9-9-2005 سوێد

ده‌ستووری ڕه‌شی عروبه ... ئاسۆ بیاره‌یی

 

که سه‌رکرده‌یه‌کی کورد، له وپه‌ڕی ناسیۆنالیزمه‌وه بووبێته عێراقچی و کورد وه‌کو توندڕه‌و و خائن، بۆ داگیرکه‌رانی بناسێنێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بکات که‌ گه‌لی کوردستان به‌شێکه له عه‌ره‌ب و تورک و. . که شۆڕشگێره‌کانی‌ پارچه‌کانی تری کوردستان به تیرۆرست بدات قه‌ڵه‌م، که 89% ده‌نگی کوردی کوردستانی باشور بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌هیچ نه‌زانیت و ناویان بنێت چه‌ند که‌سێکی توندڕه‌و دوور له واقعی جهیان. ئیتر بۆ ده‌بێ سه‌یربێت که‌ ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شیک بێن له ئومه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و دژی ده‌ستووری عێراقی عه‌ره‌بی بین.

نص لقاء رئيس الجمهوريةالسيد جلال طالباني مع يالجين دوغان مراسل صحيفة حرييت التركيج: أقول بصراحة، ان محاربة الحكومة التركية الموجودة حاليا تعني الخيانة تجاه الشعب الكردي، ان هذه العمليات نعتبرها عمليات ارهابية وضد الديمقراطية وهي افعال ضد التحول الديمقراطي في تركيا. ولا يستفيد من ذلك سوى اعداء الشعب الكردي.www.sotkurdistan.com

ئاخۆ لێدانی بیرنه‌و‌ته‌کانی که‌رکوک به ‌کاتیۆشا وێرانکردنی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ساڵی 1988 له گه‌ڵ پاسداراندا، هێنانی سوپای عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق بۆ هه‌ولێر 31- ئابی 1996 و کوشتنی گه‌ریلاکانی باکوور و ڕاوکردنی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ وحیزبی دیموکرات، ناوبنرێ چی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

سه‌دام ده‌یویست به‌ په‌لاماری بۆ سه‌ر ئێران فه‌له‌ستین ڕزگاربکات، نه‌ک ئازادی نه‌کرد، شه‌تی ئه‌لعه‌ره‌بیشی نایه بانی، تکریت و عۆجه‌شی له ده‌ست دا. سه‌رکرده‌کانی کوردیش له‌وپه‌ری لاوازی داگیرکه‌ران و به‌هێزی خۆیان، نه‌ک که‌رکوکیان نه‌کرده‌وه به کوردستان، به‌ڵکو ڕویان له به‌غداکرد و به‌یه‌کجار کوردی باشوریان له ئومه‌ی عه‌ره‌بی‌ ماره‌کرد.

ج: تحقيق الاستقلال شيء مستحيل والبعض كانوا يفكرون سابقا بهذا المنوال والآن لم يبق ذلك ايضا ومن الصعب تحقيق النجاح من خلال الانشغال بمشروع لا توجد له فرصة النجاح.  ج   طالبانيwww.sotkurdistan.com 

که‌ ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان، شه‌ڕی کۆسڤۆ له کۆماری یۆگوسلاڤیا ده‌ستی پێ کرد، زۆر له لێکۆڵره‌وه سیاسیه‌کان ده‌یانگووت وه‌ختی نییه و سه‌ربیا هه‌رگیز دووچارنابێت مافیان بداتێ، نه‌ک ته‌نها مافی خۆیان وه‌رگرت، به‌ڵکو وا سه‌ربه‌خۆش ده‌بن.

ماراتۆنی دروستکردنه‌وه‌ی عێراق

سه‌رکرده‌کانمان له‌م بواره‌شدا که‌س شان له شانیان نادات و جه‌ماوه‌ری کوردستانی باشوریش ده‌سته‌مۆی خه‌ونی یه‌کگرتنه‌وه‌ی عێراق ده‌که‌ن، خۆیان هێشتا یه‌کیان نه‌گرتووه به‌ڵام ڕیشسپی نێوان سوننه فاشسته‌کان و شیعه‌ پاشکه‌وتووه‌کانن، که هیچیان کورد به‌گه‌ل نازانن و بۆشیان بکرێت ئه‌نفالی ده‌که‌نه‌وه.

گرفتی سه‌رکرده‌کانمان ئه‌وه‌یه، که کاتێک له کوردستانن، شێری چیان، له ده‌شتیشدا که لمی بیابان ڕویان تێ ده‌کات له عه‌ره‌ب عه‌ره‌بترن و له به‌ر سامان و سه‌رمایه‌که‌یان نه‌بێت کوردستان له بیری خۆیان ده‌به‌نه‌وه*

اسطنبول ومن المحتمل ان اشتري منزلا في اسطنبول واكتب مذكراتي في ذلك المنزل لانني احب اسطنبول كثيرا وانا متأسف جدا لعدم بقائها كعاصمة لنا جميعا فالكرد والعرب ايضا متأسفون لذلك ولست انا فقط. ج طالبانيwww.sotkurdistan.com

جێگه‌ی گومان و سه‌رسوڕمان نییه که له ده‌ستووری عێراقی عه‌ره‌بی ئیسلامیدا، جێگه‌ی مافه‌کانی کورد و ده‌نگی دیموکراتی نه‌بیته‌وه، که تۆی به‌نده‌کانی له ده‌می کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ی پاشه‌که‌وتوخوازو کورتبین هاتبێته‌ ده‌ره‌وه.