جام پڕبێت لێیده‌ڕژێت ... ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی

 

14 ساڵه‌ به‌رپرسانی کورد چیان کردووه‌ غه‌یری ماڵوێرانی و برا کوژی و سه‌ر گه‌ردانی خه‌ڵك14 ساڵه‌ ئا‌غاکانمان خه‌ریکی گیرفان پڕکردن و ژن هێنان و دروست کردنی ته‌لارو هوتێل و به‌بزینخانه‌نن و زۆر شتی ترن، ساڵه‌کانی مه‌ینه‌تیو شه‌ڕی ناو خۆ و برا کوژی وای له‌ خه‌ڵکی کوردستان کرد ڕوکه‌نه‌ زۆر شتی نابه‌جێ وه‌ك ده‌رهێنانی دره‌رگاو په‌نجه‌ره‌ و فرۆشتنی که‌لوپه‌لی ناو ماڵ، ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌کانمان که‌وتبونه‌ شتی خراپه‌کاری له‌ تاو بێپاره‌ی  و بردنه‌سه‌ری ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان و منداڵه‌کانیان، لاوه‌کانمان ده‌سته‌ ده‌سته‌ ڕویان ده‌کرده‌ شاره‌کانی تاران و ئه‌ستمبوڵ له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌کانیان ڕاده‌وه‌ستان، ده‌سته‌ ده‌سته‌ بۆ فرۆشتنی خوێن و پارچه‌کانی له‌ شیان وه‌ك گورچیله‌ به‌ پاره‌یره‌کی که‌م له‌ تاو بێ پاره‌ی و شه‌ڕی برا کوژی، له‌ هه‌مووکاتێکدا میره‌کانمان هه‌ر خۆش ژیاون له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی1991 شوکر ناخۆشیان نه‌دیوه‌هه‌ر خۆش ڕایان بواردووه‌ قه‌د نه‌بوه‌ له‌ هیچیان که‌م بێت به‌ کۆمه‌ڵ پیرو لاوه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕده‌کردبه‌ڵام له‌ کاتی شه‌هید بونیاندا خۆیان نه‌ده‌کرد به‌ساحێبی ده‌به‌وایه‌ که‌سوکاریان بهاتنایه‌ به‌ شووێن دا بۆبردنه‌وه‌ی جه‌نازه‌کانیان. له‌ کۆتای شه‌ڕی ناو خۆداو دابه‌ش کردنی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی به‌سه‌ر هه‌ردوو ئیداره‌ی کوردیدا له‌ تاو پاره‌ شه‌ڕ کۆتای هات. کوردستانیان کرد به‌ دوو پارچه‌ی یه‌كسانه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ئیداره‌ی کوردی، له‌ تاو گه‌نده‌ڵی ئیداری و مادی و زۆر شتی تر ئاغاکانمان ئاگایان له‌ وه‌زعی خه‌ڵکی نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژنامه‌ چێیه‌ نای خوێننه‌وه‌ یه‌ك دێڕ چێیه‌ نای نووسن وبڵاوی بکه‌نه‌وه‌ هه‌ر چێان پێیه‌ هی کاتی شاخه‌ یان که‌سانێك هه‌ن به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ شت ده‌نوسن و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ تاو پاره وگه‌نده‌ڵی، جاران شته‌کانیان به‌ ئاسانی داده‌پۆشرا به‌ڵام ‌ئێستا ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و ده‌رکه‌وتن ده‌ڕۆنته‌لارو به‌نزینخانه‌و هوتێل به‌چی داده‌پۆشرێت چونکه‌ به‌رپرسه‌کانمان خاوه‌نی ئه‌م شتانه‌ن به‌ ئاشکراهه‌ل دز دروست ده‌کات. ئه‌م شتانه‌ی له‌به‌ر چاون وه‌ك کرده‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانمان