وه ڵامێک بۆ. . . مه‌لاجه عفه‌ر گوانی

 

مه‌رگ و ئاگر یان ئیسلام

زۆر له مێژه‌ پابه‌ندی ئیسلامم

گومڕای فه توا و ته‌فسیراتیانم

من خه‌لیفه‌ بووم و

په‌یامی ئیسلا م و هه‌ڕه‌شه‌کانی قورئانم پێ بوو

ئه‌ی نه‌تان بینی

شمشێری ده‌ستم هێزم بوو

سوره‌ته‌کانی

هه‌شت پێ و، جندۆکه‌م پێ‌بوو مانگا، ئاژه‌ڵ، تاڵان، مێلوره،

سه‌رده‌مێکه له خه‌وی غه‌فڵه‌ت ڕاچله‌کیوم و

هه‌ست به خۆم ده‌که‌م ئێستا

به‌ڵام دیاره‌ ئێوه‌ش نه‌خوێنده‌وارن و!!!!!!

عه‌ره‌بیش نازانن

بۆ نابینن

شاره‌کانمان بۆته‌ مۆڵگا‌ی

شێخ و، ده‌روێشه‌ مل‌هوره‌کان سه یدو،،بت‌په‌ره‌ستانی شیعه‌ و، سونه‌

مێزه‌ر به‌سه‌ر و ده‌ڵنگ ‌کورته‌کانیش

به چه‌ن وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی شڕه‌وه‌ چاوبه‌ستیان کردووین

وه‌ک توتی داستانه‌ پڕ خوێناویه‌‌کانی خوله‌فای ڕاشدینمان بۆ ده‌گێرنه‌وه‌

ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه

ئای له‌و ده‌نگه‌ ناحه‌ز و تۆقێنه‌ره‌

به‌یانی رام‌ئه‌چڵه‌کێنێ و

توانای کپ کردنه‌وه‌م نیه

له‌ هه‌ر گۆڵان و شیو و دۆڵێک‌دا مزگه‌وتێ هه‌یه‌

به هه‌زاران پارچه‌ زه وی خاکی شه‌هیدان خه‌ڵاته‌ بۆ موسڵمان

به ئاو به سامان به ووزه ‌ی فراوان

"سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی" وه‌ک ده‌ڵێن کورد بوو

ئه‌ویش هه‌ڵگری هه‌ستی عه‌ره‌بی و

ئاڵا تاریکه‌که‌ی موسته ‌سلیمات بوو

زیندووکه‌ره‌وه‌ی ام‌العربیه‌ و

داگیرکه‌ر‌ی قدس بوو

هه‌ر ره‌نگ‌دانه‌وه‌ی خۆفرۆشێکی وه‌ک ئه‌و بوو که وا ئێستا

فارسی گێل عه‌ره‌بی فاشیست و، تورکی دڕنده‌ و،

بوونه‌ته‌ داگیرکه‌ری کوردوستان

ناوه‌که‌ی شه‌رمه‌زارم ده‌کا

ناوه‌که‌ی سیمایه‌کی ڕه‌شه‌ و دراوه‌ به‌‌‌ سه‌ر مێژویی گه‌له‌که‌ما

ئه‌ی من وبگن امهاتل الکراد!!!

به‌سه‌ ئیتر به‌سه‌ ئیتر

بۆ هه‌زار و چوار سه‌د ساڵه یاری به مێشکمان ده‌که‌ن

بووینه ته کۆیله‌ و کڕنووش به‌ری خاکی لم و به‌ده‌ویه‌کان

به‌سه‌ ئیتر

ڕۆژی پێنج فه‌رزه‌ و هه‌ڤده‌ ڕه‌کاته‌ سه‌رمان پێ‌ دائه‌نه‌وێن و

ڕوومان پێ وه‌رده‌گێرن به ره و ڕووی که‌سانێ که

جۆگه‌له‌ی خوێنیان له که‌له‌ی گه‌له‌که‌م دروست کرد

ئه‌ی بێ‌هه‌ستان!

وا مه‌زانن که مێژوو بێ‌ئاگایه‌ له تاوانه‌کانتان

مێژو هه‌رگیز هه‌ڵه‌ ناکا و

ئاگاداری غه‌زوه‌ و ئه‌نفال و به‌خشینی هه‌زاران کچ و ژنی کورده‌

به موسته‌سلیمانی ده‌ریان دوورگه‌ی نێربازانی عه‌ره‌بی و میسری و سعودی. .

ئه‌و تاوانانه‌ی ئێستا و له ده‌ورانی خاتم النسا و عایشه‌ی ته‌مه‌ن 9 ساڵ

عومه‌ری کوری جه‌لاد و عه‌لی باوکی خوێنرژان کردووتانه

مێژوو ئاگایه‌ و ئاگاداری شمشیری ده‌ستی چه‌په‌ڵتانه‌ که

ملی ملیۆنه ها مرۆڤی سه‌ری ئه‌م زه‌ویه‌تان پێ په‌راندوو و

به زۆری شه‌ یه‌تمانتان به عه‌ره‌بی پێ‌هێناین

" انا انزلنا حکما عربیا"

دڵنیا بن رۆژێ دێ

گه‌ردنی پڕ له تاوانتان رووبه‌رووی دادگایی دژ به مرۆڤایه‌تیتان که‌نه‌وه‌ و

ببنه‌ نموونه‌ی جیهان

نازی و،به‌عسییه‌کان وه‌ک عوسمانلی و،

سلێمانی/پایزی/ ٢٠٠٣ تووژه ڵه