ڕێپێوانه‌كه‌ی شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری له نێوانخواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و
قسه‌ی نوسه‌ره حزبیه‌كاندا ... سه‌یوان خه‌لیل
سه‌رنجام دوای
چوارده ساڵ بێده‌نگی جه‌ماوه‌ری شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری ڕژانه سه‌ر
شه‌قامه‌كان بۆ داواكردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان، ئه‌و ڕێپێوانه‌ی
ڕۆژی 7/9 كه له شاری كه‌لار ئه‌نجامدرا به‌ر ئه‌نجامی ئه‌و
ناعه‌داله‌تیانه بوو كه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كرێت و
به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و قوربانیدانیان وه‌كو پێویست له به‌ر چاو
نه‌گیراوه، هه‌روه‌ك پێشڕه‌وی ئه‌و ڕێپێوانه كۆمه‌ڵه‌ی به مه‌ده‌نیكردنی
كه‌لار ڕزگاری و كۆمه‌ڵه‌ی گۆڕان بوو، هه‌ر وه‌ك لای هه‌مووان ڕوون و
ئاشكرایه ئه‌و ڕێپێوانه‌ی جه‌ماوه‌ری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری توندوتیژیه‌كی
زۆری به خۆوه بینی و بریندار بوونی 25 كه‌سی لێكه‌وتووه له جه‌ماوه‌ر و
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. له كۆتایی ئه‌و ڕێپێوانه‌دا كۆمه‌ڵێك قسه و باس
له لایه‌ن میدیاكانه‌وه كراوه و كۆمه‌ڵیك نوسه‌ریش به مه‌به‌ست چه‌ندین
وتاریان به ناوی خۆیان و به ناوی خوازراوه وه بڵاوكردۆته‌وه و
هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵێك كادری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی به هه‌ر مه‌رامێكی
تایبه‌تی خۆیان، ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه بۆ مرامی تایبه‌تی خۆیان، هه‌ر
بۆیه وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی به
مه‌ده‌نیكردنی كه‌لار و ڕزگاری و یه‌ك له ڕێكخه‌رانی ڕێپێوان پێم باشه
ئه‌م وتاره بنوسم لایه‌نه شاراوه‌كانی ڕێپێوانه‌كه و پاشان ئه‌نجام و
كاری داهاتووشمان بخه‌مه ڕوو. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م
پێكردووه گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی سوتماك و مه‌ڵبه‌ندی خه‌بات و تێَكۆشانی
ده‌یان ساڵه‌ی شۆڕشی كوردی بووه، و له‌م پێناوه‌شدا بووه به سوته‌مه‌نی
و باجی ئه‌و خه‌باته‌ی خۆی داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له دوای دروست بوونی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م ناوزچه‌یه په‌راوێزخراوه و ئاوڕی
پێویستی لێَنه‌دراوه‌ته‌وه، وه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له ماوه‌ی چوارده
ساڵی حكومه‌تی كوردیدا بێده‌نگ بووه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو
ناعه‌داله‌تیه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه له ڕووی خزمه‌تكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش
بووه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه چیتر ناحه‌قیه‌كان قه‌بوڵ
نه‌كه‌ن و به شێوازی مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن وه یه‌ك
له‌و شێوازه مه‌ده‌نیانه ڕێگه‌ی ڕێپێوان و خۆپیشاندانه بۆ داواكردنی
مافاكانمان، سه‌ره‌نجام هه‌لی ڕێپێوان بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌رمیان ڕه‌خسا و
ئه‌و هه‌موو بێ مافیه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه كراوه
گه‌یشته ترۆپكه و بڕیاری ڕێپێوان درا ته‌نیا بۆ داواكردنی سه‌ره‌تاییترین
مافه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك كاره‌با و ئاو‌و سوته‌مه‌نی، كه به‌ڕاستی به هۆی
كه‌می و نه‌بوونی ئه‌و شتانه‌وه به ته‌واوی ژیان له خه‌ڵكی ئه‌م
ناوچه‌یه سه‌ندرایه‌وه، ئێمه له كۆمه‌َله‌ی به مه‌ده‌نیكردنی كه‌لار و
ڕزگاری به هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی گۆڕان بووین به پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر و
ڕێپێوانێكمان ئه‌نجامدا له ڕۆژی 7/9، سه‌رتا كۆنترۆڵی ڕێپێوان له ده‌ستی
ئێمه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ڕێپێوانه‌كه‌دا بوو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی
قایمقامی كه‌لار ئاماده نه‌بوو گوی له خواسته‌كانی خه‌ڵك بگرێت و بێته
نێو جه‌ماوه‌ر و وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر بداته‌وه و دوای و
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆش كه تا ئێستاش له نێو فه‌زایه‌كی دواكه‌وتوودان
و به‌شێكن له كلتوری دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و كه‌م ته‌جروبه‌ن له
ئاست بزوتنه‌وه‌جه‌ماوه‌ریه‌كان وڕێپێواندا به شێوازێكی توند و