و مناڵه‌کانیان و ژنه‌کانیان و خزمه‌کانین زۆر شتی تر وا له‌ لاوه‌کانمان ده‌که‌ن ڕو بکه‌نه‌ کاری خۆ کوژی و شتی نا به‌جێ که‌وا ئه‌م ڕۆ له‌ کوردستاندا له‌به‌ر چاوه‌ که‌ زۆر که‌س ده‌بن به‌ ئه‌نسار ئیسلام له‌ تاو ئه‌م شتانه‌ئاگادار بن ڕاپه‌ڕین نزیك بۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر فریای خۆتان نه‌که‌ون. میله‌ت بورکانه‌ هیچ شتێك له‌ دونیادادای نامرکێنێته‌وه‌ ئیلا داخوازی جه‌ماوه‌ر نه‌بێت. ڕاپه‌ڕین له‌ ده‌روازه‌ی ڕانیه‌وه‌ هه‌ڵقوڵا به‌ڵام ئه‌م جاره‌ له‌ ده‌روازه‌ی که‌لاره‌وه‌وه‌ هه‌ڵ ده‌قوڵێت، ڕژێمی عێراق به‌رگه‌ی ڕاپه‌ڕینی نه‌گرت ده‌بێتئه‌م دوو حیزبه‌ به‌هێزتربن له‌ ڕژێمی عێراقی ڕوخاوی جاران، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا گۆڕانکاری نه‌بووه‌ له‌ ئاغاکانماندا، به‌رپرسه‌کانمان له‌ تاو که‌شف کردنی ده‌ستی خۆیان ناتوانن ده‌ستیکه‌سێکی تر که‌شف بکه‌ن، باوه‌ڕ بکه‌ن جه‌ماوه‌ر زۆر به‌هێزتره‌ له‌ هێزی ئاسایش و پۆلیس. ڕاپه‌ڕین وه‌ك ڤایرۆس وایه‌ زو ته‌شه‌نه‌ ده‌سێنێ، ئه‌وکه‌سه‌ی ڕۆژێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کوردستان زۆر شتی بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت ده‌ر باره‌ی فه‌سادی ئیداری و مالی، به‌رپرسانی کورد ئاگایان نه‌ماوه‌ له‌ کاری ڕێخستن ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌ سه‌دا په‌نجا زیاتروازی هێناوه له‌ کاری ڕێخستن له‌ تاو فه‌سادی و زۆر شتی تر، که‌ ئه‌م ڕۆ له‌به‌ر چاوه‌ له‌ کوردستان، هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر ده‌متانایه‌ ئاگاداربن زۆر که‌س ده‌نگتان بۆنایه‌، ئه‌م جاره‌ که‌س ناخه‌ڵه‌تێ به‌ ده‌نگی به‌رزی فه‌رهاد سه‌نگاوی. من دڵسۆزتانم 20 ساڵه‌ ئه‌ندامتانم به‌ هۆش خۆتان بچنه‌وه‌ ئه‌گینا زۆر زره‌ر ده‌که‌ن هیچ کات له‌ ڕژێمی عێراقی به‌هێزتر نینکه‌وا به‌ به‌رده‌ باران ده‌رکران له‌ کوردستاندا نا هه‌قی قه‌د ناچێته‌ سه‌ر تا مردن. خێرو به‌ری کوردستان هه‌ر بۆئێوه‌یه‌ کوا 3،5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی، له‌م هه‌موو شته‌ هه‌مو کورد بێبه‌شه‌ ئیلا کۆمه‌ڵێك که‌سی که‌م نه‌بێت که‌وا به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن هه‌ر ئه‌وان دیخۆن ڕاپه‌ڕین بورکانه‌ هیچ شتێك دای نامرکێنێته‌وه‌ ئیلا داخوازی جه‌ماوه‌ر نه‌بێت. شۆڕشی شاخ کۆتی هات ئێستا شوڕشی نووسین ده‌ست پێده‌کات، نوسه‌ری باش ده‌ته‌وانێت شۆڕشێك به‌رپابکات و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵ جێبه‌جێ بکات. له‌ کۆتایدا داواکارم داخوازی جه‌ماوه‌ری کوردی کوردستان جێبه‌جێ بکرێت به‌ بێ گوله‌ باران

 ano_ Amin @hotmail. Com