چی بۆ كه‌ركوك بكه‌ین؟ .... به‌شی دووه‌م ... عبدالرحمن
باوه‌گوڕگوڕی
بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و سیاسه‌ته
شۆڤینی یه حكومه‌تی عێراقی كوردی له گوند نشینه‌كانی ده‌ورووپشت
ده‌ركردوو عه‌ره‌بی لێ
نیشته‌جێ كرد،فه‌رمانبه‌ری كوردی له كۆمپانیای نه‌وت خانه‌نشین ده‌كرد یا
ده‌گواسته‌وه بۆ
هه‌ولێر و سلێمانی و خوارووی عێراق و عه‌ره‌بی له جێ یان داده‌مه‌زراند
له گه‌ڵ پێدانی
گه‌لێك ئیمتیازی وه‌كو خانوو،پاره،سلفه‌ی عه‌قاری…هتد تاكو وای لێ هات
به‌م دووای یه به
یه‌كجاری كوردی له كۆمپانیای نه‌وت و غاز نه‌هێشت به یادهیهك له كۆی
(12000) فه‌رمانبه‌ر
له كۆمپانیای نه‌وتی كركوك ساڵی (2003) ته‌نها (18) كورد مابوون. ئه‌م
كاره ره‌گه‌ز
په‌رستی نا مرۆڤانه‌یه له كۆمپانیای نه‌وته‌وه ده‌ستی پێ كرد و به گسك
ماڵی (كناس) شاره‌وانی ناو جاده‌كان له كه‌ركوك كۆتایی هات چونكه بۆ
دامه‌زراندنی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك
ده‌بوایه لیژنه‌ی ئه‌منی شار ره‌زامه‌ندی له سه‌ر بدایه هه‌ڵبه‌ته رازی
نه‌بوونی لیژنه‌ی
ئه‌منی شار بۆ كورد مسۆگه‌ر بوو.
له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه ده‌ستی به خانوو
دروستكردن له ناوهیاست گهیهكه كوردی یه‌كان به ناوی عه‌ره‌بی كرد
وه‌كو ( (حی المغیره) بۆ
كرێكاره‌كانی كارگه‌ی (كۆلا) له گه‌یه‌كی ره‌حیماوه و ناوی ره‌حیماوه
شیان بۆ (حی
الااندلس) گۆیی و (حی الموسهنا) له ئیمام قاسم و (دور الشورته) له
شۆریجه و (حی
الغرناته) له گه‌یه‌كی رێگه‌ی به غدا……هتد) كرد بۆ نیشته‌جێ كردنی
فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌بی
هاورده له ناوهیاست و خوارووی عێراق و وده‌ر كردنی فه‌رمانبه‌ری كورد
له هه‌مان كات
دا.
له‌پاش نسكۆی (1975) جارێكی دی ژماره‌یه‌ك گوندی كوردی ده‌ركرد و عه‌ره‌بی
لێ
نیشته‌جێ كرد‌و چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌ره‌ب نشینی له رێگه‌ی دووبز و
خورماتوو و
قادركه‌ره‌م و چه‌مچه‌ماڵ دروستكرد.
له گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی شهیی ئێران عێراق
هێنانی عه‌ره‌ب بۆ گونده‌كانی ده‌وروپشتی كه‌ركوك كز بوو به‌ڵام پاشان
ده‌ستی پێكرده‌وه. بۆ
مێژوو پێویسته بگووترێت لێدانی عه‌ره‌به هاورده‌كانی لای (له‌یلان) ساڵی
(1982) كه به
عه‌ره‌به گامێشهوانهكان ناسرابوون له لایه‌ن ههڵۆكلنی گه‌رمیان به
سه‌ركردایه‌تی شه‌هیدی
قاره‌مان (مامه ریشه) و لێدانی گونده‌كانی (كتكه و گورزه‌یی) له نێوان
پردێ و كه‌ركوك
ساڵی (1985) له لایه‌ن تیپه نهبهزهكهی (21) ی كه‌ركوك و كوشتنی (56)
جاش ته‌عریب بۆ
ماوه‌ی (10) ساڵ واته تا سالێ (1995) سه‌ره‌تای شهیی ناخۆ به عه‌ره‌ب
كردنی ئه‌و
گوندانه‌ی دوواخست و به‌ڵام پاشان به هۆی هه‌ڵگیرسانی شهیی ناوخۆ‌و به
سوود وه‌رگرتن
له بییاری 986 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی كرد به لێدانی سه‌ده‌ها
بیری ئیرتوازی و
تۆیی ئاودێری له زۆربه‌ی گونده كورد لێ ده‌ر كراوه‌كان و عه‌شیره‌تی
عه‌ره‌بی لێ نیشته‌جێ
كرد.
