كه‌ركوك
8\9\2005
له ژێر سێبه‌ری سه‌رۆك بارزانی مه‌ینه‌تیه‌كانی كه‌ركوك سارێژ ده‌بی ...
كاوێزمه‌لاپه‌روێز
پێش ئه‌وه‌ی پێشنیار یان داواكارییه‌ك ئه‌گه‌ریش وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك
بۆچونێك
بخه‌ینه روو پێویسته قسه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌ربرینی ئه‌و بۆچونه
بكه‌ین،به‌وه
ده‌سپێده‌كه‌م له پاڵ برگه‌كانی تری وه‌ك فیدرالی،له‌سه‌ر ئاستی ئێراق
به‌ره‌سمی ناساندنی
زمانی كورد و مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سامانه سروشتیه‌كان خالی
هه‌ره‌گرنگ له
ره‌شنوسی ده‌ستوری ئێراق جێكردنه‌وه‌ی برگه‌ی 58ی یاسای كاتی ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌ته به
ئیزافه‌كردنی راپرسی له سه‌ر ئاینده‌ی شاره‌كه دوای ئاسایكردنه‌وه له
ره‌شنوسی
ده‌ستوره‌كه،ئه‌و برگه‌یه هه‌ر به‌ته‌نی كه‌ركوك ناگرێته‌وه به‌لكو
شوێنانی تریش كه به‌ر رق
و
سیاسه‌تی ته‌عریبی به‌عس كه‌وتوون، له‌م ووتاره‌م ناوی كه‌ركوك ده‌به‌م
وه‌ك ره‌مزێك بۆ
ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كانی تری كوردستان.
نكۆلی له‌وه ناكری سه‌ركردایه‌تی سیاسی
كوردستان به تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی چه‌ند په‌رۆشی ئاینده‌ی كه‌ركوكه و
پشكی شێر به‌ر
به‌رێزیان كه‌وتوه له داكۆكیكردن له‌م شاره و كه‌ركوكێكانیش بارزانی به
ئومیدی رزگاری
و
ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه ناهه‌مواره‌ی شار ده‌بینن بۆیه ئه‌رك سه‌ختر
ده‌بی بۆسه‌رۆك كه
هه‌م له‌م قۆناغه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌میش له خه‌می ئاینده‌ی
شاردایه ئه‌وه‌ی
مكورم ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوَنه ئه‌وه‌یه كه خه‌لكی كه‌ركوك سه‌رباری
ئینتمای سیاسی و
نه‌ته‌وه‌یان له چاوه‌نواری ئه‌وه‌دان كه سه‌رۆك له‌م ناهه‌مواریه و
دوای په‌سه‌ندكردنی
ره‌شنوسی ده‌ستووره‌كه له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان وئێراقه‌وه فریاد ره‌سی
یه‌كجاره‌كی
مه‌ینه‌ته‌یه‌كانی كه‌ركوك بێت،كه هه‌ر به هیمه‌تی وی نه‌خشه‌ی ئه‌و
هه‌نگاوانه‌ی كه له نه‌خشی
ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی باری شێواوی كه‌ركوك به دیار
ده‌كه‌وی
كێشراوه.
جارێكی تر له بابه‌تێكی تردا ئه‌وه‌مان خسته به‌ر چاو كه ده‌بی دام
وده‌زگاو ئۆرگانه‌كانی پارتی له خزمه‌تی ستراتیژ‌و رۆئیاو بیركردنه‌وه‌ی
روون و بێگه‌ردی
سه‌رۆكدا بن به‌تایبه‌ت له ئاست كه‌ركوك كه به داخه‌وه كه‌مایه‌سی زۆر
ده‌بینری و كه‌م
وكورتی گه‌له‌ك زۆر هه‌ن بۆیه سه‌رۆك ده‌توانی ده‌رگایه‌كی تر بۆ خزمه‌ت و
گه‌یشتن به
ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار واڵا بكات به‌سه‌ر كه‌ركوك و ئاینده‌ی كه‌ركوكێكان
كه درێغی
نه‌كردوه لی ئه‌مجاره بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوه‌كان بین
وخه‌لكیكه‌ركوك ئاماده‌و
سازبێت بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بریاره (نازانم كه‌ی) ده‌ست پی ده‌كات لی
تا كۆتایی
سالی (2007) دومایی پی دێت،.
كردنه‌وه‌ی
ده‌روازه‌یه‌ك له لایه‌ن خودی
بارزانیه‌وه له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه به‌رێزیان مه‌كته‌به‌ێكی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم له كه‌ركوك
بكاته‌وه بۆ چاودێری كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و هه‌نگاوانه كه
بریاره به ئامانجی
ئاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری به عه‌ره‌بكراو بنری و دواجار
گێرانه‌وه‌یان
بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان،وا ده‌زانم ئه‌گه‌ر بكری و مومكین بی:
كردنه‌وه‌ی
مه‌كته‌بی بارزانی له كه‌ركوك ده‌سپێكی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بی به‌و
ئاراسته‌یه كه هه‌موو لا
ده‌ڵنیاده‌بن كه‌شتی كه‌ركوك به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ده‌روات.
كردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی
بارزانی له كه‌ركوك خه‌لكی كه‌ركوك له ره‌شبینی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش
ده‌بات كه له ماوه‌ی
رابردوو له به ناو ئازادی كه‌ركوك له خولقاندنی ئه‌و دۆخه كه لایه‌نه
سیاسیه
كوردستانیه‌كانیش له كه‌ركوك به‌شداربوون له‌وه‌ی خه‌لكی كه‌ركوكیان توشی
نامرادیو ره‌شبینی
كرد،وه‌ك گوتم به قه‌ناعه‌ته‌وه دیلێمه‌وه ته‌نیا ئومێد بۆ كه‌ركوكێكان
سه‌رۆك
بارزانیه.
لایه‌نێكی تر گرنگی كردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی بارزانی له كه‌ركوك به لای
منه‌وه ئه‌و بایه‌خ و په‌رۆشیه‌یی سه‌رۆك بارزانی شوێن خۆی ده‌گری كه به
درێژایی
شۆربونه‌وه‌ی مێژووی چر بونه‌وه‌ی زولم ده‌رهه‌ق به‌م شاره سه‌رۆك
هه‌ڵویستی روون و
جوامێرانه‌ی هه‌بوه هه‌ر هه‌ڵوێسته به‌رزو پێرۆزه‌كانی سه‌رۆك بارزانی
ده‌رهه‌ق به
كه‌ركوك ئه‌و پیاوه‌ی وه‌ك سه‌رۆك و ساباتێك بۆكه‌ركوكێكان ده‌رخستوه
بۆیه هێزی
كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به جگه له رێگا گرتن له گه‌نده‌لی و خراكاری
ئه‌م و ئه‌و ده‌بێته
ده‌روازه‌یه‌ك بۆسارێژكردنی برینه قوڵه‌كانی خه‌لكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
هه‌ربۆیه
بۆچونه‌كه‌ی منیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك به د‌رك
كردن به‌و ئاڵوزیه كه
به‌عس به هێزو پاره‌ی زۆر و ساڵانێكی درێژ بۆ كه‌ركوكی خولقاند و دوای
پرۆسه‌ی به
ناو ئازادیش كه‌ركوك ره‌هه‌ندێكی تری له خۆ گرت كه جگه له دڵسۆزی و
حیكمه‌تی كورد به
خۆی باوه‌ر ناكه‌م ئێراقیه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیایش مه‌یلی
هاوبه‌شیكردنیان له
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوكدا هه‌بی وه‌ك پێویست و ئه‌وه‌ی كورد
گه‌ره‌كیه‌تی كه خۆی له
راستكردنه‌وه‌ی مێژووی پر له‌زولم و سته‌می رژێمه‌كانی بغدا ده‌بینێته‌وه
بۆیه ده‌بی
كورد به‌و ئاراسته و ئامانجانه هه‌نگاو بنی كه له رابردوو بۆ كه‌ركوك
قوربانی داوه‌و
له ئێستا‌و ئاینده‌ش هه‌ولی بۆ ئه‌دا كه ده‌بی هه‌وڵی ئه‌مجاره‌ی كورد
گۆرانی به‌سه‌ردا
بێت وجیاواز له كاری پتر له دووساڵی رابردووی له كه‌ركوك كه ناتوانین
ئه‌وه
بشارینه‌وه له ماوه‌ی پتر له دووساڵی رابردوو سیاسیه‌كانی ناو كه‌ركوك
فرسه‌تیان زۆر له
ده‌ست چووند و هه‌ڵه‌یان زۆر كرد كه ده‌كرا نه‌كری ئاخر هه‌نده‌ی خه‌ریكی
كێبركیی حزبی
بوون له‌سه‌ر خه‌لكی خراو و شتی تر كه ئێرا جێگای باسی نیه هه‌نده
په‌رۆشی ئه‌وه نه‌بوون
برینه‌كانی كه‌ركوك سارێژ بكه‌ن،بۆیه ته‌نی
سه‌رۆكه
سه‌رباری پركاری و مشولیه‌ت به
كاروباری كوردستان و ئێراقه‌وه ده‌توانی له ژێرسایه‌و سێبه‌ری حیكه‌ت و
دڵسۆزی بۆ
نه‌ته‌وه‌و و نیشتمان ئازاره‌كانی ئه‌هل و خاكی كه‌ركوك تیمار بكات.
ئه‌گه‌ر قبول بی ئه‌وه
د‌ڵێم باش وایه فایلی كه‌ركوك سه‌رۆك به خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات.
kawezparwez@yahoo. com
|