تووخوا باسی كۆلیژی شه‌ریعه مه‌كه‌ن ... مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی
دوای ئه‌وه‌ی
كاره تیرۆریستییه‌كان له كوردستان زیاتر ده‌ركه‌وتن به تایبه‌تی دوای
ئاشكرابوونی تۆڕه
تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌ناو (شێخ زانا) په‌نجه‌ی كه‌مته‌رخه‌می رووی كرده
كۆمه‌ڵێك لایه‌ن و ،
له نێویشیان كۆلیژی شه‌ریعه، كه زۆر گله‌یی لێده‌كرێت به‌وه‌ی وه‌كو
پێویست كار بۆ
وشیاری ئایینی و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی ناكات و ، چه‌ندین كه‌سی تووندڕۆیان
له نێو هه‌ن، منیش
ده‌مه‌وێت تیشكێك بخه‌مه روو ده‌رباره‌ی واقیعی كۆلیژی شه‌ریعه.
هه‌ر كه‌سێك
بیه‌وێت شوێنێك بجوڵێنیت و به‌كاری بێخیت ئه‌وا ده‌بێت یه‌كه‌مین شت
دڵنیایێك
بداته دانیشتووانی ئه‌و شوێنانه و ئینجا رێنماییان بكات، به‌ڵام من زۆر
به
دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێمه ئه‌و به‌ڕێزانه و ده‌ڵێم: تووخوا شوره‌ییه باسی
كۆلیژی
شهریعهمهكهن، چونكه ئه‌وا نه خانوویان هه‌یه و نه ئاویان هه‌یه و
نه شوێنی دانیشتنیان
هه‌یه و ، نه شوێنی قسه‌كردن و پیاسهشیان هه‌یه، ئیدی چ گله‌ییه‌ك له‌و
كۆلیژه ده‌كه‌ن،
كه‌واته خه‌تای خۆتانه كه ئه‌گه‌ر قوتابیانی ئه‌و كۆلیژه به ته‌واوی
له قسه‌ی سه‌رووی خۆیان
نه‌بن، چونكه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان وا ده‌زانن كۆلیژی شه‌ریعه شتێكی
زیاده و وا ده‌زانن
به ملیان داهاتووه، بۆیه هه‌رچی خزمه‌تگوزاری هه‌یه بۆ ئه‌و كۆلیژه‌ی
ناكه‌ن، ئه‌وه له
كاتێكدایه كه ئه‌گه‌ر به چاوی زانستی نه‌ته‌وه‌ییانه روو بكه‌ینه ئه‌و
كۆلیژه نه‌ك له ریزی
كۆلیژه‌كانی پێشه‌وه‌یه بگره ده‌توانم بڵێم باشترین و پێویستترین كۆلیژه
بۆ ئه‌مڕۆی
كوردستان، چونكه ئێمه تازه له شه‌ڕی تیرۆر داین به تایبه‌تی شه‌ڕی
ئه‌وانه‌ی به‌ناوی
ئیسلامه‌وه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌توانێت ئه‌م كۆلیژه
بۆ ئاستێك به‌رز بكاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی
هه‌موو
قوتابیان رووی
تێبكه‌ن و ، پاشان ئه‌و قوتابیانه‌ی لێره ده‌رده‌چن به شێوازێكی زۆر
ئه‌كادیمی و زانستی و نیشتیمانپه‌روه‌رانه په‌روه‌رده بكه‌ن، به‌مه‌ش
ده‌كرێت وه‌كو كا
یرێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی وانه ئاینیه‌كانی مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان
بڵێنه‌وه، ئه‌و كاته نه‌ك هه‌ر وانه‌ی
ئایینی سوودهبهخش ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێته پارێزه‌رێكی گه‌وره‌ش بۆ
پاراستنی
نه‌ته‌وه‌ییمان.
به‌ڵام ئێستاكه قوتابیانی كۆلیژه شه‌ریعه گاڵته‌یان به قسه‌ی
مامۆستا و كادیرانی حكومی دێت كاتێك داوایان لێده‌كه‌ن دژی ئیرهاب و تیرۆر
و كرده‌وه
خراپه‌كان بوه‌ستن، چونكه قوتابیانی ئه‌و شوێنه وا تێده‌گه‌ن زانكۆی
سه‌ڵاحه‌دین پێش
هه‌موو شتێك قوتابیانی كۆلیژی شه‌ریعه‌ی تیرۆر كردووه، له كاتێكدا هه‌موو
كۆلیژه‌كان
ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كراوه، به‌ڵام قوتابیانی كۆلیژی
شه‌ریعه له
بچووكترین ماف بێبه‌ش كراون، ئهرإ خۆ زۆریش ناهه‌ق نین چونكه كۆلیژی
شه‌ریعه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی سإ ساڵه له هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه هه‌رچی خزمه‌تگوزارییه بۆی
نه‌كراوه، تاكو
ئێستاكه كۆلیژی شه‌ریعه بینایه‌ی نییه، توخوا سه‌یر نییه بۆ سالڕ
ده‌چێت قوتابیانی
كۆلیژی شه‌ریعه له نێو بینایه‌ی ناوه‌ندی كاروان دان، ئاخر زۆر سه‌یره
ناوه‌ندی خێر به
كۆلیژ ده‌كات، ئه‌وانیش به‌ینا به‌ین هه‌ڕه‌شی ده‌ركردنیان لێده‌كه‌ن، هه‌ر
كاتێك ده‌بێته
كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ قوتابیانی ناوه‌ندی دێنه ناو كۆلیژ، كاتێك دێنه
ژووره‌وه
خۆیان به ژوور داده‌كه‌ن و گاڵته و گه‌مه به قوتابیان و مامۆستایانی
(كۆلیژ!) ی شه‌ریعه
ده‌كه‌ن، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی رۆژ تا ئێواره قوتابیانی كۆلیژ به
پێوه راده‌وه‌ستن،
یه‌ك
شوێنی
لێنییه تێیدا بحه‌وێنه‌وه، كوا باخژهی كۆلیژ كوا یانه‌ی كۆلیژ كوا
خواردنگه‌ی كۆلیژ، كوا ئاوی ساردی كۆلیژ، كوا شوێنێك یان كورسیێك پشووی
له‌سه‌ر
بده‌ین، هه‌روه‌ها تاكو ئێستاكه تاكه شوێنێكی لی نییه په‌ڕتوكێكی تێدا
بخوێنینه‌وه، له‌وانه‌ش له هه‌ر هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه اتكو ئێستا
له‌سه‌ر ته‌خته‌ی
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی داده‌نیشن، چونكه كورسی لێنییه، چونكه ئه‌گه‌ر
كورسی بێنن، ئه‌وا
قوتابیانی ناوه‌ندی له كاتی ده‌وامكردنی ئێواران خراپی ده‌كه‌ن،
تهختهكانیش هه‌موو
رۆژێك ده‌شكێن چونكه توانای هه‌ڵگرتنی قوتابیانی كۆلیژیان نییه.