سه‌رباری ئه‌م سیاسه‌ته نه‌گریسه ساڵی (1976) بییارێكی ترسناك و درێژ
خایه‌نی ده‌ر كرد ته‌نها به‌مه‌به‌ستی زیاد كردنی رێژه‌ی عه‌ره‌ب و كه‌م
كردنه‌وه‌ی كورد و
بییاری دابیاندنی سێ قه‌زای سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ی (دووز
خورماتوو (خورماتوو) -كفری-چه‌مچه‌ماڵ) به ناحیه‌و گونده‌كانیانه‌وه كه
كورد بوون ده‌ركرد
و
خرانه سه‌ر دیاله و تكریت و سلێمانی و هه‌ر له هه‌مان كات دا له
هه‌نگاوێكی شۆڤینی
تردا بییاری گۆیینی ناوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ته‌ئمیم ده‌ركرد.
ئه‌نجومه‌نی به
ناو سه‌ركردایه‌تی شۆرش له (2-10-1981) بییاری (1391) ده‌ركرد كه له
ژماره (2856) (وقائع
عراقی) بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راژه (خدمه) ی
فه‌رمانبه‌رانی كورد
وتوركمان بۆ خوارووی عێراق ده‌كاته‌وه به‌ڵام به هۆی شكست خواردنی
هێزه‌كانی له
به‌ره‌كانی شهیی (ئێران- عێراق) و به دیل گرتنی ده‌یه‌ها هه‌زار سه‌رباز
له به‌ره‌ی شهیی (محه‌مه‌ره و دێزفول) و وه‌شاندنی گورزی گورچك بیی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به گشتی و
ههڵۆكانی گه‌رمیانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی تیپی (21) ی كه‌ركوك وتیپی (57) ی
سه‌گرمه هێزه‌كانی دی گۆڕه‌پانی كوردستان له هێزه به‌زیوه‌كه‌ی رژێم له
ده‌وروپشتی شاری كه‌ركوك
به ته‌واوی نه‌توانرا ئه‌و فه‌رمانه جێ به‌جێ بكرێت.
له مانگی (12) ی ساڵی (1982)
له گه‌رمه‌ی شهیی نێوان ئێران –عێراق دا بییاری
ته‌سریح كردنی كورده‌كانی ده‌ركرد كه به ته‌سریحی (14) موالیدهكه ناسرا
بوو كه‌چی پاش (9) مانگ له مانگی ئابی (1983) بییارێكی دی ده‌ركرد هه‌ر
(14) موالیدهكهی كوردی بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی داواكردهوه جگه
له خه‌ڵكی (3) سێ شاره به ناو ئۆتۆنۆمی یه‌كه نه‌بێت،ئه‌مه له كاتێك
دا هیچ هۆیه‌كی
خۆیی و بابه‌تی له به‌ره‌كانی شهی دا له‌ئارادانه‌بوو زۆر باشیش ده‌یزانی
كه كورد به
گشتی و كوردی كه‌ركوك به تایبه‌تی خۆیان ناكه‌ن به قوربانی شهیێكی
دۆیاو،هه‌ڵبه‌ته تاكه
مه‌به‌ستی له‌م كاره دزێوه‌دا دروست كردنی رق و كینه و هه‌ڵاتنی
كورده‌كانی كه‌ركوك بۆ
پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له كه‌ركوك بوو.
ساڵی
خوێندنی (984-985) به یه‌كجار پتر له (700) خوێندنگه‌ی له گونده‌كانی
ده‌وروپشتی كه‌ركوك
به بیانووی زاڵبوونی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا داخست.