نامه‌ده‌نیانه پێشوازیان له نوێنه‌رانی ڕێپێوانه‌كه كرد، ئه‌مه وایكرد
گرژی و ئاڵۆزی له نێوان جه‌ماوه‌ر وهێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا دروست بێت
وه جه‌ماوه‌ر ئاماده نه‌بوو به‌رده‌م قایمفامیه‌ت جێ بهێلێَت هه‌تاوه‌كو
وه‌ڵام به خواست و داواكاریه‌كانی نه‌درێته‌وه، وه هێزه‌كانی ئاسایشی
ناوخۆ ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد بۆ بڵاوه پێكدرنیان، كه ئه‌م
كاره‌یان زۆر دووره له فه‌زایه‌ك كه ناوی لێ بنێیت دیموكراسی و ئازادی
له‌ڕاده‌ربڕین و مافی مرۆڤ، هه‌ر حاڵ له‌و كاته‌دا جه‌ماوره به‌ردبارانی
قایمقامیه‌تیان كرد و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به ته‌قه كردن بڵاوه‌یان
پێكرا به‌ڵام جه‌ماوه‌ر هه‌ر سور بوو له سه‌ر خواسته‌كانی و ده‌ستی به
شه‌ڕه به‌رد كرد، ئا له‌و كاته‌دا ئێمه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ڕێپێوانه‌كه
كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌رمان له ده‌ست ده‌رچوو، وه ئه‌مه وایكرد چه‌ند كه‌سێكی
نه‌فس نزم و گێره‌شێوێن خۆیان بخزێننه نێو ڕێپێوانه‌كه‌وه و ئاراسته‌ی
ڕێپێوانه‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی خواسته مه‌ده‌نیه‌كانی ئێمه كه‌وته‌وه، وه
هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری، له دوای ئه‌م
ڕووداوه‌وه چه‌ند نوسه‌رێك كه ده‌روێشی ده‌ستی چه‌ند حزبێكی سیاسین ئه‌م
هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه، له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا به بێ
ئاگادارییه‌كی باش بۆ خۆیان حوكمی زۆر كوێرانه ده‌ده‌ن و زۆرێك له‌و
نوسینانه ئاراسته له خواست و داخوازیه‌وه ده‌به‌ن و ده‌یكه‌ونه
مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی، هه‌ر بۆیه ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌ك ڕوونكردنه‌وه
ده‌نوسم:
1ـ به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و نوسینانه‌وه ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ
ئاراسته‌یه‌كی سیاسی نه‌بووه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی خه‌ڵكی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قبوڵ نه‌كات و داوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵات بكات به‌ڵكو
خه‌ڵكی داوای خزمه‌تكردنی باشتر و به تایبه‌ت دابینكردنی ئاو‌و سوته‌مه‌نی
و كاره‌بای كردوه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
2ـ له چه‌ند
وتارێكدا نوسراوه كۆمۆنیسته‌كان له ڕێزی پێشه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌دا بوون،
نه‌خێر ئه‌مه زۆر دوره له ڕاستیه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی كۆمۆنیسته‌كان
سوكایه‌تیه به ئیش و كاره‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها سوكایه‌تیشه به
بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی گه‌رمیان كه خه‌ڵك و كۆمه‌ڵه‌ی به مه‌ده‌نی
كردن پێی هه‌ڵسان نه‌ك ڕیزی پێشه‌وه كۆمۆنیسته‌كان بن.
3ـ له زۆرێك له
وتاره‌كاندا جه‌خت كراوه‌ته له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دژ به گه‌نده‌ڵی
ئیداری ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدااوه، ڕاسته گه‌نده‌ڵی ئیداری سه‌رتاپای
كوردستان به ده‌ستیه‌وه ئه‌ناڵێنێت به هه‌ردوو ئیداره‌كه‌شه‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م ڕێپێوانه دوور و نزیك دروشمه‌كانی و
داواكاریه‌كانیشی په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی ئیداریه‌وه نه‌بووه و، ته‌نیا
بۆ ئاو‌و كاره‌با و سوته‌مه‌نی بووه.
هه‌روه‌ك له كۆتایدا
ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن غه‌دریان له
كۆمه‌ڵه‌ی به مه‌ده‌نیكردن و گۆڕان كردووه و له هیچ نوسینَێكدا ناوی
كۆمه‌ڵه وه‌ك پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر نه‌هاتووه، له كاتێكدا، كۆمه‌ڵه به‌م
كاره پیرۆزه هه‌ڵساوه.
هه‌روه‌ك ڕوونی
ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی به مه‌ده‌نی كردنی كه‌لار و ڕزگاری و
جه‌ماوه‌ری كه‌لار ڕزگاری سورین له سه‌ر داخوازیه ڕه‌واكانمان وده‌ست له
خه‌باتی مه‌ده‌نیانه هه‌ڵناگرین و بۆ به دیهێنانی خواسته‌كانمان و
ئیراده‌ی نه‌پساوه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان زۆر به‌رز و پێرۆزه و جارێكی تر
قبوڵی ناعه‌داله‌تی ناكات.
سه‌یوان خه‌لیل
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی به مه‌ده‌نیكردنی كه‌لار ڕزگاری |