بۆیه داوا
له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین چاوێك به‌م كاره‌ی دابخشێنێته‌وه،
به‌وه‌ی ئه‌م
كۆلیژه بكرێته سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری
پێویستی پێشكه‌ش
بكرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین شت بینایه‌یان بۆ بكرێت، پاشان یانه و شوێنی
حه‌سانه‌وه و شوێنی قسه‌كردن و موناقه‌شات و هه‌روه‌ها قاعهیهكی
گه‌وره‌ی بۆ دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام كۆڕ و سمیناری تێدا ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستاكه له
كۆلیژی
شه‌ریعه ده‌بیندرێت گه‌وره‌ترین شه‌رمه به نێو چه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه،
له‌وانه‌شه ئاگایان لێ نه‌بێت كه حاڵی ئه‌و كۆلیژه به‌و شێوه‌یه بێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌خۆیان نه‌یان بینیوه، وه هه‌موو جارێكیش قوتابیانی كۆلیژی شه‌ریعه
ویستبێتیان
خۆپیشاندان ساز بده‌ن، یه‌كسه‌ر رێ‌یان لێ گیراوه، جا توخوا زانكۆیه‌ك حاڵی
به‌م
شێوه‌یه بێت كه ئاگای له گرنگترین شوێن بۆ ئه‌وه سه‌رده‌مه‌ی نه‌بێت،
ئیدی چۆن به
لێشاو خه‌ڵكی ئیرَهابی لێیه‌وه تهخهڕڕوج ناكات؟.
هه‌روه‌ك
داوا له به‌ڕێز
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه
بۆ ئه‌م كۆلیژه
نه‌كرێن ئه‌وا باشتر وایه هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه، چونكه به‌م شێوه‌یه هه‌ر
قوتابیه‌ك بێته
ئه‌م شوێنه نه‌ك هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نامێنێت و نابێته دڵسۆزی حكومه‌تی
هه‌رێمی، به‌ڵكو
واز له ناوی كوردایه‌تی خۆشی ده‌هێنێت، چونكه تاكو ئێستا مافی قوتابیانی
سه‌ره‌تاییشیان پإ ره‌وا نه‌بینراوه، به‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی
زانسخانه با نه‌بێته
ئێڕهابخانه و ، چونكه ده‌بإ ئه‌وه‌ش باش بزانین ئه‌و بۆشاییه وای له‌و
قوتابیانه كردووه
خه‌ڵكی دیكه سوود له‌و بێبه‌شیه‌ی ئه‌و قوتابیانه وه‌ربگریت، من وه‌ك
قوتابیێكی ئه‌و
كۆلیژه زۆر به راشكاوانه ده‌یڵێم هه‌موو قوتابیان له منه‌وه بگره تا
له
دڵسۆزترینیان تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها مامۆستایانیش له راگری كۆلیژه‌وه
بگره تاكو
ده‌گاته تێكڕای مامۆستایان له ناو و شوێن و ته‌واوی لایهیهكانی كۆلیژی
شه‌ریعه
بێزارن و ، كاتێك ناوی خۆیان به كۆلیژ ده‌هێنن شه‌رم له خۆیان
ده‌كه‌نه‌وه، ئإ خۆ
ناهه‌قیان نییه تاكو ئێستاكه نه قوتابی و نه مامۆستا به خۆیان شه‌رمه
مێوانێك
له‌گه‌لڕ خۆیان بهێننه‌وه، چونكه هیچ جێگایه‌كی لی نییه له‌گه‌لڕ
میوانیان
دابنیشن و هیچ خواردنێكیش نییه بیده‌نه ئه‌و میوانه.
بۆیه تاكو زووه باشترین
رێگه چاره ئه‌وه‌یه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، یان با كۆلیژی شه‌ریعه
بكرێته‌وه، نه‌ك
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌ریعه، چونكه مانه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه عه‌یبێكی
زۆر گه‌وره‌یه به
رووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
|