له‌ساڵی
حه‌فتاكانه‌وه چه‌ند بییارێكی ده‌ركرد كه راسته‌وخۆ بانگه‌شه‌ی هێنانی
عه‌ره‌ب بۆ
كه‌ركوك ده‌كات كه تاكو پێش گۆی به گۆی بوونی به عه‌ره‌بی ده‌هه‌زاری
ناوزه‌د ده‌كران
به‌رده‌وام بوو،به پێی ئه‌م بییاره ساڵی (1981) یه‌كه‌م وه‌جبه كه
(8000) پارچه زه‌وی بوو
به رووبه‌ری (200) م2 له سه‌ر رێگه‌ی له‌یلان له ناو شاری كه‌ركوك
دابه‌شكرا و پاش
ئه‌وانیش (25000) پارچه زه‌وی تر دابه‌ش كرا كه‌به (قادسیه‌ی یه‌ك و
قادسیه‌ی دوو) ناسراوه
و
ئه‌م كاره تا روخانی رژێم درێژه‌ی هه‌بوو،له سه‌ر هه‌ر عه‌ره‌بێكی
هاورده به پێی ئه‌م
بییاره كه ده‌هاته كه‌ركوك پێویست بوو پێش كات نفوسی خۆی و خێزانه‌كه‌ی
بگوازێته‌وه بۆ
كه‌ركوك ئنجا پارچه زه‌وی یه‌كه و (10000) ده‌هه‌زار دینار كه ده‌یكرده
پتر له (30000) سی
هه‌زار دۆلار به خۆیایی وه‌رده‌گرت، سه‌رباری سلفه‌ی بانكی عه‌قاری و
هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی
بیناسازی و دامه‌زراندنی له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی كه پێی باش
بووایه،ته‌نها مه‌رجێك
كه فاشی یه‌كانی به‌غدا له گه‌ڵ پێدانی ئه‌م هه‌موو ئیمتیازنهی ده‌درا
به‌و عه‌ره‌به
پاپهتیانه ده‌بوایه پێی پابه‌ند بن بریتی بوو له بییاری (42) بوو كه
جه‌خت له سه‌ر
مانه‌وه‌یان له شاری كه‌ركوك ده‌كات،ته‌نانه‌ت هۆی دامه‌زراندنی
كارگه‌ی
چیمه‌نتۆی
كه‌ركوكیش له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان دهگهیێتهوه بۆ فه‌راهه‌م كردنی
چیمه‌نتۆ كه كه‌ره‌سته‌ی
بنهیهتی بیناسازی یه بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان و سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی
له دامه‌زراندنی
ژماره‌یه‌كی زۆرتر فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌ب.
ده‌ركردنی
كورد به چه‌نده‌ها بیانوو
وه‌كو (كویت پێشمه‌رگه‌یه،له سه‌ربازی هه‌ڵاتووه،تهزبیحهكهت
درێژه،میوانت هاتووه و
خه‌به‌رت نه‌داوه،خانووه‌كه‌ت قویه،یا ئێوه‌ی كورد داوای حوكمی زاتی
ده‌كه‌ن ئه‌و قاچی نیه
ناتوانێ بۆ ئێره بێت،ئێوه بچن بۆ لای……. . ده‌یه‌ها بیانووی پیوو پووچ)
ته‌نانه‌ت وای لێ
هات ماڵ هه‌بوو دوو كویی له شهیی قیروسیا (قادسیه) ی نێوان عێراق و
ئێران كوژرا كه‌چی
ههردهریان كرد، كه ده‌یگووت دوو كویم شه‌هیده پێیان ده‌گووت كویهكانت
له گۆی ده‌ربێنه
و
له‌گه‌ڵ خۆتی ببه بۆ حوكمی زاتی با لێره نه‌مێنێت.
