كه‌لارییه‌كان ئێوه گێره‌شێوێنن؟شاره‌كانی تر گوێتان لێبێت؟ ...
دره‌خت_سلێمانی
زاراوه‌ی گیرَشوێن
هه‌مان زاره‌وه‌ی تێكده‌ر (مخریب) ی به‌عسیه‌كانه كه سه‌رده‌مێكی زوَر
بوَ ئیمه‌و ئه‌و سه‌ركرده‌و برپرسانه‌یان به‌كارده‌هێنا،كه ئێستا ئه‌وان
ئه‌م كلتوره‌یان به میرات بوَ ماوه‌ته‌وه‌و دیسانه‌وه به‌نرخی
به‌عسیه‌كان و به‌هه‌مان شێواز وه‌لاَمی هه‌ر داواكارییه‌كی خه‌لك
ده‌ده‌نه‌وه؟ هه‌میشه خه‌ڵكی گێره‌شێوین زاده‌ی ده‌سته‌لاتێكی
نادیموكراسی گێره‌شێوینه؟ بوَیه ناكرێت له‌سایه‌ی ده‌سته‌لاتێكی
نادیموكراسی خه‌لك فیربكرێن به‌دیموكراسی رێپێوان بكه‌ن، كه ئێوه
ده‌مێكه ده‌رگای هاتنه سه‌رجاده‌شتان له‌خه‌ڵكی كلوَم داوه و
په‌نجه‌ره‌یه‌كشتان بوَ نه‌هیشتوونه‌ته‌وه تابتوانن نه‌فه‌سێكی ئازادانه‌ی
تێدا بده‌ن،.
ئه‌مه یه‌كه‌م
جارتان نیه گێره‌شێوین به‌كارده‌هێنن چونكه له دیدی ئێوه هه‌ركه‌سێك
نارازی بێت گێره شێوێنه، جا گرنگ نیه ئه‌م كه‌سه خوێندكار یان ماموَستا
یان شوفێر یان پروَفیسوَر بێت، چونكه ئه‌مانه‌مان هه‌موو بینوه له‌سایه‌ی
ده‌سته‌لاتی راگه‌یاندنی ئێوه‌ش سه‌رده‌مێكه ئیمه چه‌واشه‌ین به‌درو
قه‌به و مه‌زنه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانتان.
ئێستاش
ده‌سته‌لاَته دیموكراسیه‌كه‌ی هه‌ولێر بدوێنه دكتوَر (فه‌رهاد پیرباڵ)
ژماره‌یه‌ك ماموَستای تری نارازییان پێ گێره‌شێوینه، ئێستاش ته‌واوی
خوێندكارانی زانكوَی سلێمانی لای دكتوَر ئه‌خته‌رو ده‌سته‌لاَته
دیموكراسیه‌كه‌ی یه‌كێتی گێره‌شێوینه؟ ئێستاش زوَرێك له شوفێرانی شاری
سلێمانی گێره‌شێوێنن به‌قسه‌ی ده‌سته‌لاتی سلێمانی بچن تلیاك بفروَشن
باشتره نه‌ك كاری گێره‌شێوینی بكه‌ن، ئێستاش خه‌لكی رانیه‌و ماموَستا
(خه‌لیل عه‌لی) گێره‌شێوینن ده‌بێت ئیجرائاتیان له‌گه‌ل بكرێت نه‌قل بكرێن،
ئێستاش توێژه‌رانی كوَمه‌لاَیه‌تی له‌سلێمانی گێره‌شێوینن ده‌بێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان دابخرێت، ئێستاش. . . . . . . . . . . . . هتد.
كه‌واته
كه‌لارییه‌كان ئێوه‌ش گێره‌شێوینن پێتان ناخوش نه‌بێت، با شاره‌كانی تر
گوێیان لێبێت، چونكه له‌ریگای كه‌ناله فه‌زاییه‌كانمان و روَژنامه
رووزه‌رده‌كانمان ده‌توانین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورده‌كانی ئه‌ورپاو
ئه‌مریكاش دروست بكه‌ین كه‌نێنه سه‌رجاده، نه‌ك شاره‌كانی كوردستان،
چونكه یه‌ك هه‌نگاوی به‌كوَمه‌ڵ بنێن گێره‌شێوینن و به‌ر فیشه‌كیان
ده‌ده‌ین.
|