زانایان
به‌خێرهاتنی زانایانی كرد و ، به زانایانی ئایینی راگه‌یاند كه یه‌كێتی
زانایان هه‌ر لۆ
خۆیانه‌وه‌یه و هه‌ر بۆ خۆشیانه و ، ئه‌و كۆڕه‌شی هاوكات له‌گه‌لڕ
داگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی
ئه‌یلول و ، تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له شۆڕشی ئه‌یلول كه
مه‌لا شان به
شانی پێشمه‌رگه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد و هاوخه‌م و هاوسۆزی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، ده‌بێت
ئێستاش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان ئه‌و رۆڵه مه‌زنه‌ی هه‌یان بوو، پاشان
تیشكێكی خسته سه‌ر
گه‌وره‌یی شۆڕی مه‌زنی ئه‌یلول كه هه‌وڵێكی نه‌پچڕاوه‌ی كوردستان و
سه‌ركردایه‌تییه پڕ
له حه‌كیمانه‌كه‌ی بوو، بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و مافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی. له كۆتاییدا
گووتی ده‌بێت هه‌موومان له‌و ده‌ستووره شاره‌زا بین و به پیر به
ده‌نگه‌وه‌چوونیه‌وه
بڕۆین و ، چونكه ئێمه هه‌موو خاڵه‌كانی ئه‌و ده‌ستووره ده‌زانین به
پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستووره‌كانی پێشوو كه
حكومه‌تی
ئیستیبدادی به پێی هه‌وه‌سی خۆیان
دائه‌نا.
پاشان به‌ڕێز شێخ موحسین موفتی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان
وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكیدا ئه‌وه‌ی گه‌یاند كه پێویسته
زانایانی ئایینی له
هه‌موو قۆناغێكدا ئه‌رك و رۆڵی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، به‌وه‌ی وه‌ك پێشوو
مزگه‌وت و ته‌كیه و خانه‌قا و شوێنه پیرۆزه‌كان بكه‌نه مه‌ڵبه‌ندی
خزمه‌تگووزاری میلله‌ت و وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌ڵكی
بۆ به پیره‌وه‌چوونی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هان
بده‌ن، هه‌روه‌ها گووتی: زانایانی ئایینی هه‌میشه هه‌وڵیانداوه خزمه‌تی
ئیسلامی به
راسته‌قینه‌یی بكه‌ن و ، ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌ولڕ ده‌ده‌ین
په‌یامی راسته‌قینه‌ی
زانایانی ئایینی له خزمه‌تكردنی ئایین و وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به
باشترین شێوه
بگه‌یه‌نین و ، بۆ ئه‌م كارانه و وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی زانایان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك له
پشتتانه‌وه‌یه‌ن، پاشان گله‌یێكی ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد
به‌وه‌ی راگه‌یاندنی
عه‌ره‌بی هه‌میشه هه‌ولڕ ده‌دات ده‌نگی به‌ناو مه‌لایه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه
كه ته‌واو شۆڤینیه و ،
هیچ كاتیش ئاماده‌نین گوێ له ده‌نگی مه‌لای مه‌زڵومی كورد بگرن كه ده‌نگی
راسته‌قینه‌ی
موسڵمانانی كوردستانه.
پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له وته‌یه‌كیدا رۆڵی زانایانی ئایینی له بواری
نه‌ته‌وه و ئه‌ده‌ب و نووسین و ناساندنی كورد به به‌رچاو له قه‌ڵه‌مدا و
، نموونه‌شی به‌به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا
عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس هێنایه‌وه، ئێستاش زانایان هه‌مان ئه‌و رۆڵه
ده‌بینن به‌تایبه‌تی
بۆ به‌په‌رچدانه‌وه‌ی كاری تیرۆر و تیرۆریستان و ، وه‌ستان له به‌رامبه‌ر
وڵاته بێگانه‌كانی
وه‌كو توركیا كه ده‌یه‌ویست بێته ناو خاكی كوردستان و ، پاشان رۆڵی
دیاریان له كاتی
هه‌ڵبژاردنی كوردستان و عێراق، ئینجا هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆڵی زانایان
ئێستا زۆر
قورس‌تر و ئه‌ركه‌كه‌ش زۆر گرانتره، ئه‌گه‌ر زانایانی ئایینی به ئه‌ركی
راسته‌قینه‌ی خۆیان
هه‌ڵبستن ئه‌وا نه كه‌سانی تووندڕۆ ده‌توانن به پێی هه‌وه‌سی خۆیان
ته‌فسیر بۆ ئیسلام
بكه‌ن و نه خه‌ڵكانی دیكه‌ش ده‌توانن له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
گله‌یی له زانایان
بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵنه‌ستین نابێت گله‌یی ئه‌وه‌ش
بكه‌ین كه ئێمه
پشتگوێ خراوین.
مه‌لا هیچ كات نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات خه‌ڵكێك رێنمایی
بكات ده‌بێت به خۆی به ئه‌ركه نیشتیمانی و ئایینیه‌كه‌ی هه‌ڵبستێت،
چونكه مه‌لا
گرنگترین شوێن كه مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و دایه،
بۆیه خزمه‌وتكردنی
گه‌ل و نیشتیمان واجبێكی ئایینیه پیچش ئه‌وه‌ی واجبێكی نه‌ته‌وه‌ی بێت،
رۆڵی ئێمه
ده‌بێت زۆر دیارتر بێت له رۆڵی زانایانی شیعه و سووننه‌ی عه‌ره‌ب كه
ئێستا ده‌سته‌ی
زانایانی ئیسلامی سووننه ئه‌وه‌نده‌ی داوای ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆ
عێراق ئه‌وه‌نده
داوای ناسنامه‌ی ئیسلامی ناكات.
پاشان هاته سه‌ر باسی وتاره‌كانی هه‌ینی كه
ده‌بێت وتاره‌كانمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌نووكه‌ییه‌كان بێت وه‌ك ده‌ستوور
و مافی مرۆڤ و مافی
نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵبژاردن و روو به رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان و
هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی
رۆژانه دێنه پێشه‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی دین كاری تووندڕه‌وی ده‌كه‌ن
ئه‌وانه دوورن له
ئایین و ئه‌وانه هیچ كات ئاماده نین له‌گه‌لڕ زانایانی ئایینی دابنیشن،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
خه‌ڵكیش گله‌یی له زانایانی ئایینی بكات ئه‌وا زانایانیش گله‌یی خۆی
هه‌یه به‌وه‌ی
ئێستاكه پشتگوێ خراون.
پاشان دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووان را و سه‌رنجی خۆیان
ده‌ربڕی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئاكره‌یی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان
وه‌ڵامی
پرسیاره‌كانی دایه‌وه و به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی داگیرسانی شۆڕشی مه‌زنیئه‌یلول
پیرۆزبایی له
قیاده‌ی كوردی و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان كرد و داواشی له زانایانی ئایینی
كرد له
وتاره‌كانی هه‌ینیندا هانی هاووڵاتیانی كوردستان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن له
پڕۆسه‌ی
ده‌نگدان بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه به‌شی هه‌ره زۆری مافه‌كانی
گه‌لی كوردستانی
تێدا ده‌سته‌به‌ر كراون. . |