له
پاش ساڵی (1982) له هه‌ر گوندێك پێشمه‌رگه‌ی لێ بوایه یا چالاكی یه‌كیان
له نزیكی ئه‌نجام بدایه پاش
رۆیشتنی پێشمه‌رگه ئه‌و گونده ته‌خت و وێران ده‌كرا تا كار گه‌یشته
ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه و
به یه‌كجاری هه‌موو لایه‌كی و ێران كرد ته‌نها له سنوری پارێزگای كه‌ركوك
پتر له
(700)
گوند و شارۆچكه‌یان كاول كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ر جیۆساید كه‌وتن،ئه‌وه‌ی
كه به هه‌ر
شێوه و هۆیه‌ك توانی رزگاری ببێت، یاپێچی ئۆردوگا زۆره ملێ كان كران و
نفوسهكانیان بۆ هه‌ولێر و سلێمانی گوازرایه‌وه،ژماره‌یه‌كی كه‌م به هۆی
خزم و كه‌س و كاریان توانیان
خۆیان له شاره‌كان بشارنه‌وه،به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له‌وانه ئه‌گه‌ر
پێویستی به هه‌ركارێكی
نفوس ببووایه پێویست بوو سه‌ر له نفوسی هه‌ولێر یا سلێمانی بدات،له‌وێش
داوای پشتگیری
موختاری ئۆردوگایان لێده‌كرد،موختاریش نه‌یده‌كرد ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ت
نه‌بردایه بۆ ئۆردوگا
به‌م شێوه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكیان ئاخنیه ئۆردوگاكانهوه.
یه‌كێك له شۆڤینی
ترین كاره‌كانی به‌عس كه وێنه له هه‌موو جیهاندا كه‌مه (ته‌سحیح
قه‌ومیه) بوو كه ده‌بوایه
كورد له ترسی گرتن و ده‌ركردن داوایه‌كی پێش كه‌ش بكردایه كه گوایه خۆی
عه‌ره‌به و له
سهرژمێرهكانی تر به هه‌ڵه خۆی به كورد داناوه و داوای راست
كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ده‌كات و ببێت به عه‌ره‌ب.
به‌رفراوانترین هه‌ڵمه‌تی راگواستن له
(17-5-1997)
ده‌ستی پێكرد كه رۆژانه (500) ماڵ ده‌رده‌كرا تا (3) سێ رۆژ به‌رده‌وام
بوو كه نیاز وابوو رێژه‌ی كورد له شاره‌كه‌دا بگه‌یه‌نێته كه‌متر له
(5%) پاشان به‌یارمه‌تی
سه‌ركردایه‌تی یه دڵسۆزه‌كه‌ی كورده‌وه كه نه‌یان هێشت خه‌ڵكه‌كه په‌رت
و بڵاو ببێته‌وه و
به هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه توانیان ته‌نگ به به‌عس
هه‌ڵبچنن و ئه‌م
نیازه گڵاوه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و ئه‌و به لێشاو ده‌ركردنه راگیرا.
ئه‌وه‌ی
شایانی باسه نه‌ك ته‌نها هۆكاری سیاسی بۆ ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورد به كار
هێناوه به‌ڵكو
هۆكاره ئه‌ندازیاری یه‌كانیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه،بۆ نمونه جاده‌ی
سه‌ره‌كی نێوان به‌غدا و
سلێمانی ساڵی (1979) به شێوه‌یه‌كی پێچاو پێچ به‌ده‌ر له هه‌موو مه‌رج و
مواسه‌فاتێكی
ئه‌ندازیاری به ناو چیترین گه‌یه‌كی كه‌ركوك كه شۆییجهیه دا برد ته‌نها
بۆ ئه‌وه‌ی كه
(800)
خانووی كورد كه هه‌ریه‌كه چه‌ند ماڵێكی تێدابوو وێران بكات و
دانیشتوانه‌كه‌ی له
كه‌ركوك ده‌ربكات،ئه‌مه له كاتێك دا ئه‌گه‌ر جاده‌كه‌ی به ئایاستهی
سروشتی خۆی بیۆشتایه
ته‌نانه‌ت یه‌ك ماڵی به‌ر نه‌ده‌كه‌وت.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه له هه‌رشوێنێك جاش
تهعریبێك یا به كرێگیراوێكی رژێم به‌ر سزای شۆیشگێیانه بكه‌وتایه چه‌ند
خانوو ماڵێكی
كورد له گه‌ڵ زه‌وی دا
ته‌خت ده‌كران و هه‌ر له‌و شوێنه چه‌ند گه‌نجێكیان ده‌گرت و له به‌ر
چاوی كه‌س وكاری گولله‌باران ده‌كرد و ته‌رمه‌كه‌شیان نه‌ده‌دایه‌وه تا
پاره‌ی گولله‌كان به
حكومه‌ت نه‌ده‌ن ودانیشتوانی ئه‌و دهوروپشتهش سه‌رگه‌ردان ده‌كران.
عبدالرحمن
باوه‌گوڕگوڕی
abbabagurgury@yahoo. com
|