ده‌ست خۆش كاك مه‌ریوان. . نه‌جوا هه‌ولێری
ئه‌وه‌نده‌ی نووسینه‌كانی كاك
مه‌ریوان نهقشبهندیم خوێندبێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی واقعیانه و به
زمانێكی پاراو پرسه
سیاسیه‌كانی سه‌رگۆره‌پانی كوردستان و ناوچه‌كه شرۆڤه ده‌كات و سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌موو
ته‌شقه‌له و تهشهیرپێكردنهی كه چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی دواكه‌وتوی كینه
له‌دڵ به‌رامبه‌ری
ده‌كه‌ن ئه‌م به‌ڕێزه ئاراسته زانستیه جوانه‌كه‌ی له‌نوسیندا نه‌گۆریوه
و ئه‌وه‌ش به‌جۆرێك
ناحه‌زانی میلله‌تی كوردی هه‌راسان كردوه كه ته‌نها به هه‌وڵی
ناوزراندنی
نه‌وه‌ستن،به‌ڵكو به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه بابه‌ت بۆ سایته‌كان بنووسن، دوای
ئه‌وه‌ی جارێك
به پیاوی رژێم و جارێك به كۆمۆنیست و جارێكی دیكه به‌پاراستن وه‌سفیان
كرد،ئه‌مجاره كه‌سێك به‌ناوی (میر هۆشمه‌ند) له‌سایتی كوردستان پۆست
له‌داخی ئه‌وه‌ی
گروپێكی (هاوبیری) (میرهۆشمهند) كه‌وتۆته به‌رده‌ستی میلله‌ت و رۆژ
له‌دوای رۆژ حزبه
ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ریسوا ده‌بن و قوتیله‌ی
چراكه‌یان به‌ره‌و
كوژانه‌وه ده‌چێت،له‌داخی ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
مه‌ودای درۆ و ئامانجه
تیرۆرستیه گڵاوه‌كانی تاقمه ئیسلامیه‌كانی سنووردار كردوه و له
گۆشه‌یه‌كی داخراودا
گه‌مارۆی داون، ده‌بینم (میر هۆشمه‌ند) جارێكی دیكه هاتۆته‌وه
بهوێزهی
كاك
مه‌ریواندا و ده‌یه‌وێت به‌زۆری زۆرداری كاكی نه‌قشبه‌ندی بهێنێته قسه و
باس له31ی ئاب
بكات كه ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم و موتابه‌عه‌م كردبێت مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
بابه‌تی له‌سه‌ر
شه‌ری براكوژی نه‌نووسیوه و زۆرترین نوسینه‌كانی كاك مه‌ریوان له‌سه‌ر
ناته‌واوی و
كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو
حزب و ئیداره‌ی
پارتیه و ته‌نانه‌ت نه‌مبینیوه له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كانی یه‌كێتیش بنووسێت
و هه‌میشه
فهسادیهكانی ناو راگه‌یاندنی پارتی ده‌خاته به‌رده‌م خوێنه‌ران و
له‌چه‌ندین نوسینیدا
دزه‌كانی ناو پارتی رسوا كردوه و هه‌رچی نوسینێكی كاك مه‌ریوانم
خوێندبێته‌وه جگه له
ته‌رح كردنی واقیعێكی تاڵ و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كانی
ناو
كوردستان و ئاشكراكردنی ته‌ڵه‌كه‌بازی ئیسلامیه تیرۆرسته‌كان كه‌وه‌ك
ئاگری بن كا
ده‌یانه‌وێت ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌تی كورد له‌ناو ببه‌ن و حوكمی ئه‌شكه‌وت
به‌سه‌ر ئێمه‌ی
ئافره‌تان و هه‌موو كوردستاندا بسه‌پێنن شتێكیم تێدا شك نه‌بردوه دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌تی كورد بێت و باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی زۆر گران
له‌سه‌ر
راوه‌ستاوه،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی خوێنه‌ران و
هاوڕێكانی
مسۆگه‌ر
كردوه.
له‌كۆتاییدا وێرای ده‌سخۆشیم له‌كاك مه‌ریوان
نه‌قشبه‌ندی بۆ نووسینه كاریگه‌ره‌كانی!! به میر هۆشمهندو هاوفكرهكانی
ده‌ڵێم، نه
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د و نه مه‌لا ئهنوهرو نه سه‌لاحه‌دین به‌هادینی
رابهرتان به‌فریای تۆ و
حزبه لهرزۆكهكهت ناكه‌ون،بڕۆن به‌دوای وڵاتێكی تر و میلله‌تێكی تردا
بگه‌ڕێن
ئێوه‌ی ئیسلامی گڵۆلهتان كه‌وتۆته لێژی و شهرفرۆشتنتان به نووسه‌ره
خاوه‌ن
هه‌ڵوێسته‌كان و سوكایه‌تیكردن به‌حزبه كوردیه ره‌سه‌نه‌كان دوا كارتی
سوتاوتانه،به‌كاری
بهێنن و
بڕۆن. .
|